حەمزە بین دەلاج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەمزە بین دەلاج

حمزة بن دلاج
لەدایکبوون١٩٨٨ (تەمەن ٣٥–٣٦)
تیزی وەزوو، جەزائیر
پیشەھاککەر
تۆمەتی تاوانباری
  • ١ تۆمەتی پلانگێڕی بۆ فێڵکردن لە بانک
  • ١٠ تۆمەتی فێڵکردن لە بانک
  • ١ تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ خراپبەکارھێنان و فێڵکردن بە کۆمپیوتەر
  • ١١ تۆمەتی خراپبەکارھێنان و فێڵکردن بە کۆمپیوتەر
سزای تاوانباری١٥ ساڵ زیندانیکردن
دۆخی تاوانباریزیندانیکراو


حەمزە بین دەلاج (بە عەرەبی: حمزة بن دلاج‎؛ بە Thai: แฮมซา เบ็นดิลลาดจ์؛ لەدایکبووی ١٩٨٨) تاوانبارێکی ئەلیکترۆنی و شیکەنەوانێکی جەزائیریی لەدایکبووی تیزی وەزووە،[١][٢] کە بە ناوی کۆدیی BX1 بانگ دەکرێت و نازناوی «ھاککەرە دەم بە خەندەکە»ی لێنراوە.[٣] حەمزە فرەزمانە و بە ٥ زمان قسە دەکات کە زۆرجار لە قازانجدا بەکاری دەھێنا بۆ ئەوەی لە زۆرینەی شوێنی جیھاندا پارە دەربھێنێت. ئەمەش بووە ھۆی گەڕانێک بەدوایدا کە نزیکەی ٥ ساڵی خایاند. ئەو لە پێڕستی ١٠ ھاککەرە داواکراوەکانی ئینتێرپۆل و ئێف بی ئایدا بوو،[٤] بەھۆی ئەوەی گوایە دەیان ملیۆن دۆلاری دزیوە[٥] لە زیاتر لە دوو سەد دامەزراوەی داراییی ئەمریکی و ئەورووپییەوە لە ڕێگەی ڤایرۆسێکی کۆمپیوتەری بە ناوی «سپایئای بۆتنێت»، کە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کۆمپیوتەری تووش کرد لە سەرانسەری جیھاندا، کە زۆربەیان لە ئەمریکاوە بوون،[٦] و لەگەڵ ھاوکارە ڕووسییەکەی ئەلێکزاندەر ئەندرێڤیچ پانین، ناسراو بە «گریبۆدیمن»،[٧] پەرەی پێدرابوو بۆ دزینی زانیاریی بانکی کە لەسەر کۆمپیوتەرە تووشبووەکان ھەڵگیرابوون.[٨]

شێوازی کارکردن[دەستکاری]

بە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی زیانبەخش بە ناوی «سپایئای»، حەمزە لەژێر ناوە ساختەکانی «BX1» و «Daniel HB»، کۆمپیوتەرەکانی بانک یان کەسە تایبەتەکانی ھاک دەکرد بۆ بەدەستھێنانی تێپەڕوشە و کۆدی ناسنامە. کاتێک ئەکاونتێکی ھاک دەکرد و کۆنتڕۆڵی دەکردن ئەکاونتەکەی بەتاڵ دەکردەوە.

دەستگیرکردن[دەستکاری]

دوای سێ ساڵ ڕاوکردن، حەمزە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن پۆلیسی تایلەندەوە دەستگیرکرا لەکاتێکدا لە بانکۆک وەستابوو لە کاتی گەشتێکی لە نێوان مالیزیا و میسردا. بەرەنگاری دەستگیرکردن نەبووەوە. لەکاتی دەستگیرکردنیدا ماڵاواییی لە خێزانەکەی کرد و ھاوسەر و کچەکەی بەبێ ئەو بەردەوام بوون لە گەشتەکەیان بۆ میسر. نازناوی «ھاککەری دەم بە خەندەکە»ی لێنرا بەھۆی زەردەخەنەکردنییەوە لەکاتی چاوپێکەوتنە میدیایییەکان و لەسەر ھەموو ئەو وێنانەی دوای دەستگیرکردنی گیرابوون، تەنانەت لەکاتێکیشدا کە دەستبەست کرابوو.[٩] بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی تایلەند، حەمزە لە پێڕستی ١٠ داواکراوترین ھاککەرەکانی ئێف بی ئایدا بووە.[١٠]

سەرەڕای زانیاریی زۆری نادروست لە ئینتەرنێتدا، حەمزە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا نەسەپێندرا، و ئەو قسانەی کە دەڵێن پارەیەکەی بەخشیوە بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان مەحاڵن بۆ پشتڕاستکردنەوە.[١١] بەڵگەنامەکانی دادگاییکردنەکە باسی ھیچ بەخشینێک و چالاکییەکی خێرخوازییان نەکردووە.[٢][١٢]

ڕادەستکردنەوەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٣دا، ڕادەستی ئەمریکا کرا. لە شاری ئەتلەنتا دادگایی کرا و لەوێ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دانی بە تاوانەکانیدا نا. سزاکەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو لە زینداندا و غەرامەی بڕی چواردە ملیۆن دۆلار.[١٣]

ھاوکارەکەی ئەلێکزاندەر ئەندرێڤیچ پانین لە ١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھارتسفیڵد-جاکسنی ئەتلەنتا دەستگیر کرا و لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤دا لە دادگای فیدراڵیی ئەتلەنتا دانی بە تاوانەکانیدا نا.

پشتگیریکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥دا، ماڵپەڕێکی تونسی دەنگۆیەکی بڵاوکردەوە کە حەمزە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. ئەم دەنگۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جەزائیر بڵاوبوویەوە و چەندین گرووپی پشتیوانی فەیسبووک وەک کاردانەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی دروست کران. داواکارییەک دەستیپێکرد و تێیدا داوای دەستوەردانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی جەزائیر و باراک ئۆباما کرا بۆ ئازادکردنی.[١٤] باڵوێزی ئەمریکا لە جەزائیر، جۆوان ئەی. پۆڵاشیک، لە ھەژماری تویتەری وتی کە، «تاوانەکانی کۆمپیوتەر تاوانی لەسێدارەدان نین».[١٥]

سزادان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

حەمزە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٣ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە زینداندایە، بە سزادانی لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن و ٣ ساڵ بەربوونی بە مەرج.[١٦] ھاوکارە ڕووسییەکەی پانین، تەمەن ٢٧ ساڵ، ناسراو بە «گریبۆدیمن»، سزای ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.[١٧]

لە ڕاپۆرتەکەیاندا، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتیان کە ڤایرۆسی «سپایئای» نزیکەی ملیارێک دۆلاری دزیوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢دا، بانکە زیانلێکەوتووەکان ئەو زیانانەیان چاککردەوە کە بەھۆی ئەم زیانئامێرەوە تووش بووبوون. پارێزەری حەمزە ڕای گەیاند کە بەنیازبووە دژی بڕیارەکەی دادگا بووەستێتەوە.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Major Computer Hacking Forum Dismantled — FBI". www.fbi.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-17.
  2. ^ ئ ا "Hamza Bendelladj: Is the Algerian hacker a hero? | News". Al Jazeera. Archived from the original on 2018-01-18. Retrieved 2018-05-24. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «aljazeera» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ "Algerian National Extradited from Thailand to Face Federal Cyber Crime Charges in Atlanta for SpyEye Virus". FBI (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-17.
  4. ^ "Le "hacker riant", héros d'Algérie". Europe 1 (بە فەڕەنسی). 2013-01-09. Retrieved 2023-07-17.
  5. ^ "Un hacker algérien arrêté à Bangkok". 2013-01-07. Archived from the original on 2019-03-29. Retrieved 2019-04-04.
  6. ^ "États-Unis: le hacker algérien Hamza Bendelladj condamné à 15 ans de prison – Jeune Afrique". JeuneAfrique.com (بە فەڕەنسی). 2016-04-21. Retrieved 2023-07-17.
  7. ^ https://www.facebook.com/FRANCE24 (2014-02-03). "Retour sur la traque du créateur du virus "SpyEye"". France 24 (بە فەڕەنسی). Retrieved 2023-07-17. {{cite web}}: |last= has generic name (help); External link in |last= (help)
  8. ^ Hamza Bendelladj ne risque pas la peine de mort 2016-04-27 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., L'Expression (fr), du 24 aout 2015.
  9. ^ "Pirate arrêté, virus en liberté". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2013-05-20. Retrieved 2023-07-17.
  10. ^ "Algérie: Hamza Bendelladj, cracker indécryptable – Jeune Afrique". JeuneAfrique.com (بە فەڕەنسی). 2013-01-30. Retrieved 2023-07-17.
  11. ^ Algerijnse hacker star van amerikanen en schonk aan palestijnen 2018-06-05 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., De Standaard, édition du 22 septembre 2015.
  12. ^ "Notorious International Computer Hackers Sentenced". Federal Bureau of Investigation (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2020-11-12. Retrieved 2020-11-21.
  13. ^ Détenu à Atlanta (États-Unis) : Le hacker Hamza Bendelladj n’a pas été condamné à mort 2015-08-26 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., El Watan, du 24 aout 2015.
  14. ^ Affaire du hacker algérien : Il risque 30 ans de prison 2018-06-13 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Le Soir d'Algérie, 1er octobre 2015.
  15. ^ Condamnation à mort du jeune hacker algérien, l'ambassadrice des États-Unis coupe court à la rumeur 2015-10-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Algérie-Focus, 23 aout 2015.
  16. ^ Younes, Ali. "Algerian hacker sentenced to 15 years in US jail". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-17.
  17. ^ "Northern District of Georgia | Two Major International Hackers Who Developed the "SpyEye" Malware get over 24 Years Combined in Federal Prison | United States Department of Justice". www.justice.gov (بە ئینگلیزی). 2016-04-20. Retrieved 2023-07-17.
  18. ^ "US bank hackers get long jail term". BBC News (بە ئینگلیزی). 2016-04-21. Retrieved 2023-07-17.