حەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفراندنی حەوا، لەلایەن میکلانجیلۆ

حەوا (بە عیبری: חַוָּה بە مانای زیندوو یان ژیان) بە پێی نووسراوە سامییەکان. یەکەم ژن و دووەم مرۆڤی بەدی ھاتوو بە دەستی خواوەندە. ئادەم ھاوسەری ئەوە.

لە ریوایەتەکانی تەورات و تەلمود خودا ئەوی لە پەراسووی ئادەم وە دی ھێنا. بە پێی پەیمانی کۆن؛ لەبەرئەوەی حەوا یەکەم جار لە میوەی داری چاکە و خراپەی خوارد، نێوان ڕەگەزی ئەو و مار (ئیبلیس) خوڵقا، تووشی ئێشی مناڵ بوون بوو و مێردەکەی دەسەڵاتی ھەتا ھەتایی بەسەرا پەیا کرد.[١] لە ئایینه ئیبراهیمیەکاندا حەوا و ئادەم چەند مناڵیان ھەبوو بە ناوەکانی ھابیل، قابیل، ئیقلیما، لودا، شەیس، یافێس و هتد.

ئەفسانەناسی تیامات لە ئافسانە سۆمەرییەکان دا بە حەوا دەناسرێ.[٢]

لە ھەندێ گێڕانەوە دالیلیت یەکەم ژنی دروستکراوی دەستی خودا بوە کە بوو بە ھاوسەری ئادەم.[٣]

دەبێ سەرنج بدرێ کە حەوا ھەمان حەوای میتۆکۆندریایی نییە کە لە بابەتی گۆرانی مرۆڤ وەکوو نوێترین نیای ھاوبەشی تەواوی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە لایەنی دایکەوە دەناسرێت.

بابەتە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

حەوای میتۆکۆندریایی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەیوەند بە دەرەوە[دەستکاری]

حەوا لە فەرھەنگنامەی چیرۆکی عجایب المخلوقات[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (بەسەرهاتەکانی ئەفراندن ١٥:٣)
  2. ^ "ئاپسۆ و تیامات ئەفسانە سۆمەرییەکان ھەمان ئادەم و حەوای [[تەورات]] و [[قورئان]] و یمە و یمی [[ئاڤێستا]] و وێداھان". Archived from the original on 8ی Aprilی 2016. Retrieved 4ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئاکادێمی فانتێزی، ناوەڕۆک، «ئەفسانەی لیلیس»؛ علی‌رضا قسمتی ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.