دەشتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەشتێ
Dashte
دیمەنی گوندی دەشتێ
دیمەنی گوندی دەشتێ
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
٨٧٧ مەتر (٢٬٨٧٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

دەشتێ گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

دەشتێ لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی ڕەشەکان وسنجوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی خێڵ خێڵ و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی گرگاشێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاوەکورتێ لە باشوری کوردستان.

داهاتوبژێوی دانیشتوانەکەی

بژێووی دانیشتوانەکەی بەشێوەیەکی گشتی پێشتر لەسەر کاری سەر مەرزی لاوەکی و نارەسمی بوە ئاڵوگۆڕی شمەکو کەلوپەل بوە لەمبەروئەوبەر لەنێوان کوردستانی {باشورو ڕۆژهەڵات} ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی کە ناوچەیەکی سنوریە و سنورێکی فراوانی هەیە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان . ئەو شمەکو کەلوپەلانەی ئاڵوگۆرکراوان وەکو (چا،تایەی ئۆتۆمۆبیل، قوماش، سوتەمەنی، ئاژەڵ). بەڵام بژێوی ئێستای لەسەر کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵیە.

خزمەتگوزاریەکان

1_قوتابخانە

لە ساڵی 1995وە دەست کراوە بەخوێندن لە گوندی دەشتێ کەخاوەن بینایەکی شەش پۆلیە لە گەڵ خانوی تایبەت بە مامۆستاکانی کە لەساڵی 2000 بنیات دراون و ئێستاتا پۆلی نۆیەمی بنەرەتی تێدا ئەخوێنرێ

2_بنکەی تەندروستی

لە ساڵی 1994وە بنکەی تەندرووستی بۆکراوەتەوەبەشێوەیەکی سەرەتای تا بەرواری 23_5_2000 بینای تایبەت بە بنکەکەو دکتۆر بنیات ئەنرێ و تا ئێستاش فریاگوزاریە سەرەتایەکان پێشکەش بەنەخۆش ئەکرێ.

3_کارەبای نیشتیمانی وپڕۆژەی ئاوی خواردنەوەو مزگەوتی تایبەت بە خۆی هەیە.

4_ڕێگەوبانی قیرتاوە تەنها کیلۆمەترێک نەبێ کە ڕێگەی جیابونەوەی گوندەکەیە لە شاڕێگای گوندەکانی تر کە  تێکەڵە ڕێژە.

ژمارەی دانیشتوانو ماڵەکانی

ژمارەی ماڵەکانی پێش ساڵی 2000نزیکەی 50ماڵ بوە بەڵام ئێستا ژمارەی ماڵەکانی 25 ماڵەو نزیکەی125 کەس تێیدا ئەژی.[٣][٤][Xelk. Org ١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "Xelk. Org", but no corresponding <references group="Xelk. Org"/> tag was found