یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
| یەکێتیی تۆپی پێی عێراق | |
|---|---|
| بە عەرەبی: الاتحاد العراقي لكرة القدم | |
| دامەزران | ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ |
| ناو بە زمانی فەرمی | الاتحاد العراقي لكرة القدم |
| کورتەناو | IFA |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | President of the Iraq Football Association |
| ڕێبەر | عەدنان درجال |
| وڵات | عێراق |
| ئەندامی | فیفا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا، Union of Arab Football Associations، Gulf Cup Federation |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | Union of Arab Football Associations، یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا، Gulf Cup Federation، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا |
| خاوەنی | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق |
| شوێنی بارەگاکان | بەغدا |
| وێبگە | http://www.ifa.iq/ |
| کۆدی وڵات لە فیفا | IRQ |
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق (بە عەرەبی: الاتحاد العراقي لكرة القدم) لایەنی بەڕێوەبردنی یارییەکانی تۆپی پێیە لە عێراق، یارییەکانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و خوولی نایابی عێراق لەژێر چاودێری ئەم دامەزراوەیە بەڕێوەدەچێت.[١][٢][٣] یەکێتییەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ دامەزراوە، لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠ بووەتە ئەندامی فیفا ، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٠،[٤] بووەتە ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، لە ساڵی ١٩٧٤ بووە ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێی عەرەب . ھەڵبژاردەی عێڕاق زۆربەی کات بە شێرەکانی ڕافیدەین (أسود الرافيدين - بەعەرەبی)(مێزۆپۆتامیا) بانگدەکرێت و ناونراوە.
مێژوو
[دەستکاری]یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ پێکھێنرا، و سێیەم یەکێتیی وەرزشی بوو کە دوای یەکێتیی مەیدانی عێراق و یەکێتیی تۆپی سەلەی عێراق دامەزرا. بیرۆکەی پێکھێنانی یەکێتیی تۆپی پێ لەکاتی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ساڵی ١٩٤٨دا دەستی پێکرد.[٥]
یەکەم کارگێڕی
[دەستکاری]لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ دامەزرا، دوای ئەوەی نوێنەرانی چواردە یانە بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کرد کە تێیدا ھەڵبژاردن ئەنجامدرا و بووە ھۆی ھەڵبژاردنی «عوبەیدوڵڵا مەزایفی» وەک یەکەم سەرۆکی یەکێتییەکە، ھەروەھا «سەعدی جاسم» وەک سکرتێر، «محەمەد سەعید وایف» و «زیا حەبیب» وەک ئەندام، و «مستەفا قەڵەمچی» وەک خەزێنەدار دەستنیشانکران. لەو کاتەدا سێ لق لە شارەکانی مووسڵ، کەرکووک و بەسرە پێکھێنران، چونکە یەکەم شارەکانی عێراق بوون کە یاری تۆپی پێیان تێدا ئەنجام دەدرا؛ مووسڵ دەروازەی عێراق بوو بۆ ئەورووپا، بەسرە تاکە بەندەری عێراق بوو و لەوێ لە دەریاوانە ئینگلیزەکانەوە فێری تۆپی پێ ببوون، کەرکووکیش پڕ بوو لە کرێکاری ئینگلیز لە کۆمپانیای نەوتدا.[٦]
پێکھاتەی کارگێڕی
[دەستکاری]ئەنجومەنی یەکێتی لە ١٣ کەس پێکدێت (سەرۆکی یەکێتی، دوو جێگری سەرۆک، ١٠ ئەندامی یەکێتی) کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی دەستەی گشتیی یەکێتیی تۆپی پێوە ھەڵدەبژێردرێن. ئەنجومەنی یەکێتی بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی تەواوی کارەکانی یەکێتی لە ڕێگەی لیژنە تەکنیکی، کارگێڕی، دارایی و ھتد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Iraq elect new football head - Football». Al Jazeera English. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «When Saturday Comes - War games». Wsc.co.uk. ٩ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Suzanne Goldenberg. «Uday: career of rape, torture and murder | World news». The Guardian. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Football mad Iraq's new field of dreams - Iraq - NZ Herald News». Nzherald.co.nz. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20180828211347/http://niiiis.com:80/iraqifa.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20200605091431/https://www.dorar-aliraq.net/threads/241502-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B5-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A7%D9%85%D9%84-%D9%84%D9%84%D9%86%D8%B8%D8%A7%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%A7%D8%AE%D9%84%D9%8A-%D9%84%D9%84%D8%A3%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%AF%D9%85
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی (عەرەبی)
- پەڕەی یەکێتییەکە لە ماڵپەڕی فیفا ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- عێراق لە ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا