دەنیز ھێڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەنیز ھێڤی
لەدایکبوون؟
مەرگ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
ڕێکخراوبەرپرسی کارگێڕیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)

دەنیز جەودەت بلبل (بە کرمانجی: Deniz Cevdet Bülbül) ناسراو بە دەنیز ھێڤی، (گەڤەر[١] - ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ھەولێر) سیاسەتوانی کوردی باکووری کوردستان و ئەندام و بەرپرسی کارگێڕیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بوو.[٢] دەنیز ھێڤی لە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە شوێنی نوێنەرایەتیی کەنەکە لە شاری ھەولێر تیرۆرکرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

دەنیز ھێڤی خەڵکی ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بوو.[١]

کوژران[دەستکاری]

دەنیز ھێڤی لە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە شوێنی نوێنەرایەتیی کەنەکە لە شاری ھەولێر تیرۆرکرا.[١] ئەو لەکاتی ڕووداوەکە، لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە تەنیا مابووە.[٣] حەکیم عەبدولکریم ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە تیرۆری دەنیز ھێڤی لە ئێوارەی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دوای نوێژی عەسر و لە بەرامبەر فاملی مۆڵ کە نووسینگەکەی نوێنەرایەتیی کەنەکە لەوێدایە ڕوویداوە. دەنیز ھێڤی بەتەنیا لە نووسینگەکە بووە و کەسێکی نەناسراو لە دەرگا دەدات و ھەر لە گڕی کردنەوەی دەرگاکە بە چەکی دەمانچە تەقەی لێ دەکات و دەیکوژێت. دواتر ھێزە ئەمنیەکان بینای نووسینگەکە دادەخەن و ڕێگانادەن کەس بچێتە ژوورەوە.[٢]

دەنگدانەوەکان[دەستکاری]

لایەنە سیاسییەکان[دەستکاری]

  • کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بڵاوکردنی ڕاگەیەندراوێک وێڕای شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکە، لە حکوومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد تا "زامنی پاراستنی گیانی ئەندامان و ئۆفیسە فەرمییەکەی کەنەکە بکەن".[٣] ھەروەھا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری ھەولێردا کردەوەی تیرۆریستی دژ بە ئەندامێکی خۆی ئیدانە کرد و دەستدرێژی بۆ سەر ئۆفیسی کەنەکە وەکوو "دەستدرێژی بۆ سەر تەواوی خاکی کوردستان و ئاسایشی ھەولێر" زانی.[٤]
  • ئەحمەد قەرەمووس ھاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە ئاسایشی ھەولێری تاوانبار زانی کە سەرەڕای ئەو ھەڕەشانەی لەسەر کەنەکە ھەیە ئەمنییەتی نووسینگەی کەنەکەی نەپاراستووە و ھەروەھا وتی نووسینگەی کەنەکە لەژێر چاودێری ئاسایشدایە و کامێرای چاودێریی ھەیە و مومکین نییە بکوژەکە توانیبێت بەبێ ھاوکاریی دەسەڵاتدارانی باشوور ئەو بوێرییەی کردبێت. قەرەمووس لە ھەموو پارت و ڕێکخراو و ھێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە باشووری کوردستان و ھەروەھا لە ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە بێدەنگ نەبن و دژی ئەم ھێرشە ھەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.[٥]
  • فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بە بڵاوکردنی ڕاگەیەندراوێک تیرۆرکردنی دەنیز ھێڤیی بە توندی ئیدانە کرد و وەکوو "کارێکى ڕەشی وڵاتانی داگیرکەریی کوردستان"ی لێ ناو بردەوە و لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش داوا کرد کە "بکوژەکەی دەنیز ھێڤی دەستگیر و دادگایی و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێتەوە".[٦]
  • مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بڵاوکردنی ڕاگەیەندراوێک لەو کردەوەیە تیرۆریستیە وەکوو "کارێکی تیرۆریستیی ترسنۆکانە" ناو برد و بە توندی شەرمەزاری کرد و ھەروەھا لە لە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوای کرد تاوانباری تیرۆرەکە بە زووترین کات بدۆزنەوە و "بۆ تیرۆرکردنی خەڵکی سڤیل و ئازادیخوازی پارچەکانی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان سنوورێک دابنرێت".[٧]

