زیکۆ (تۆپی پێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیکۆ
بە پورتوگالی: Zico
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٥٣ (تەمەن ٧١ ساڵ)
ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونArthur Antunes Coimbra
ناوی خوازراوGalinho de Quintino، O Pelé branco، サッカーの神様، Kral Arthur، Zico
خوشک و براEdu Coimbra
منداڵThiago Coimbra، Arthur Antunes Coimbra Junior
زمانی زگماکیپۆرتووگالی
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، blogger، association football coach، beach soccer player
پۆستەکانsecretary of state
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
دانیشتوویڕیۆ دێ ژانێرۆ
ئەندامی تیپی وەرزشیKashima Antlers، Udinese Calcio، Clube de Regatas do Flamengo، Clube de Regatas do Flamengo، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
Coach of sports teamKashima Antlers
وەرزشتۆپی پێ، beach soccer
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢
وێبگەhttp://www.ziconarede.com.br/znrpub/ig_index_news.htm

ئارسەر ئەنتونس کۆیمبرا (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٥٣)، زیاتر بە زیکۆ ناسراوە، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و یاریزانی پێشووە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر یاری کردووە. زۆرجار پێی دەوترێت " پێلێی سپی "،[١] یاریزانێکی داھێنەر بوو، خاوەنی لێھاتوویی تەکنیکی نایاب و باشترین پاسدەرەکان دادەنرێت تا ئێستا، ھەروەھا یەکێک لە گەورەترینەکان یاریزانانی ھەموو سەردەمێک.[٢][٣][٤][٥] ھەروەھا بە گەورەترین یاریزانی بەڕازیلی دادەنرێت کە ھەرگیز جامی جیھانیی نەبردبێتەوە. زۆرترین گۆڵی لە لێدانی سزای ڕاستەوخۆ تۆمارکردووە، بە ١٠١ گۆڵ.[٦]لە ساڵی ١٩٩٩ زیکۆ پلەی حەوتەمی بەدەستھێنا لە دەنگدانی باشترین یاریزانی سەدەی فیفا، لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لە لیستی ١٠٠ی فیفای گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا بوو.[٧][٨] پێلێ کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ھەموو سەردەمێک دادەنرێت، دەڵێت «بەدرێژایی ساڵان، یەک یاریزان کە لە من نزیکترین بووە زیکۆ بووە».[٩]زیکۆ بە تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ لە ٧١ یاری فەرمی لەگەڵ بەڕازیل، پێنجەم گۆڵکاری ھەڵبژاردەکەیە.[١٠] لە جامی جیھانی ١٩٧٨ و ١٩٨٢ و ١٩٨٦ نوێنەرایەتی بەڕازیلی کردووە. ئەوان ھیچ کام لەو پاڵەوانێتییانەیان نەبردەوە، ھەرچەندە پێکھاتەی ساڵی ١٩٨٢ بە یەکێک لە گەورەترین پێکھاتەی نیشتمانی بەڕازیل دادەنرێت تا ئێستا.[١١] زۆرجار زیکۆ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت کە ئەندامی پێکھاتەیەکی براوەی مۆندیال نەبووە. وەک باشترین یاریزانی ساڵی ١٩٨١ و ١٩٨٣ ھەڵبژێردرا.[١٢]زیکۆ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ژاپۆن بووە، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ بەشداری کردووە و جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٤ی بەدەستھێناوە، ھەروەھا فەنەرباخچە کە لە ساڵانی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ لەژێر فەرمانی ئەودا پلەی چارەکی کۆتایی بووە لە چامپیۆنزلیگ. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ وەک سەرۆکی ڕاھێنەری یانەی سی ئێسکا مۆسکۆ ڕاگەیەندرا. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٩، زیکۆ لەلایەن یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ کرا، دوای ئەوەی تیموری کێتسبایا ڕاھێنەری پێشووی یانەکە دوورخرایەوە. دوای چوار مانگ، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ لە کارەکەی دوورخرایەوە[١٣] لە ٢٨ی ئابی ٢٠١١ گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق واژووکرد و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە یارییەکدا بەرامبەر ئوردن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بوو. زیکۆ لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دەستی لە پۆستی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق کێشایەوە، دوای کەمێک زیاتر لە ساڵێک لە پۆستەکەیدا و ڕای گەیاند، یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی نەیتوانیوە مەرجەکانی گرێبەستەکەی جێبەجێ بکات. لە ٢١ یاریدا لەگەڵ عێراق دە بردنەوە و شەش یەکسانبوون و پێنج دۆڕانی ھەبووە.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tim Vickery (28 May 2014). "Zico's World Cup story: World class but denied on biggest stage". BBC Sport. Retrieved 27 February 2017.
  2. ^ "Zico: Seleção genius, Mengão king". FIFA. Archived from the original on 20 October 2019. Retrieved 22 November 2015.
  3. ^ John Brewin (23 April 2002). "World Cup 1982 (Spain) Renowned for his technique, tricks, dribbling, overhead kicks, no-look passes and free kicks, Zico is considered to be one of the best players of his generation". ESPN Soccernet. Archived from the original on 18 June 2006. Retrieved 3 July 2006.
  4. ^ "Platini or Zico? You decide..." FIFA. 12 May 2009. Archived from the original on 20 October 2019. Retrieved 28 February 2017.
  5. ^ "Dalla A alla Zico, i grandi numeri 10 del calcio internazionale" (بە ئیتاڵیایی). Sport.Sky.it. 10 October 2010. Retrieved 23 July 2017. ٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ goal.com/ Messi é o melhor cobrador de faltas da história do futebol? (بە پورتوگالی)
  7. ^ "FIFA Player of the Century" (PDF). touri.com. Archived from the original (PDF) on 26 April 2012. Retrieved 30 November 2010. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 15 June 2013.
  9. ^ "OSWALDO TINHORÃO". Retrieved 19 May 2016.
  10. ^ Ricardo Pontes. "Arthur Antunes Coimbra "Zico" – Goals in International Matches". RSSSF. Archived from the original on 14 September 2013. Retrieved 2013-09-15.
  11. ^ Daniel Pearl (3 April 2006). "No flair please, he's Brazilian". London: BBC. Retrieved 3 July 2006.
  12. ^ "ABC (Madrid) - 19/12/1981, p. 65 - ABC.es Hemeroteca". Retrieved 19 May 2016.
  13. ^ "Olympiacos sack Zico after four months in charge". ESPN. 19 January 2010. Retrieved 19 January 2010. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Zico resigns as Iraq national team coach – Turkish News".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]