گورگی ڕووتەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووبەرگی چاپی یەکەم

گورگی ڕووتەڵان (بە ئاڵمانیایی: Der Steppenwolf) ناوی دەیەمین ڕۆمانی نووسەری ئاڵمانیایی-سویسی ھێرمان ھێسەیە. سەرەتا، ساڵی ١٩٢٧ لە ئاڵمانیا بڵاو بووەوە، دوو ساڵ دواتر بۆ جاری یەکەم وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی. لە ڕاستیدا گورگی ڕووتەڵان خۆژیاننامەیەکی تێکەڵکراو بە ھێمانگەلی خەیاڵییە. ئەو تەنگژە قووڵەی جیھانی دەروونیی ھێسە لە ساڵەکانی ١٩٢٠دا لە بەشی گەورەی چیرۆکەکەدا ڕەنگی داوەتەوە و لە زۆر جێگادا ئەو جیایی و درزەی نێوان ئادەمیزادبوونی ئەو، لە لایەکەوە، و شەڕلایی و ئاوارەیییە گورگ-ئاساکەی، لە لایەکی ترەوە، نیشان دەدرێ.

گورگی ڕووتەڵان سەرکەوتنێکی یەکجار زۆری لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەدەست ھێنا، ھەرچەند دواتر ھێسە بانگەشەی کرد کە زۆر کەس لە مەبەستی ڕۆمانەکە بەباشی تێنەگەیشتوون.

وەرگێڕان بە کوردی[دەستکاری]

لەم کتێبە تا بە ئێستاکە دوو وەرگێڕان بە زمانی کوردی لەبەر دەستدایە. حەکیم کاکەوەیس لە سوێدییەوە کردوویەتی بە کوردیی سۆرانی و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە چاپی کردووە.[١] ھەروەھا ئەمجەد عوسمانی وەریگێڕاندووەتە سەر کوردیی سۆرانی.[٢]

  • گورگی ڕووتەڵان، وەرگێڕانی حەکیم کاکەوەیس، ھەولێر: دەزگای وەرگێڕان، چاپی یەکەم: ٢٠٠٧.
  • گورگی بیابان، وەرگێڕانی ئەمجەد عوسمانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]