بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئەرمەنستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئەرمەنستان

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەرمەنستان
Բարի գալուստ Հայաստանի դարպաս
The Coat of arms of Armenia.
The Coat of arms of Armenia.

Armenia's map
Armenia's map

ئەرمەنستان یان ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստան) بە فەرمی کۆماری ئەرمەنستان وڵاتێکی دەورگیراو بە وشکانییە کە لە بەرزایییەکانی ئەرمەنی لە ڕۆژاوای ئاسیا ھەڵکەوتووە. ئەرمەنستان بەشێک لە ناوچەی قەوقاز پێکدێنێت و لەگەڵ گورجستان لە باکوور، ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ڕۆژھەڵات، تورکیا لە ڕۆژاوا و ئێران و کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخچیڤان لە باشوور ھاوسنوورە. یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە..

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

یەریڤان (بە ئەرمەنی: Երևան) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٬٠٦٠٬١٣٨ کەس بووە. شاری یەریڤان لەلایەن یوونێسکۆ وەکوو پایتەختی جیھانی کتێب لە ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژێردرا. یەریڤان شارێکی‌ کیشوەری ئاسیایە

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کەناری دەریاچەی سێڤان

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە ئەرمەنستان بچووکترین و ئاخرین وڵاتێکە لە یەکێتیی سۆڤیەت جیابووە و سەربەخۆیی وەرگرت؟
  • ...کە ئەرمەنییەکان خۆیان بە یەکەمین نەتەوە و وڵاتێک دەزانن کە بەفەرمی و لەپێش ئەورووپییەکان چوونە سەر ئایینی مەسیحییەت و لەبەر ئەمە دەمارگرژییەکی زۆریان لەسەر ئایینەکەیان ھەیە؟
  • ...کە ژمارەی ھەمووی دانیشتووانی ئەرمەنی لە جیھان نزیکی ٩ ملیۆن کەسە کە لەوان ٥،٧ ملیۆن کەسیان لە دەرەوەی کۆماری ئەرمەنستانی ئەمڕۆیی دەژین؟
  • ...کە دەریاچەی سێڤان گەورەترین دەریاچەی قەوقاز و گەورەترین دەریاچەی شاخیی ئاوی شیرین لە جیھان و گەورەترین دەریاچەی ئەرمەنستانە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

نیکۆڵ ڤۆڤایی پاشینیان (بە ئەرمەنی: Նիկոլ Վովայի Փաշինյան؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥) لە ٨ی ئایاری ٢٠١٨ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی کارای ئەرمینیا دەستبەکاربووە، لە ٢٠١٣ەوە لە پارتی مەدەنی ئەرمەنیادایە، سەرەتا کاری ڕۆژنامەنوسی کردوە لە ئەرمەن تایمز، پەشینیان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئانا ھاکۆبیان کردووە، کە ڕۆژنامەنووسە، دوو کچ و کوڕیان ھەیە، بەڵام پەشینیان و ھاکۆبیان بە فەرمی ھاوسەرگیرییان نەکردووە، ھەروەھا مەراسیمی کڵێساشیان ئەنجام نەداوە، پەشینیان ڕایگەیاند کە ھیوادارە ڕۆژێک لە کڵێسایەکی شاری لاچینی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەفەرمی ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ ھاکۆبیان، پەشینیان بە ڕووسی و ئینگلیزییەکی باش دەتوانێت قسەبکات، لە ئەرمەنیادا وەک وتارخوێنێکی بەھێز تەماشادەکرێت.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان