بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەردەشت عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زەردەشت عوسمانەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە سەردەشت عوسمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏سەردەشت (ڕوونکردنەوە).
سەردەشت عوسمان

سەردەشت عوسمان لە ئاھەنگی دەرچوونی لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی سەڵاحەدین - ١٨ی نیسانی ٢٠١٠.
لەدایکبوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧
مەرگ٤ی ئایاری ٢٠١٠(٢٠١٠-٠٥-٠٤) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان و قوتابی

سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠[١]) ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.[٢][٣] لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.[١][٤][٥][٦]

ڕەخنەگرتن

[دەستکاری]
سەردەشت عوسمان و بەشدار عوسمان لە دەشتی ھەولێر - بەھاری ٢٠٠٨.

سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستن؛ مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە).[٦][٧][٨][٩] بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە.[١٠][١١][١٢]

ھەڕەشەی کوشتن

[دەستکاری]

سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە[١٣] لە ھەڕەشەی کوشتن لێی، بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و دەڵێت: «دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم».[١٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 https://archive.today/20130124214818/www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5gw_O8DlOGwgJnHeqWL-N9sklxc1g
  2. خوێندکار لە زانکۆی سەلاحەددین، «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dabefc9b ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. کاتی تیرۆرکردن، http://aubyc.com/hawal/4-kurdistan/1455-serrdeshtt ٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. 1 2 http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/3/state6033.htm ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. http://www.sardasht-osman.org/index.php/babatakanm/3008-na_serok_xwaya_na_kchakai.html%5B‍%5D
  9. ڕەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی، http://aubyc.com/hawal/4-kurdistan/1455-serrdeshtt ٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. من عاشقی کچەکەی بارزانیم.. وانەیەک لەسەر ئازادیی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، ٥ی نیسانی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  11. برینەکان ساڕێژ نابن، رۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو[بەستەری مردوو]، ڕۆژنیوز، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن گەلاوێژ ئەورین نووسراوە.
  12. دیمانە لەگەڵ شەمال عەلی چالاکوانی کۆمۆنیست… لە نۆھەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دا…[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی بۆ پێشەوە، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  13. 1 2 ڕێکخراوی سەردەشت[بەستەری مردوو]، زەنگی کوشتنم لێیدا، دوا سەردان ٨/١٢/٢٠١٣

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]