جووتبیری
جووتبیری (بە ئینگلیزی: Doublethink) زاراوەیەکە داھێنراوە لە لایەن جۆرج ئۆروێڵ لە ڕۆمانی ١٩٨٤دا کە بەشێکە لە گۆڤاری نیوزپیکی ناو ڕۆمانەکەی ئۆروێڵ.
جووتبیری پەیوەندیی بە منافق و بێلایەنیەوە ھەیە بەڵام جیاوازە. لە جووتبیردا کەسێک هەڵگری دوو باوەڕی دژە یەک بێت و هەردوکیشیان بە ڕاست بزانێت. لە ڕۆمانەکەدا ڕیشەی ئەم زاراوەیە لە ناو هاوڵاتی ئاساییدا نادیارە، ئەکرێ بەشێک بێت لە پرۆگرامە فەرمیەکەی براگەورە (دەسەڵات) بۆ مێشک شتنەوەی خەڵکی، ڕۆمانەکە بە ئاشکرا نیشانی ئەدات کە خەڵک پێیان خۆشە فێری جووتبیری و گۆڤاری نیوزپیک ببن لەبەر فشاری دەوربەر بێت یان ویستی خۆگونجاندن بێت، وەیان بۆ وەدەست خستنی پلە و پایە لە نێو حیزبی دەسەڵاتداردا بۆ ئەوەی وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب ببینرێن. لە ڕۆمانەکەدا تەنانەت ناسینەوەی هەبوونی جۆرە دژیەکیەک (تناقض) بۆخۆی بەسە بۆ ئەوەی توشی لێپرسینەوە بیت لەلایەن حیزبەوە وە بەدڵناییەوە توشی دەستبەجێ ڕەتکردنەوە ئەبیت لە لایەن ئەندامانی حیزبەوە
بەپێی ڕۆمانەکە جووتبیری ئەمەیە:
« | هێزی هەڵگرتنی دوو باوەڕی دژیەک لە مێشکی کەسێکدا، وە قەبوڵکردنی هەردووکیان. درۆکردنی بە ئەنقەست لە کاتێکدا باوەڕی تەواوت پێیان هەبێت، بیرخۆبردنەوەی هەر ڕاستیەک کە ناخۆش بێت بۆت، ئەنجا، کاتێک کە پێویستت پێی ئەبێت، هێنانەوە بیری ئەو ڕاستیە لە دۆخی نا دڵنیاییەوە بۆ هەر ماوەیەک کە پێویست بێت، ئینکاری کردنی واقیعی بەرجەستە وە بەدرێژایی ئەو ئینکاری کردنەش حساب کردن بۆ ئەو واقیعەی ئینکاری ئەکات - ئەمانە هەموو پێداویستیەکن ناکرێ لە دەست بدرێن. هەتا بۆ بەکارهێنانی زاراوەی جووتبیریش پێویستە جووتبیری بکرێت. لەبەر ئەوەی بەبەکارهێنانی زاراوەکە خۆی کەسێک ئەیەوێ بڵێ دەستکای واقیع ئەکەم، بە ئەنجامدانی جووتبیریەکی نوێ کەسێک ئەتوانی زانستی خۆی بسڕێتەوە، وە بەو شێوەیە بۆ بێ کۆتا، هەمیشە بە درۆ ئەکرێ باز بدەیتە پێش ڕاستی [١] | » |
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Orwell, George (1949). Nineteen Eighty-Four. Martin Secker & Warburg Ltd, London, part 2, chapter 9, pp 220
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |