جەیمس پیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێنیس جەیمس پیس (بە زمانی ئینگلیزی: Kenneth James Peace) لە پایسلی لە (٢٨ئەیلولی ١٩٦٣ لەدایکبووە. ئەو خەڵکی سکۆتلەندایە کە ئاوازدانەر، پیانۆژەنی کۆنسێرت و ھونەرمەندی شێوەکارە.

جەیمس پیس لە ماڵەوە لە وایسبادێن

ژیاننامە[دەستکاری]

جەیمس پیس لە پایسلی لە سکۆتلەندا لە (٢٨ئەیلولی ١٩٦٣ ھاتووەتە دنیاوە.[١][٢] زۆربەی ژیانی منداڵی لە ھیلینبۆرگ بەسەربردووە، کە سەیرانگایەکی کەناردەریایە و دەکەوێتە رۆژئاوای سکۆتلەندا.[١][٣] لە خانەوادەکەیدا، چەندین ھونەرمەند ھەڵکەوتوون، لەنێوانیاندا (بۆ نمونە: جۆن ماکگی)، ھەروەھا پەیوەندیی خێزانی لەگەڵ فێلیکس بورنس ھەیە، کە ئاوازدانەرێکی  بەناوبانگی مۆسیقای سەما بوو لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم. جەیمس پیس، لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا، دەستیکردووە بە وەرگرتنی وانەی فێربوونی ژەنینی پیانۆ. یەکەم نمایشی ئاشکرای ئەو لە تەمەنی چواردە ساڵیدا بوو، کاتێک مۆسیقایەکی سکۆت ژۆپلینی پێشکەشکرد. لە تەمەنی شازدە ساڵیدا، وەکو بچوکترین خوێندکاری فوڵتایم لە مێژووی ئەکادیمایی شاھانەی سکۆتلەندا بۆ مۆسیقا و دراما (کە ئێستا پێی دەگوترێت: پەیمانگای شاھانەی سکۆتلەندی) وەرگیرا.[١][٢][٣][٤] لە ساڵی ۱۹۸۳، خوێندنی لە زانکۆی گلاسگۆ تەواوکرد و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا.[٤][٥] ئەو بەکالۆریۆسەی بەدەستیھێنا لەبارەی فێرکردنی پیانۆ بوو. ساڵی دواتر بڕوانامەیەکی لە بواری لێدانی مۆسیقا بەدەستھێنا، ئەمەش دوای ئەوەی ھەستا بە ئەنجامدانی کۆنسێرتی پیانۆی مێندیلسۆن ژمارە ۱ لەگەڵ ئۆڕکێسترای رسامد.[١][٦] دوای ئەوەی خوێندنی فەرمی تەواوکرد، خواستێکی زۆری لەسەربووە وەکو پیانۆژەنێک و لە ساڵی ۱۹۸۸ تاکو ۱۹۹۱ لە ئیدنبێرگ ژیاوە.[١][٢]


James Peace - Idylls Op.4b

لە ساڵی ۱۹۹۱ تاکو ۲۰۰۹، جەیمس پیس لە شاری باد ناوھایم لە ئەڵمانیا نیشتەجێبووە.[٦][٧][٨] لە ساڵی (۱۹۹۸)ەوە، توێژینەوەیەکی لەبارەی تانگۆ کردووە و ئەلبومێکی تانگۆی ئیسکۆسێس (سەمای تانگۆی سکۆتەلەندی)ی[٨][٩]بەرھەمھێناوە کە ئاوازی تایبەت بە پیانۆ لەخۆدەگرێت و ئیلھامی لە سەمای تانگۆەکەی خۆی وەرگرتووە و، لە ساڵی ۲۰۰۲ بووە بە ئەندامی فەخریی کۆلێژی ڤیکتۆریا بۆ مۆسیقا.[٣][٨] ھەر لە ھەمان ساڵدا، گەشتی کۆنسێرتە تاکەکەسییەکانی خۆی لە باکووری ئەڵمانیا لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم ئەنجامداوە و دواتریش لە مانگی تشرینی دووەم بەرەو رۆژھەڵاتی دوور گەشتی کردووە و یەکەم نمایشی تانگۆی حەڤدەھەمی خۆی لە ھۆنگ کۆنگ ئەنجامداوە.[٨][٩][١٠][١١][١٢]

لە ساڵانی دواتردا، نمایشەکانی لە ئەوروپا چڕبووەتەوە. سەمای تانگۆکانی خۆی لەم پایتەختانەی خوارەوە نمایشکردووە: ئەمستردام ئەتینا،[١٣] بەرلین،[١٤] بڕۆکسل، ھێڵسینکی،[١٥] لیشبۆنە،[١٦] لەندەن، مەدرید،[١٧] ئۆسلۆ،[١٨] رێکیاڤیک [١٩] و ڤییەنا.[٢٠]

لە ساڵی ۲۰۰۸ دا، جەیمس پیس بووە ئەندامی فەخریی کۆلێژی لەندەن بۆ مۆسیقا، ئەمەش وەکو رێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانی لە بواری سەمای تانگۆ. [٢١][٢٢]

دوای ماوەیەکی کورت لە ئیدنبێرگ، جەیمس پیس لە شوباتی ۲۰۱۰ گەڕاوە بۆ ئەڵمانیا تاکو لە ویسبادن ژیانی خۆی بەسەربەرێت.[١][٣] ئەمەش بووە ھۆی ھێنانەدی پاڵنەری نوێی داھێنەرانە و چەندین کورتە فیڵمی دروستکرد لەبارەی ھەندێک لە ئاوازەکانی خۆی. فیڵمی دۆکیومێنتاریی "جەیمس پیس لە ویسبادن" یەکێکە لە کارەکانی لەم جۆرە.[٢١][٢٢]

Tango Milonga op. 26 by James Peace
Tango XVIII by James Peace (James Peace, piano)




خەڵاتەکان[دەستکاری]

⁕ خەڵاتی یەکەم، پێشبڕکێی ئاگنووس میلەر، گلاسگۆ ١٩٨٣[٤]

⁕ خەڵاتی یەکەم، پێشبڕکێی دەنبارتۆنشایەر EIS، گلاسگۆ ١٩٨٤[٤]

⁕ خەڵاتی Sibelius Essay ، گلاسگۆ ١٩٨٥[٤]

⁕ بڕوانامەی فەخری، پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی TIM بۆ ئاوازدانان، رۆما ٢٠٠٠[١][٢][٤]

⁕ بڕوانامەی یادگاری، دامەزراوەی IBLA، نیویۆرک ٢٠٠٢[١][٢][٥]

⁕ مەدالیای رێزلێنان، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پیانۆی دووانە، ژاپۆن ٢٠٠٢[١][٢][٥][٢١][٢٢][٢٣]

⁕ مەدالیای زێڕ، ئەکادیمیای نێودەوڵەتی "لوتیس-Lutèce"، پاریس ٢٠٠٥[١][٢]

ئاوازە سەرەکییەکان[دەستکاری]

١. تاڤگە[24] (TheWaterfall)

٢. ھۆنراوەکانی وەسفی سروشت (Idyls)

٣. بەیانیی سیریناد (Aubade)

٤. فرمێسکی بێدەنگ (Lento Lacrimoso)

٥. گەڵا لەبیرکراوەکان (Forgotten Leaves)

٦. ئۆبیۆ سۆناتا (Sonata for oboe and piano)

٧. بەڵاد (Ballade)

٨. رێوڕەسمی ئادار ژمارە ١ (Ceremonial March no.1)

٩. رێوڕەسمی ئادار ژمارە ٢ (Ceremonial March no.2)

١٠. زێڕی پایز[٢٤] (Autumn Gold)

١١. گۆرانیی نەمری[١] (Eternal Song)

١٢. بۆ "جۆرجیا" (بە زمانی جۆرجی: საქართველოსთვის)

     (ھۆنراوەی گۆرانی "لیریک": تەمار جیکڤایدز، زۆراب جیکڤایدز و جەیمس پیس)

١٣.  ٢٤ سەمای تانگۆ بۆ ژەنینی تەنھا بە پیانۆ[١][٩][٢١][٢٢]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

