ھاری پۆتەر
| |
دانەر | جەی كەی ڕۆوڵینگ |
---|---|
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | خەیاڵی، دراما، خەیاڵیی پێگەیشتوو و گەنجان، نهێنی، هەست بزوێن، پێکهاتوو لە پاڵەوان |
بڵاوکەرەوە | ناوەندی بڵاوکردنەوەی بلومسبەری (شانشینی یەکگرتوو) پۆتەرمۆر (کتێبی ئەلکترۆنی؛ هەموو زمانەکان) |
بڵاوکراوەتەوە | ٢٦ی جونی ١٩٩٧ – ٢١ی جولای ٢٠٠٧ (دەرچوونی سەرەتایی) |
چەشنی ڕەنگاڵە | چاپ (هاردباک و پەیپەرباک) کتێبی دەنگی کتێبی ئەلکترۆنی (ھەتا ڕێکەوتی ئازاری ٢٠١٢[نوێکردنەوە])[١] |
ژمارەی کتێبەکان | ٧ |
وێبگە | www |
ھاری پۆتەر زنجیرەیەک ڕۆمانی خەیاڵییە لە نووسینی نووسەر بەریتانی جەی کەی ڕۆڵینگ. ڕۆمانەکە باس لە ژیانی جادووگەرێکی گەنج، ھاری پۆتەر دەکات، لەگەڵ ھاوڕێکانی ھێرماینی گرەینجەر و ڕۆناڵد ویسڵی، ھەموویان قوتابین لە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری و جادووکردن. ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس تێکۆشانی ھاری دەکات دژی میر ڤۆڵدمۆرت، جادووگەرێکی تاریک کە دەیەوێت ببێت بە نەمر، و بەزاندنی لاشەی فەرمانڕەوایی جادووگەر کە ناسراوە بە وەزارەتی جادوو و ملکەچکردنی ھەموو جادووگەر و خوێن پیسەکان (خەڵکە نا جادوویەکان).
مێژوو
[دەستکاری]بیرۆکەی نووسنی ڕۆمانەکان، دەگەڕێتوەوەبۆ ساڵی ١٩٩٠ کە تێیدا نووسەری ڕۆمانەکە لە ھەوڵدابوو بۆ دروسستکردنی کەسایەتیێکی خەیاڵی بۆ ڕۆمانەکەی، تا سالی ١٩٩٥ کە ڕۆمانی سەرەتا تەواو کرا بۆ یەکێک لە دەزگاکانی بواری منداڵان بەلام دەزگاکە ڕۆمانەکەی بەچاپ نەگەیاند، چونکە پێی وابوو کە شتێکی بێ کەڵکە. ئەمە ھاوکات بوو لە ڕازی نەبوونی چەند دەزگایێکی تری ھاوشێووە. تا لەساڵی ١٩٩٦ دەزگای Bloomsbury Publishing ڕۆمانی یەکەمی نووسەرە ژنەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام ئەوانیش ترسیان ھابوو لە نەفرۆشتنی بەرھەمەکەیان. ئەوکات تەنھا ٥٠٠ دانەی لێ چاپ کرا بەڵام دوای ٢ ھەفتە لە بڵاو بوونەوەی دەزگای Scholastic دەستەوارەیەکی پیشکەشی دەزگای بڵاو کەرەوەکرد بە بڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ پێدانی مافی بڵاو کردنەوە. کە خۆی سەرەتا ڕووداوەکە باوەڕ پێنەکراو بوو.
ڕێژەی فرۆشی
[دەستکاری]گشت ڕۆمانەکان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تاوەکو ئێستا ٣٥٠ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراووە. بەشیوەیەک کە تەنھا لە ساڵی ١٩٩٦ لە وڵاتی ئەڵمانیا' ٢ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراووە، کە ئەویش بوەتە ھۆی کۆکردنەوەی داھاتێکی زەبەلاح بۆ نووسەر و دەزگا بڵاو کەرەوەکان.
زمانەکان
[دەستکاری]ڕۆمانەکە کۆمەڵێک بەربەستی گەورەی بڕیوە و لە ئێستادا ڕۆمانەکە بۆ سەر ٧٣ زمانی جیاوازی جیھان وەرگێڕدراووە. کە سەرەتا لەساڵی ١٩٩٦ بۆ سەر زمانی ئەڵمانی وەرگێڕدرا.
فیلمەکان
[دەستکاری]یەکەم کۆپی ئەم فیلمیکە کە بەناوی ھاری پۆتەر و روفاتی مردووەکان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کۆپیی لە فەڕەنسا بە زمانی ئینگلیزی فرۆشراوە. زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر ھەر وەکو کتێبە ڕۆمانەییەکانی خۆی خاوەن داھاتێکی زەبەلاحن، کە تەنھا لە یەکەم ھەفتەی بڵاوکردنەوەی فیلمی ھاری پۆتەر و منداڵە نەفرت لێکراوەکە لە وڵاتی چین، ٤٠ ھەزار کۆپی فیلمەکە فرۆشراوون.
یاری
[دەستکاری]لەدرێژەی کارەکانیاندا، یاری ھاری پۆتەر لەساڵی ٢٠١١ بەرھەم ھێندراوە کە تایبەتە بە ھەوادارانی فیلم و ڕۆمانەکانی ھاری پۆتەر.
بەستەرەکان
[دەستکاری]ژێدەرەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی.
- dengekan.info/فرۆشی-رۆمانی-ھاری-پۆتەر-گەیشتە-450-ملیۆن/
- http://84.244.177.211/20915-6[بەستەری مردوو]
- https://www.kurdclick.net/vb/showthread.php?t=65821[بەستەری مردوو]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Svensson، Peter (٢٧ی ئازاری ٢٠١٢). «Harry Potter breaks e-book lockdown». Yahoo. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاری پۆتەر تێدایە. |