ڤێرجینیا وولف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەدێلاین ڤیرجینیا وولف

لەدایکبوون (١٨٨٢-0١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢
لەندەن، ئینگتەرا
مەرگ٢٨ی ئازاری ١٩٤١(١٩٤١-٠٣-٢٨) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
ئینگتەرا
ھۆکاری مەرگخۆ خنکاندن
نەتەوەئینگلیز
ناوەکانی ترئەدێلاین ڤیرجینیا ستێفەن (Adeline Virginia Stephen)
پیشەڕۆماننووس، وتارنووس، بڵاوکەرەوە، ڕەخنەگر، و فێمینیست
ھاوسەرلێۆنارد وولف ١٩١٢–١٩٤١
واژوو

ڤێرجینیا وولف (٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢ – ٢٨ی ئازاری ١٩٤١)، نووسەر و وتارنووسی ئینگلیز بوو، و یەکێک لە نوێخوازی پێشەنگی (پۆست سەدەی بیستەم و فێمینیست بوو، چیرۆکەکانی بەوە ناوبانگیان دەرکردووە کە ویژدانی مرۆڤ دەھەژێنێت و بەیەکێک لەگرنگترین ئەدیبەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت.

ژیان[دەستکاری]

لە ٢٥ یەنایری ساڵی ١٨٨٢ لە لەندەن لەدایک بووە، باوکی مێژوو نووس و نوسەر و ڕەخنەگر و شاخەوان بووە، دایکیشی نمونەیەک بووە لەجوانی و بەجوانێکەی ماوبانگی دەرکردووە، لەماڵێکی ڕۆشنبیر و لەسەر دەستی دایک و باوکی خوێندوێتی.

ڤێرجینیا وولف ساڵی ١٩١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕەخنەگر و نووسەری ئابووری لیونارد وولف کردووە، یەکێک بووە لەو ئافرەتانەی زۆر کاریگەریان لەسەر ھەستی مرۆڤ ھەیە، لە ساڵی ١٩١٩ بۆ یەکەم جار چیرۆکێکی تەقلیدی بڵاوکردۆتەوە بەڵام دواتر ڕێبازی ڕەوتی وێژدان و ھەستی گرتۆتەبەر و ژمارەیەک چیرۆکی تەعبیری بڵاوکردۆتەوە، ھەروەھا وەکو ڕەخنەگریش کاری کردووە و وتار و کورتە چیرۆکیشی نووسیوە.

خۆکوژی و مردن[دەستکاری]

ڤێرجینیا وولف دوای ئەوەی چیرۆکی لەنێوان کارەکانی بەرھەم ھێناوە دووچاری نەخۆشی دەرونی بۆتەوە و لەدوای ھەڵگیرسانی جەنکی جیھانی دووەم بارودۆخی خراپتربووە و ماڵەکەی لەلەندەن وێرانکراوە و تەنانەت دەستەکانی گۆی نەکردووە لەنووسینیش بەردەوام بێت، لە ٢٨ مارسی ساڵی ١٩٤١ قاپوتەکەی لەبەرکردووە و پڕی کردووە لە بەرد و خۆی فڕێداوەتە ناو دەریایی ئاوسی نزیک لەماڵیان و خۆی خنکاندووە و لە ١٨ ئیبریلی ساڵی ١٩٤١ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ڤێرجینیا وولف پێش ئەوەی خۆی بکوژێت نامەیەکی بۆ ھاوسەرەکەی نووسیوە و دەڵێت: «خۆشەویستەکەم من دڵنیام لەوەی کە شێت دەبم، لەو باوەڕەشدانیم بتوانین بەسەر کاتە ترسێنەرەکانماندا زاڵ بین ھەروەک لەو باوەڕشدانیم ئەمجارەیان چاک ببمەوە، واملێھاتووە گۆێم لەچەند دەنگێک دەبێت و توانای کۆنتڕۆڵی خودی خۆمم نەماوە بۆیە من ھەر ئەو کارە دەکەم کە خۆم بە گونجاوی دەزانم، تۆ واتلێکردم ھەست بەخۆشییەکی مەزن بکەم لەو بڕوایەشدانێم ھیچ کەسێک وەک من و تۆ ھەستی بەخۆشییەکی بێسنوور کردبێت تا ئەو کاتەی دووچاری ئەم نەخۆشییە سەختە بوومەوە، من چیتر توانای بەرگری کردنم نەماوە، دەشزانم ژیانی خۆم تێکدەدەم و تۆش بەبێ من ژیانێکی باشترت دەبێت، من دڵنیام لەوە، دەبینیت تەنانەت ناتوانم ئەم نامەیەشت بەشێوەیەکی باش بۆ بنوسم، ناشتوانم بخوێنمەوە، ئەوەی لەھەمووی گرنگترە پێتی بڵێم من لەو خۆشیانەی بەدەستم ھێناوە قەرزاری تۆم، تۆ مرۆڤێکی باش بویت لەگەڵما و زۆر بە ئارام بووی لەگەڵما، ھەموانیش ئەم ڕاستییە دەزانن، ئەگەر یەکێک ھەبوایە بیتوانیایە ڕزگارم بکات ئەوا ئەو کەسە تۆ دەبووی، ھەموو شتێکم لەدەستداوە و تەنانەت دڵم بەوە خۆشە کە تۆ مرۆڤێکی چاکیت، چیتر ناتوانم لەوە زیاتر ژیانت تێک و پێک بدەم، لەو باوەڕشدا نیم ھیچ کەسێک ھەبێت وەک من و تۆ تام چێژی لەخۆشی بینیبێت».[١][٢]

ڤێرجینا خاوەن چەندین ڕۆمانە کە چەندێکیان کراون بە فیلم.

کتێبەکان[دەستکاری]

ڕۆمانەکان[دەستکاری]

  • شەو و ڕۆژ (١٩١٩)
  • ژووری جاکوب (١٩٢٢)
  • خاتوو دالوای (١٩٢٥)
  • بەرەو فانۆسی دەریایی (١٩٢٧)
  • ئۆرلاندۆ (١٩٢٨)
  • شەپۆلەکان (١٩٣١)
  • ساڵەکان (١٩٣٧)
  • لەنێو ئیشەکان (١٩٤١)

ناخەیاڵی[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

  • کاتژمێرەکان (٢٠٠٢)
  • خاتوو دالوای (١٩٩٧)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jones, Josh. "Virginia Woolf's Handwritten Suicide Note: A Painful and Poignant Farewell (1941)". Open Culture. Retrieved 28 August 2013.
  2. ^ Rose, Phyllis (1986). Woman of Letters: A Life of Virginia Woolf. Routledge. p. 243. ISBN 0-86358-066-1. Retrieved 24 September 2008.