جارید لێتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جارید لێتۆ
Jared Leto

لەدایکبوون٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١
نیشتەجێیلۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
پەروەردەکۆلێژی هونەرە جوانەکان
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٤-ئێستا
چەشنڕۆک (گۆرانی)
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٣)


جارید لێتۆ (لەدایکبووی ٢٦ی دیسەمبەری ١٩٧١) ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمەریکە.سەرەتا بە دەرکەوتنی لە زنجیرە تەلەڤزتۆنەکان دەکرەوت وەک (My So Called Life) لەساڵی ١٩٩٤ ، و دواتر لە فیلمەکانی (Fight Club 1999 , American Psycho 2000) دەرکەوت و هەروەها ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمێکی تایبەت دەرکەوت بەناوی (Mr.Nobody).

نواندنە نایابەکەی لێتۆ وەک ئافرەتێکی ڕەگەز گۆڕیو لەفیلمی (Dallas Buyers Club - کڕیارانی یانەی داڵاس) وایکرد کە بتوانێت خەڵاتێکی ئۆسکار بۆخۆی دەستەبەر بکات ، لێتۆ بەوە ناسراوە کەلەکاتی نواندنەکاندا بە بەردەوامی هەڵسوکەوتی ڕۆژانەشی وەک ڕۆڵەکەی دەگێڕێت ئەمەش وەک لێڕاهانتێک لە ڕۆڵەکەی و زۆرجار ئەمە کاری کردۆیە سەر تەندروستیشی . لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤دا ، لێتۆ ڕۆڵی شەڕانگێزی جۆکەری پێدرا لە فیلمی (دەستەی خۆکۆژی - Suicide Squad)دا ، و ئەمەش یەکێک بوو لە گرینگترین ڕۆڵگێرانەکانی تەواو نواندنەکانی.

هەروەها لێتپ سەرۆکی گروپی ( ٣٠ چرکە بۆ مارس - 30 Seconds to Mars)ە ، کەلەساڵی ١٩٩٨ لە لۆس ئەنجلس ، کاڵیفۆرنیادا پێکهێنرا لەگەڵ برایە گەورەکەی شانن لێتۆ ، یەکەم ئەلبومی خۆشیان لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە کە ناوبانگێکی بچووکیان پێ پەیدا کرد.گروپەکە لەساڵی ٢٠٠٥ ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد بەهۆی ئەلبوومی دووەمیانەوە بەناوی (درۆیەکی جوان - A Beautiful Lie).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیا ئینگلیزی