دەروازە:وێژەی کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە. ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.

مەلای جزیری سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە.

زیاتر...