بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەرکەری جنۆکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەرکەری جنۆکە

جنۆکەگر
ناوەکانی تردەرکەری ڕۆحی شەڕانگێز
دوورخەرەوەی ڕۆحی شەڕانگێز
پیشەدەرکردنی جنۆکە و شەیتان و دەرکردنی ڕۆحی شەڕانگێز و خراپ

دەرکەری جنۆکە یان دوورخەرەوەی ڕۆحە شەڕانگێزەکان یان جنۆکەگر (بە عەرەبی؛الرَّاقيِ، طاَرِد أرواحِ شِرّيرةَ | بە ئینگلیزی؛ Exorcist)[١] لە زۆربەی زۆری ئایین و مەزهەبەکان کەسایەتییەکی ئایینییە، کە توانای چارەسەرکردن و دەرکردنی جنۆکە و ئەهریمەن و شەیتانەکان، وە ڕۆحە شەڕانگێز و خراپەکارەکان هەیە. ئەو کەسایەتییانە بریتین لە دەروێش، ڕاهیب، قەشە، شەمان، شێخ یان چارەسەرکەری ڕۆحی، یان هەر کەسێک کە شارەزایی هەبێت و ڕێنمایی درابێت، یان کەسێکی پیرۆزبێت.[٢]

دەرکەری جنۆکە ئەو کەسەیە کە بوونەوەرێکی نادیار، یان بوونەوەرێکی سەروسروشتی، یان بوونەوەری ترسناک، کە کەسانی ئاسایی نایانبینن و بوونەوەری نەزانراون، کە بڕوا وایە و وا دانراوە، کە دەیانەوێ کەسەکان خاوەندارێتی بکەن و بیانکەن بە هی خۆیان، یان زیان بگەیەنن بە خەڵکانی تر و ئەوکەسەی مەبەستیانە، دەربکەن، کە ئەمەش بە ڕێوەرەسمی ئایینی یان کولتووری یان ئەو شێوازی دەرکردنەی کە دەرکەرەکە یان خواوەند و ئایینەکەی بڕوای پێیەتی، بەڕێوەدەچێت.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «کامبریج».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. «Exorcism | USCCB». www.usccb.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «Exorcism | Demonic possession, Rituals, Supernatural | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٧ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.