Souvenir de Buenos Aires (پیانۆ) - youtube

youtube - Autumn Gold

youtube - Lento Lacrimoso

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ بیرگیتا لامپێرت. "مۆسیقا بەبێ دەنگە توندەکان". Wiesbadener Tagblatt (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە) ١٠ی شوباتی ٢٠١١.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ جولیا ئاندەرتۆن. "سەمای تانگۆ وەکو چیرۆکێکی تاڵ و شیرین". Wiesbadener Kurier (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە)، ٢٤ی ئاداری ٢٠١٢.
  3. ^ ئ ا ب پ سەباین کلێین. " مۆسیقای من وەکو خۆمە"- زۆر رۆمانسی". Frankfurter Rundschau (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە)، ١٩٩٢، ژمارە.٢٥٤، لاپەڕە ٢.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج مۆلەر. " گیانی پیانۆ سەمای تانگۆ دەکات". Kulturspiegel Wetterau (گۆڤارێکی ئەڵمانییە). ١٧ی ئاداری ٢٠٠١، لاپەڕە ٥.
  5. ^ ئ ا ب کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا. "جەیمس پیس"
  6. ^ ئ ا (گۆڤارێکی ئەڵمانییە). کانونی دووەمی ٢٠٠١، لاپەڕە ٥.
  7. ^ مانفرێد مێرز. " جیھانێکی رۆمانسیی کاریگەر و رەنگاوڕەنگی ھەستیار". Wetterauer Zeitung (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە)، ١٢ی کانونی یەکەمی ١٩٩٢، لاپەڕە١٩.
  8. ^ ئ ا ب پ The Tango Times کتێبخانەی نیشتمانیی سکۆتلەندا. "Tango escocés".
  9. ^ ئ ا ب   La Cadena (رۆژنامەیەکی ھۆڵەندییە). ئەیلول، ٢٠٠٢، لاپەڕە ٢٦.
  10. ^ Tangotang .(ھۆنگ کۆنگ). گەشتی ھەواڵەکان، ٨ تشرینی یەکەم، ٢٠٠٢.
  11. ^ "جەیمس پیس". South China Morning Post (رۆژنامەیەکە لە ھۆنگ کۆن). ٩ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٢.
  12. ^ بڕۆشەری پڕۆگرامی کۆنسێرت (ئەسینا). ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦. {Για σένα Αγγελική}
  13. ^   Tangodanza (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە). چاپی ١/٢٠٠٢-٩.
  14. ^ پۆستەری کۆنسێرت (گەشتی کۆنسێرتی فینلەندا)، ٢٠١٤.
  15. ^ پۆستەری کۆنسێرت (گەشتی کۆنسێرتی پورتوگال)، ٢٠١٦.
  16. ^ پۆستەری کۆنسێرت (گەشتی کۆنسێرتی ئیسپانیا)، ٢٠١٣ «!Feliz cincuenta cumpleaños¡»
  17. ^ Listen.no جەیمس پیس (پیانۆ). مۆزەخانەی مەنچ، ئۆسلۆ. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤.
  18. ^ "Morgunblaðið ."Skozir Hörputangoár (رۆژنامەیەکی ئایسلەندییە). ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤.
  19. ^ بڕۆشەری پڕۆگرامی کۆنسێرت (ڤییەنا). ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
  20. ^ کتێبخانەی نیشتمانیی سکۆتلەندا. "K. James Peace in Wiesbaden"
  21. ^ ئ ا ب پ کتێبخانەی نیشتمانیی سکۆتلەندا. "K. James Peace in Wiesbaden"
  22. ^ ئ ا ب پ کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی دیۆ بۆ پیانۆ. لیستی براوەی خەڵاتەکان، ٢٠٠٢.
  23. ^ شانۆی ویلایەتی ویسبادێن. پڕۆگرامی کۆنسێرت ١٢/ ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢١.
  24. ^ Schwäbische Post (رۆژنامەیەکی ئەڵمانییە)." دەنگی کەمانچە دەنگی ئامێرەکانی تری ئۆڕکێسترا دەشارێتەوە". ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤.