دڵشاد شەھاب
ڕواڵەت
دڵشاد شەھاب | |
لەدایکبوون | گوندی ئەرگۆش - قەزای مێرگەسۆر - پارێزگای ھەولێر |
نیشتەجێی | ھەولێر - کوردستان - عێراق |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | بەکەلۆریۆس ئەندازیاری بیناسازی - زانکۆی سەلاحەدین ١٩٩٤ |
پیشە | وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان |
ئۆفیس | سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان |
ئایین | موسلمان |
وێبگە | https://presidency.gov.krd/ |
دڵشاد شەھاب حاجی، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا.
ژیانی
[دەستکاری]دڵشاد شەھاب حاجی، لە دایکبووی گوندی ئەرگۆش، سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان - عێراق، لەھەڵمەتی ڕاگوێزانی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٧٨ لە کۆمەڵگەی ھەریر نیشتەجێ دەبن، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کۆمەڵگەی ھەریر تەواو دەکات، پاشان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەلارسازی لە زانکۆی سەلاح الدین بەدەستھێناوە لە ساڵی ١٩٩٤.
پۆستی حزبی و ئیداری
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٩١ ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
- لە ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٠ لە ڕێکخراوی چاندەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کاری کردووە.
- ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.
- ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٩ و وەک جێگری سەرۆکی لیستی کوردستانی و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بووە.
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە کابینەی پێنجەم ساڵی ٢٠٠٩.
- ئێستا وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ە، لە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ژیاننامەی دڵشاد شێھاب - ماڵپەڕی حکوومەتی کوردستان ١ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە عەرەبی)
- ژیاننامەی دڵشاد شێھاب - ماڵپەڕی وەزارەتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە کوردی)