پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە سوید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی سوید بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەم دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە سوید پشتڕاست کرایەوە کاتێك ئافرەتێكی گەڕاوە لە شاری وهانەوە پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچوو. لە ٢٦ی شوبات دا دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا و ئێران چەندین تووشبووی پەیوەستدار بە گەشتکردنەوە لە سوید دەرکەوتن و لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاردا بڵاوبوونەوەی ناو کۆمەڵگە لە ناوچەی ستۆکۆلم پشتڕاست کرایەوە. لەو کاتەوە لە هەموو ناوچەکانی سوید هاونیشتمانیان تووشوی ڤایرۆسەکە بوون. لە ١١ی ئازاردا یەکەمین باری گیان لەدەستدان لە ستۆکۆلم ڕاگەیەنرا کە بەهۆی گواستنەوەی ناو کۆمەڵگەوە کەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە ببوو. سەرەرای هەموو ئەمانە باوەر وایە کە ڤایرۆسەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ەوە لە وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە دوای ئەوەی چەند کەسێك لە شاری(فالون) هانایان بۆ نەخۆشخانە بردبوو بە مەبەستی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە.

سوید بە پێچەوانەی زۆرینەی وڵاتانی دیکەوە هەڵنەستا بە جێبەجێ کردنی قەدەغەی هاتووچۆی سەتاسەری و بەشێکی گەورەی ناو کۆمەڵگەی بە کراوەیی مایەوە. دەستووری سویدی بەپێی یاسا ئازادی جوڵە و هاتووچۆی هاوڵاتیان دەپارێزێت بۆیە ڕێگەنادات بە جێبەجێ کردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتی ئاشتی دا. دەکرێت چاوەڕێ بکرێت لە خەڵکی سویدیی پابەندی چەند پێشنیارێكی ئەو دەزگا و دامەزراوە حکومیانە بن کە بەرپرسە لە ناوچەکە و کە لە باری نەخۆشی دا (دەزگای تەندروستی گشتی سوید - Folkhälsomyndigheten ) دەگرێتەوە.

دەستووری سویدیی ڕێگەنادات بە فەرمانڕەوایی سیاسی و بەگوێ نەکردنی سیاسییەکان بە پێشنیار و ئامۆژگارییەکانی دەزگا زانستییەکانی حکومەت کارێكی زۆر ناباو و ناکردەیە لە وڵاتی سوید وە هەروەها دەستور بە پێی کاتەکان ڕێگە دەدات دەزگای پەیوەندیدار هەستێت بە ئەنجامدانی تەواوی ڕێکارەکان. لەم باری نەخۆشییەدا (دەزگای تەندروستی گشتی) بەرپرس و دەسەڵاتدارە لە دانانی تەواوی ڕێکارەکان بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بەپێی یاسا باسکراوەکە بەرپرسی باڵای نەخۆشیزانی (ئاندرس تیگنێڵ) بووە کەس سەرەکیی لە قەیرانەکەدا. بەرپرسیارێتی دەزگایەکی زانستی شارەزا لە تەواوی ڕێکارەکانی وڵاتەکە لە وەڵامدانەوەی نەخۆشییەکە بەبێ بەژداربوونی سیاسییەکان ببووە هۆی جیاکردنەوەی سوید لە وڵاتانی دیکە.[١][٢]

