بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیان کولوسێڤسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیان کولوسێڤسکی
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٦–٢٠١٦ برۆماپۆجکارنا
٢٠١٦–٢٠١٩ ئەتلەنتا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ئەتلەنتا ٣ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ پارما (خواستن) ١٧ (٤)
٢٠٢٠- یۆڤانتۆس ٥٥ (٥)
٢٠٢٠ پارما (خواستن) ١٩ (٦)
٢٠٢٢- تۆتنھام ھۆستپێر (خواستن) ٢١ (٦)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٥–٢٠١٦ مەقدۆنیای باکوور خوار ١٧ ساڵان ٥ (٦)
٢٠١٥–٢٠١٧ سویدی خوار ١٧ ساڵان ١٩ (٦)
٢٠١٧–٢٠١٨ سوید خوار ١٩ ساڵان ١٣ (٢)
٢٠١٩ سوید خوار ٢١ ساڵان ٥ (٢)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید ٢٥ (٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٠ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ تەممووزی ٢٠٢٢

دیان کولوسێڤسکی (لەدایکبووی ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری سویدە کە یاری دەکات وەک یاریزانێکی ناوەند یاخود باڵەکانی ھێرشبردن لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر، بە خواستن لە خولی ئیتاڵی و یانەی جۆڤێنتۆس و ھەروەھا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید.

لە سیستەمی لاوانەوە دەستی پێکرد، کولوسێڤسکی یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەتلانتا لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدا، پێش ئەوەی لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٩–٢٠ بە خواستن بچێتە پارما. بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی کرد بە یانەی یۆڤانتۆس، و ڕاستەوخۆ بە خواستن گەڕێنرایەوە بۆ پارما لەو وەرزەدا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کولوسێڤسکی بە خواستن نێردرا بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر لە ئینگلتەرا.

کولوسێڤسکی لە سوید لەدایکبووە، باوکی مەقدۆنی سویدییە و دایکی مەقدۆنییە.[٢] ئەو نوێنەرایەتی ھەردوو مەقدۆنیا و سویدی کردووە بە شێوەی نێودەوڵەتی لە ئاستی لاواندا، پێش ئەوەی بڕیار بدات بۆ یاریکردن بۆ وڵاتی لەدایکبوونی لە پێکھاتەی یەکەم، یەکەمین یاری خۆی لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدا.

کاروانی یانە

[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی

[دەستکاری]

کولوسێڤسکی لە ستۆکھۆڵم لەدایکبووە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا چووە ناو ئەکادیمیای گەنجی برۆماپۆجکارنا.[٣]

ئەتلەنتا

[دەستکاری]

وەرزی ٢٠١٨–١٩

[دەستکاری]

لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٦ چووە سیستەمی لاوانی ئەتلەنتا لە برۆماپۆجکارناوە، پێش ئەوەی ھیچ یارییەک بۆ پێکھاتەی یەکەمی یانەکە ئەنجام بدات.[٤] لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی (سێریا ئەی) ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی مارتن دی ڕۆۆن لە بردنەوەی ٥–٠ بەرامبەر فۆرسینۆنی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٥][٦] لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ سێ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا، ھەموویان وەک یەدەگ.[٧]

خواستن بۆ پارما (٢٠١٩–٢٠)

[دەستکاری]

لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩، کولوسێڤسکی گرێبەستێکی بە شێوەی خواستن لەگەڵ یانەی پارما واژوو کرد تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.[٨] یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر تۆرینۆ، لە ٣٠ی ئەیلوولدا.[٩]

یۆڤانتۆس

[دەستکاری]

گەڕانەوە بۆ پارما (٢٠١٩–٢٠)

[دەستکاری]

دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد لە بەشی یەکەمی وەرزی ٢٠١٩–٢٠ بە خواستن لە پارما، کە چوار گۆڵی تۆمارکرد و حەوت ئەسیستی پێشکەش کرد لە ١٧ یاری خولدا، لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کولوسێڤسکی گواسترایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو، بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٤٤ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بۆنسەکان و گۆڕانکارییەکان.[١٠]

کولوسێڤسکی بە خواستن گەڕێندرایەوە بۆ پارما بۆ تەواوی وەرزەکە.[١١][١٢] ئەو وەرزەکەی بە ١٠ گۆڵ و نۆ ئەسیست کۆتایی پێھێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزەکەی وەرگرت.[١٣][١٤]

٢٠٢٠–٢١

[دەستکاری]

کولوسێڤسکی لە یەکەمین یاری خۆی بۆ یۆڤانتۆس لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر سامپدۆریا.[١٥] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، گۆڵی یەکەمییارییەکەی تۆمارکرد و دواتر ئەسیستی گۆڵی سەرکەوتنی یارییەکەی بۆ کیسا کرد لە بردنەوەی ٢–١ بەرامبەر ئەتلەنتا لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ٢٠٢١.[١٦] لە وەرزی داھاتوودا، کولوسێڤسکی گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر زێنیت سانت پیتەرزبێرگ بە گۆڵێک بە لێدانی سەر لە خولەکی ٨٦دا لە ٢٠ی تشرینی یەکەم.[١٧] کاتی یاریکردنی کولوسێڤسکی کەمکرایەوە لەژێر ڕاھێنەرایەتی ماسمیلیانۆ ئەلێگری، ٢٠ یاری ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد.

