مالاریا
مالاریا یان ھەملک یان لەرزەتا یان سێوەڕۆ (ناوی زانستی: Malaria) یەکێکە لە نەخۆشییە میکرۆبییەکان کە لە مێشوولەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە ناوچە گەرم و ھەڵماوییەکان بەرچاو دەکەوێت و ئێستاکە لە ناوچە ناوەندییەکانی کیشوەری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی باشووری ئاسیا لە وڵاتانێک وەکوو چین و تایلەند گرفتێکی تەندروستی گەورەیە، مالاریا بە تایبەت ناوچەکانی ئافریقای خستووەتە ژێر مەترسی خۆیەوە، بە ھۆی لاواز بوونی دۆخی ئابووری لەم وڵاتانە، ھەرچی ساڵە ھەزاران کەس دەبن قوربانی مالاریا و گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.[١]
وشەی مالاریا
[دەستکاری]مالاریا لە ئەسڵدا وشەیەکی ئیتالییە (Mal-Aria) بە واتای "ھەوای خراپ" کە ھۆی ئەم ناوە ئەوەیە کە پێشتر ئەم نەخۆشییە لە ئیتالیا لەو ناوچانەی ڕووی دەدا کە لەواندا باتڵاق زۆر بوو و ھەوایەکی ناخۆشیان بوو. بەڵام ئەوڕۆکە پیشان دراوە کە ھۆکاری ئەمە ھەوای خراپ نیە بەلکو جۆرە مێشوولەیەکە کە لە ناو گۆماوە گەرمەکاندا دەژی پێی دەلێن آنوفیلس، جا مێشوولە خوێنی مرۆڤێکی تووشی مالاریا دەمژێت و دواتر لە سەر کەسێکی سالم دەنیشێت و ئەویش تووش بە مالاریا دەکات.
مالاریا لە کوردستان
[دەستکاری]لە کوردستانی ئێران لە ١٩٦٠ بەم لاوە ئاستی تووش بوون بە مالاریا تەواو ڕووی لە کەمی کردووە و ئەم ناوچە بە ناوچەیەکی خاوێن لە مالاریا دێتە ئەژمار. لە کوردستانی عێراق، لە ساڵی ١٩٩١دا پەتایێکی مالاریا ڕووی دا و لە شاری سلێمانی ٥٠٠ کەس تووش بوون بە مالاریا، کە زۆربەی ئەم کەسانە دوای ئەوە کە کۆچیان کرد بۆ ئێران لە لایەن ئێرانە وە دەرمان کران. لە کوردستانی تورکیا مالاریا نەخۆشیێکە کە ھین خودی ناوچەکە نییە و پێی دەڵێن عەجەم ھاتن و ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە مالاریا لەم ناوچەدا لە لایێن بازرگانە ئێرانییەکانەوە بڵاو دەکرایەوە.[٢]
ھەندێک لە نیشانەکانی مالاریا
[دەستکاری]- ئێشی پشت
- لەرزی زۆر پڕتەوژم (تەکان تەکان خواردن)
- تەب
- کەم خوێنی
- کەم بوونەوەی کێشی لەش
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.who.int/malaria/publications/world_malaria_report_2012/wmr2012_no_profiles.pdf ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.who.int/malaria/publications/world_malaria_report_2012/wmr2012_no_profiles.pdf ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مالاریا تێدایە. |