ڕێکارەکان[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠دا بەهۆی چەند نیشانەیەکی هەبوونی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەناو کۆمەڵگەدا، دەزگای تەندروستی گشتی ئامۆژگاری ئەو هاوڵاتیانەی دەکرد کە خاوەنی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەن (تەنانەت ئەگەر بارەکانیان زۆر سوك بێت) لەژیانی کەسیی یان پیشەیی دا دوورکەونەوە لەو پەیوەندی و بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییانەی ئەگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی تێدا هەیە. بەهەمان شێوە داوایان لەو کارمەندانە تەندروستییانە دەکرد کە لەگەڵ کەسانی لاوازدا کار دەکەن (خانەی بەساڵاچووان) ئەگەر کارمەندەکان خاوەنی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە بوون ئەوا کار نەکەن و لە شوێنی کارەکانیان دوور کەونەوە. باشترە خزم و کەسانی بەساڵاچووەکانیش دوورکەونەوە لە ئەنجامدانی سەردانی ناپێویست بۆ نەخۆشخانە و ناوەندەکانیی بەساڵاچووان و بەهیچ شێوەیەك نزیك نەبنەوە ئەگەر خاوەنی هەر نیشانەیەکی کۆئەندامی هەناسەبوون.[٣]

کاریگەرییە ئابووری و داراییەکان[دەستکاری]

لە مانگی ئازاردا وەزیری دارایی سوید (مەگدەلینا ئاندروسن) ڕایگەیاند لە حکومەت پێی وایە پەتا جیهانییەکە بە توندی کار لە ئابووری وڵاتەکە دەکات و (گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی - GDP ) بەڕێژەی لە %٤ کەم دەکات هاوشێوەی ئەو ئاستەی لە قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ دا ڕوویدا. بەهەمان شێوە هۆشداری دا کە چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی سەڵەکەدا ڕێژەی بێکاری بۆ %٩ بەرز ببێتەوە.  

لە مانگی نیسان دا بڵاوکراوەیەکی (پەیمانگای نەتەوەیی سویدیی بۆ لێكۆڵینەوەی ئابووری) پێشبینی دەکرد  لە ساڵی ٢٠٢٠ دا (GDP)ی سوید بەڕێژەی لە %٧ پاشەکشە بکات و دەستەی ئەوروپی (لایەنی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا) پێشبینی دەکرد ئابووری سوید بەڕێژەی ٦.١ پاشەکشەبکات. هۆکاری ئەم ڕێژە زۆرانە لە پاشەکشە و کەم بوونەوەیە دەگەرێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە ئابووری سوید بە ئاستێکی بەرز بەندە لەسەر هاوردەکردن و نیوەی (GDP)ی وڵاتەکەش بەندە لەسەر هاوردە.  لەگەڵ پاشەکشەی ئابووری جیهانی دا داواکاری نێودەوڵەتیش لەسەر بەرهەمە سویدییەکان کەم دەکات. هەروەها ئابوورییەکان بە شێوەیەکی گشتی دووچاری کێشەی هێڵەکانی دابینکردن و گواستنەوە ببوونەوە کە فشاری خستبووە سەر هەندێك لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردن هەستن بە هەڵپەساردنی کردەی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاردا، وەك کۆمپانیای سکانیا و ڤۆلڤۆ.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Antal fall av covid-19 i Sverige – data uppdateras dagligen kl 11.30". Public Health Agency of Sweden – Official statistics at arcgis (بە سوێدی). Public Health Agency of Sweden (Folkhälsomyndigheten). 30 March 2020. Retrieved 9 April 2020. Data updated daily at 11:30 [CET] {{cite web}}: Unknown parameter |laysource= ignored (help); Unknown parameter |layurl= ignored (help)
  2. ^ "Statistik relaterad till covid-19". Socialstyrelsen (بە سوێدی). 10 June 2020. section 'Dödlighet bland äldre med särskilt boende eller hemtjänst 2016–2020'. "Statistik över dödlighet bland äldre med särskilt boende eller hemtjänst 2016–2020" (XLSX). Socialstyrelsen (بە سوێدی). 3 June 2020. Retrieved 5ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Nytt coronavirus upptäckt i Kina – Folkhälsomyndigheten". folkhalsomyndigheten.se (بە سوێدی). Retrieved 27 March 2020. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Utbrottet av nytt coronavirus kräver samordnade insatser internationellt". folkhalsomyndigheten.se (بە سوێدی). 30 January 2020. Retrieved 5 April 2020. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.