خواستن بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر

[دەستکاری]
کولوسێڤسکی لەگەڵ تۆتنھام ھۆتسپێر لە ساڵی ٢٠٢٢

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کولوسێڤسکی بە خواستن بۆ ماوەی ١٨ مانگ نێردرا بۆ یانەی خولی پرێمیەرلیگ تۆتنھام ھۆتسپێر؛ بەھای خواستنەکە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، و بژاردەیەک بۆ کڕینی تەواوی تێدابوو، کە لەژێر مەرجێکی دیاریکراودا دەبێتە ناچاری و بە تێچووی زیادەی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی تر.[١٨] یەکەم یاری خۆی بۆ سپێرس لە ٥ی شوبات لە یاری جامی ئێف ئەی بوو بەرامبەر برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن، کە لە بردنەوەی ٣–١ دا بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە.[١٩] لە ١٩ی شوبات، کولوسێڤسکی یەکەم گۆڵی بۆ تۆتنھام تۆمارکرد لە خولەکی چوارەمی یارییەکە کە تۆتنھامی لە کۆتاییدا ٣–٢ بردییەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی.[٢٠] لە وەرزی یەکەمیدا، کولوسێڤسکی توانی لە ١٣دا گۆڵدا بەشدار بێت[٢١] (٥ گۆڵ و ھەشت ئەسیست) لە ١٨ یاری پریمەرلیگ.[٢٢]

کاروانی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

لە سوید لەدایکبووە لە دایک و باوکێکی مەقدۆنی لە ئۆھرید کولوسێڤسکی بۆ ھەموو ئاستەکانی لاوانی سوید یاری کردووە، ھەروەھا بۆ پێکھاتەی خوار ١٧ ساڵانی مەقدۆنیا یاری کردووە.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦] بۆ یەکەم جار لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بانگھێشت کرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر ڕۆمانیا و دوورگەکانی فارۆ.[٢٧] بۆ پێکھاتەی یەکەم، کولوسێڤسکی وتی ھەڵبژاردنی ھەڵبژاردەکە «کارێکی ئاسان» بوو، چونکە ھەمیشە حەزی لە نوێنەرایەتی سوید بووە.[٢٨]

کولوسێڤسکی یەکەمین یاری خۆی بۆ سوید ئەنجامدا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە جێگەی کێن سیما لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ لە کۆتا یاری قۆناغی پاڵاوتنەکانی پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠.[٧][٢٩] لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم یاری خۆی بۆ سوید ئەنجامدا، بۆ ماوەی ٩٠ خولەک یاریکرد پێش ئەوەی دابنیشێت بۆ ئەلبین ئیکدال لە دۆڕاندنی ٢–٠ بەرامبەر پورتوگال لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.[٣٠] لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، کولوسێڤسکی یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمارکرد بەرامبەر کڕواتیا لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە خولی نەتەوەکان.[٣١]

لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کولوسێڤسکی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بوو بۆ کۆڤید-١٩ لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە لە سوید، و لە یاری یەکەمی سوید لە پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر ئیسپانیا لە ١٤ی حوزەران لە پێکھاتەکە دوورخرایەوە.[٣٢]

شێوازی یاریکردن

[دەستکاری]

