جۆکەر (کەسایەتی نەخشێندراو)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەیەکی کارەکتەری جۆکەر

جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر، بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە ھەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر. کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆتەم باتمانە.

جۆکەر لەنێو کۆمیکەکاندا[دەستکاری]

لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێھاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەھا چیڕۆکی ھەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر ھیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێھاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارھێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. ھەروەھا جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و ھەروەھا دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.

کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی ھارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر,کە دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ ھەمان کارەکتەر بە شێوەی فیلم دەرکەوت لە ڕۆڵگێڕانی خانمە ئەکتەری بەناو بانگ مارگۆت ڕۆبی بوو.

دەرکەوتنی نێو فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان[دەستکاری]

کارەکتەری جۆکەر بە یەکێک لە گرینگترین کارەکتەرە خەیاڵییە دروست کراوەکانی نێو کۆمینەکان دا دەنرێت. دەرکەوتنەکانی لە ناو فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بەمشێوەیە بووە:

  • لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی باتمان، لەساڵانی ١٩٦٠ەکان لەلایەن ئەکتەر (سیزار ڕۆمێڕۆ)ەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە.
  • لەساڵی ١٩٨٩ ئەکتەری بەناوبانگ جاک نیکڵسۆن ڕۆڵی جۆکەر گێڕاوە.
  • بەناوبانگترین دەرکەوتنی جۆکەر، کە لە لایەن زۆربەی چاودێران بە باشترین جۆکەر دانراوە، جۆکەری فیلمی سوارچاکە ڕەشەکە لەساڵی ٢٠٠٨ بوو، کە ئەکتەر ھیث لێجەر بوو، کە دواتر ئەکتەرەکە دەیان خەڵاتی جۆرا و جۆری بۆ ڕۆڵەکەی بردەوە کە تیایاندا خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ھەرسێ خەڵاتی سەرەکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب و بافتا، لەگەڵ سەدان خەڵاتی تر بەھۆی سەرکەوتووی ڕۆڵەکەی، بەڵام خۆی فیلمەکەی نەبینی لە بەر ئەوەی ماوەیەکی کەم پێش پەخش کردنی لەبەر زۆر خواردنی ھێورکەرەوە بە مردووی لە ژووری خەوتنی دۆزرایەوە.
  • نوێترین دەرکەوتنی جۆکەر لە ساڵی ٢٠١٦ بوو، ئەویش لە فیلمی دەستەی خۆکوژیدا دەبێت کە تێیدا، کارەکتەرەکەی بەشێوازێکی و نوێ شێتانەتر دەردەکەوێ، وە ڕۆڵەکەی لەلایەن ئەکتەر و گۆرانیبێژ جارید لێتۆ ڕۆڵەکە دەگێڕدرا.
  • جاکوین فۆنێکس لە فیلمی جۆکەر ٢٠١٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]