خەڵاتی فیفا پوشکاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پوشکاش باشترین گۆڵکاری سەدەی بیستەمە.

خەڵاتی فیفا پوشکاش خەڵاتێکە کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لەلایەن سیپ بلاتەر سەرۆکی فیفا دامەزرا بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین (جوانترین و سەرنجڕاکێشترین) گۆڵی ساڵ لە جیھاندا بە یاریزانەکە (نێر یان مێ) ببەخشێت. ناوی ئەم خەڵاتە بۆ ڕێزلێنان لە فرانس پوسکاس ھەڵبژێردرا کە یاریزانی تیپی نەدۆڕاوی ھەنگاریا بوو لە ساڵانی ١٩٥٠ و ڕیاڵ مەدرید لە ساڵانی شەستەکاندا. تا ساڵی ٢٠١٨ باشترین گۆڵی ئەمساڵ بە تەواوی بە دەنگی گشتی کە لە ماڵپەڕی فیفا تۆمارکرابوو ھەڵدەبژێردرا، بەڵام لە ساڵی دواترەوە نیوەی خاڵەکان بەپێی دەنگی گشتی دەدرێت و نیوەکەی تریش لەلایەن پانێڵی پسپۆڕانی فیفا دەدرێت.

خاڵەکانی دەنگی جەماوەری و خاڵەکانی دەنگی پانێڵی پسپۆڕانی فیفا

پلەی یەکەم، ١٣ خاڵ

پلەی دووەم بە ١١ خاڵ

پلەی سێیەم، ٩ خاڵ

پلەی چوارەم بە ٨ خاڵ

گریمان گۆڵێک بە دەنگی جەماوەر پلەی یەکەمی ھەبێت، بەڵام شارەزایانی فیفا پلەی چوارەمیان پێدا، کەواتە کۆی نمرەی ئەم گۆڵە ٢١ خاڵە (١٣ خاڵی جەماوەری + ٨ خاڵی پسپۆڕ). ئەگەر دوو گۆڵ ھەمان نمرەی بەدەستھێنا، ئەوا ئەو گۆڵەی دەنگی جەماوەری زیاتری ھەبێت وەک باشترین گۆڵ ھەڵدەبژێردرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «FIFA Puskás Award»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.