یاریزانێکی باڵا بەرز، لە ڕووی جەستەیییەوە بەھێز و ھەمەچەشن، کولوسێڤسکی توانای یاریکردنی ھەیە لە چەندین ڕۆڵی ناوەڕاست و ھێرشبردندا، و وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبردن، وەک یاریزانێک بۆکس بۆ بۆکس (یاریگای خۆی بۆ بەرامبەر) وەک یاریکردن لە ھەر لایەکی باڵەکانی ھێرشبردنەوە، یان تەنانەت وەک یاریزانایەکی ناوەندی ھێرشبەر، ناسراوە بە ڕۆڵی مێزالا لە زمانی ئیتاڵی (بە ئینگلیزی " نیوە باڵ) پێگەی سەرەکی یاری کردنی وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبردن لە پشت ھێرشبەری سەرەکی.[٣٣] ھەروەھا ھەندێ جار وەکک یاریزانێکی پێشەوەی ھێرشبردن یاری دەکات. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتییە لە تێپەڕین، خێرایی، ھێز، و توانای گۆڕینی یاری یان دروستکردنی گۆڵ و لەڕێگەی تۆپەوە بۆ ھاوڕێیانی تیمەکە، بەھۆی بینین و توانای گواستنەوە. ھەروەھا تەکنیکی باشی ھەیە، شارەزایی تێپەڕین، و توانای لێدانی شوت، کە وای لێدەکات گۆڵ تۆمار بکات، جگە لە دروستکردنی دەرفەت بۆ ھاوڕێیانی تیمەکە.[٦][٣٤][٣٥][٣٦]

بە یاریزانێکی گەشبین و بە باشی کار دەکات لە میدیاکاندا باس دەکرێت، ڕاھێنەرەکەی لە یانەی پارما، ڕۆبێرتۆ داڤێرسا، کوڵوسێڤسکی بە محەممەد سەڵاح بەراورد کردووە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکە «ھەموو کات لەنێو ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین جێگا لە ھەموو یارییەکدا دەگرێتەوە» و «ھزرێکی ڕاستیان ھەیە».[٦] کولوسێڤسکی سەرسامی خۆی بە ھاونیشتیمانی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ باس کرد کە کاریگەری لەسەری ھەیە.[٦] سەبارەت بە شێوازی یاریکردنی خۆی، لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ سپۆرت بلادێت (ڕۆژنامە) ڕای گەیاند: «من حەزدەکەم تۆپم لەلا بێت. کاتێک منداڵ بووم زۆر جار تێپەڕینم دەکرد، بەڵام باشتر بووم لە جوڵاندنی تۆپەکە بە خێراتر. من یاری بەرگری خۆمم پەرەپێداوە، ئەوە پێشتر لاوازییەک بوو، ئەمەش وای لێکردم ببم بە یاریزانێکی تەواوتر».[٧][٣٧] ئەو ھەروەھا ئاماژەی بە یاریزانانی تۆپی پێی بەلجیکی کرد کە کێڤن دی برووین و ئێدین ھزارد وەک یاریزانێک کە ئەو ڕێزی لێ دەگیرێت و ھەوڵدەدات کە ئاستی لەوان بەرزتر بێت.[٣٨]

ئاماری کاروانی وەرزشی

[دەستکاری]
ھەتا ٢٠ ئابی ٢٠٢٢[٣٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا[Lower-alpha 2] کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەتلەنتا ٢٠١٨–٢٠١٩ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٣ ٠ ٠ ٠ - - - ٣ ٠
پارما (خواستن) ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ١٧ ٤ ٢ ٠ - - - ١٩ ٤
یۆڤانتۆس ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٣٥ ٤ ٥ ٣ - ٦ ٠ ١ ٠ ٤٧ ٧
٢٠٢١–٢٢ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٢٠ ١ ١ ٠ - ٥ ١ ١ ٠ ٢٧ ٢
کۆی گشتی ٥٥ ٥ ٦ ٣ - ١١ ١ ٢ ٠ ٧٤ ٩
پارما (خواستن) ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ١٩ ٦ ١ ٠ - - - ٢٠ ٦
تۆتنھام ھۆتسپێر (خواستن) ٢٠٢١–٢٢ پرێمیەرلیگ ١٨ ٥ ٢ ٠ - - - ٢٠ ٥
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٣ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٣ ١
کۆی گشتی ٢١ ٦ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢٣ ٦
تەواوی کاروانی وەرزشی ١١٥ ٢١ ١١ ٣ ٠ ٠ ١١ ١ ٢ ٠ ١٣٩ ٢٥


نێودەوڵەتی

[دەستکاری]
ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣٩][٤٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
سوید ٢٠١٩ ١ ٠
٢٠٢٠ ٧ ١
٢٠٢١ ١٢ ٠
٢٠٢٢ ٥ ١
کۆی گشتی ٢٥ ٢
ھەتا match played 12 June 2022