[٨]

  • کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتە کوردستانیەکانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) لە ڕاگەیەندراوێک حکوومەتی تورکیا و بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە بەرپرس زانی و لە بنەماڵەی بارزانی ویستی تا لە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دەست ھەڵبگرن و لە حکوومەتی تورکیا و ڕێکخراوەی میت ویستی تا کۆتایی بە چالاکیی سێخۆری و سەربازی لە سەر خاکی کوردستان بدەن و بارەگاکانیان دابخەن و ھەروەھا خەڵکی کوردی بانگەواز کرد تا لە ھەموو جیھان لە بەرامبەر باڵوێزخانەکانی کۆماری تورکیا و شوێنە نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناڕەزایەتیی خۆیان نیشان بدەن و ئەم کردەوە تیرۆریستیە شەرمەزار بکەن.[٩]
  • کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پارتی ھەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە باکووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و وێڕای ئاماژەکردن بە داگیرکاریەکانی "ڕێژیمی فاشیستی تورکیا" لە خاکی کوردستان و ھاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەک ئەو حکوومەتە، ئەو ھێرشەیان وەکوو "ھێرش بۆ سەر ئیرادەی یەکێتی نەتەوەیی کورد" ناو برد کە "لەپێناوی ڕێگری لەو یەکێتییە" جێبەجێ کراوەتەوە و ھەروەھا داوایان لە گەلی کورد کرد تا لە ھەر شوێنێکدا ئەو کردەوە تیرۆریستیە شەرمەزار بکەن.[١٠]
  • کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی کوردستان لە چەندلایەن لە قەندیل و شنگال و سلێمانی و ڕۆژاواوە لە ژێر ھێرش و ھەڵمەتەکانی تورکیادایە و شەھیدی لێ دەکەوێتەوە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەو ھێرشانە خەریکن بە ھاوکاریی لایەنە کوردەکانی خیانتەنکار جێبەجێ دەکرێن. کەجەکە لە بنەماڵەی بارزانی کە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دەکەن وەکوو "ھێڵی خیانەت" ناو بردووە کە یارمەتیی تورکیا دەدات تا ھەموو خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات و لە گەلی کورد و ڕۆشنبیران و لایەنە سیاسییەکانیش ویستووە تا لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە بێدەنگ نەمینن و ھەڵویست بگرن.[١١]

کۆبوونەوەکانی خەڵک[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ئاژانسی ھەواڵی فرات: لە ھێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە، کەسێک شەھید بوو- نوێکراوەتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  2. ^ ئ ا دەنگی ئەمریکا: ئەندامێکی کەنەکە: لە ھەوڵی ئەوەداین تەرمەکەی دەنیز ھێڤی وەربگرینەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  3. ^ ئ ا زێدپرێس: ڕاگەیەنراوی کەنەکە لەسەر تیرۆرکردنی ئەندامەکەیان لە ھەولێر (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  4. ^ ھاوڵاتی: کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان: ھێرشکردنە سەر دەنیز ھێڤی ھێرشبووە بۆ سەر ھەموو ھەولێر (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  5. ^ شارپرێس: کەنەکە داوای پاراستنی ئۆفیسەکەی و ئەندامەکانی لەباشووری کوردستان دەکات (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  6. ^ ڕۆژنیوز: زیندانییانی سیاسیی کوردستان: داواکاریین بکوژی دەنیز جەڤدەت دەستگیر بکرێت (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  7. ^ شارپرێس: مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان: ھێرشەکەی سەر کەنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  8. ^ ئێستانیوز: حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان: تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت بولبل بە توندی شەرمەزار دەکەین (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  9. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەجەدەکە-ئە بانگەواز دەکات دەمودەست چالاکی ئەنجام بدرێت (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  10. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەجەدە، تەژەئا، دەبەپە ھێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە شەرمەزار دەکەن و بانگەوازی تێکۆشان دەکەن (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  11. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەجەکە: ناچارین بە خیانەت بڵێین خیانەت! (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  12. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: لە فرایبۆرگ ھێرشکردنە سەر کەنەکە شەرمەزارکرا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.