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

یۆڤانتۆس

  • جامی ئیتاڵیا: ٢٠٢٠–٢١
  • جامی سوپەری ئیتاڵی: ٢٠٢٠

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی خولی ئیتاڵی: ٢٠١٩–٢٠[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Dejan Kulusevski: Overview». Premier League. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Hjorter/TT، David (2020-01-02). «Från BP till Juventus – Kulusevskis resa». Svenska Dagbladet (بە سویدی). لە 2022-06-24 ھێنراوە.
  3. ^ «Primavera: alla scoperta di... Dejan Kulusevski». atalanta.it (بە ئیتالی). ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Från BP till Juventus – Kulusevskis resa». Sydsvenskan (بە سویدی). لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Frosinone 0–5 Atalanta». ESPN FC. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا ب پ «Who is new Juventus signing Dejan Kulusevski?». UEFA.com. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا ب Romano، Fabrizio (31 December 2019). «Juventus agree deal to sign 19-year-old midfielder Dejan Kulusevski for £30m». The Guardian. لە 2 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «UFFICIALE: Parma, presi Cornelius e Kulusevski dall'Atalanta». لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «Ny succé för Dejan Kulusevski – första målet i Serie A». Aftonbladet (بە سویدی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Officiellt: Dejan Kulusevski klar för Juventus». Aftonbladet (بە سویدی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Dejan Kulusevski alla Juventus». Atalanta (بە ئیتالی). ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Dejan Kulusevski è un giocatore della Juventus!». Juventus.com (بە ئیتالی). ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Il miglior Under-21: Dejan Kulusevski». L'Ultimo Uomo (بە ئیتالی). ٣ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا «The MVPs of the 2019/2020 Serie A Season». Serie A. 4 August 2020. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 August 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ «Juve-Sampdoria: gol di Kulusevski al primo tiro in porta all'esordio». La Gazzetta dello Sport (بە ئیتالی). لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «Coppa: Juventus end Atalanta dream». Football Italia. ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ Sport، Sky. «Zenit-Juventus LIVE». sport.sky.it (بە ئیتالی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ «Grazie Dejan e buona fortuna! - Juventus». Juventus.com (بە ئیتالی). ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ Speck، Ivan. «Space invader Dejan Kulusevski ups the ante at Tottenham with a sureness of touch». The Daily Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە 5 February 2022 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  20. ^ Bevan، Chris (١٩ی شوباتی ٢٠٢٢). «Kane gives Tottenham dramatic late win over Man City». BBC Sport. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «Spurs to make Kulusevski deal permanent». Dubai Casino. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «'AS IF BY MAGIC': ITALIAN PRESS BLOWN AWAY BY TOTTENHAM PLAYER'S 'EXCEPTIONAL' TURNAROUND» (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢.
  23. ^ «Дејан Кулушевски: "Семејството беше најсреќно по мојот настап за Македонија"». Fudbalska Federacija na Makedonija (بە ماكێدۆنی). ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. ^ «Alla scoperta di Dejan Kulusevski, il "predestinato" dell'Atalanta che verrà | Football Scouting». Football Scouting | Campionato Primavera | Calcio Giovanile (بە ئیتالی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  25. ^ «Kulusevski trascina l'Atalanta: soffiato all'Arsenal, studia da nuovo-Cristante». Calciomercato.com | Tutte le news sul calcio in tempo reale (بە ئیتالی). لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  26. ^ «UFFICIALE: Atalanta, tesserata la stellina Kulusevski - TUTTOmercatoWEB.com». www.tuttomercatoweb.com (بە ئیتالی). لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  27. ^ «Dejan Kulusevski uttagen i landslaget efter jättesuccén». www.expressen.se (بە سویدی). لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  28. ^ Höglund، Hugo (٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Dejan Kulusevski om första tiden i Juventus och mötet med Ronaldo» (بە سویدی). Expressen. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  29. ^ Petersson، Martin (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «Nerver gav tunga ben i debuten för Kulusevski - som sågar planen: "Den var inte okej"» (بە سویدی). www.fotbollskanalen.se.
  30. ^ «Sverige - Portugal - Matchfakta - Svensk fotboll». www.svenskfotboll.se (بە سویدی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  31. ^ «Kulusevski's first national team goal - Sweden leads 2-0». Nord News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  32. ^ «Sweden's Dejan Kulusevski and Mattias Svanberg both test positive for COVID-19». theathletic.com. ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
  33. ^ «FRÅGESTUNDER - @sweu21». www.instagram.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  34. ^ «Dejan Kulusevski: talento svedese classe 2000» (بە ئیتالی). www.worldfootballscouting.com. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  35. ^ Yakimov، Vilizar (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Kulusevski perfect for Juve future». Football Italia. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  36. ^ «Parma, D'Aversa: "Kulusevski centravanti? Quel ruolo l'ha fatto..."». Tutto Sport (بە ئیتالی). 25 October 2019. لە 3 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  37. ^ «Kulusevski i stor intervju: "Känner mig speciell"» (بە سویدی). www.aftonbladet.se. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  38. ^ «Kulusevski: 'Chose Juve for Sarri'». Football Italia. ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  39. ^ ئ ا دیان کولوسێڤسکی لە ساکروێی
  40. ^ دیان کولوسێڤسکی لە National-Football-Teams.com