جووڵە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جووڵە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
1.15px
چەشن
وەرگیراو لەوێبتۆنێک بە ھەمان ناو
نووسەرکانگ فول
دەرھێنەرپارک ئین جای
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرداڵپالان
وڵاتی بەرھەمھێنەر کۆریای باشوور
زمانکۆری
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠ ئەڵقە
بەرھەمھێنان
کامێرافرە کامێرا
ماوەی پەخش٥٠ خوولەک
پەخش
تۆڕدیزنی پڵەس
فۆرماتی وێنە1080i HDTV
فۆرماتی دەنگدۆلبی دیجیتاڵ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٩ی ئابی ٢٠٢٣ (2023-08-09) – present (present)

جووڵە (بە ئینگلیزی: Moving) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کۆریای باشوورە لە دەرھێنانی پارک ئین جای. زنجیرەکە بەرھەمی تۆڕی دیزنی پڵەسە، کە ڕیو سیونگ ڕیۆنگ و ھان ھیۆ جو و زۆ ئین سونگ و چا تای ھیون و ڕیۆ سیونگ بوم و کیم سونگ کیون و لی جونگ ھا وگۆ یوون جونگ و کیم دۆ ھوون ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. زنجیرەکە لەسەر بنەمای وێبتۆنیێک دروست کراوە بە ھەمان ناو کە لەلایەن کانگ فوول دروست کراوە، زنجیرەکە لە جۆری خەیاڵی و سەروو سروشتییە کە باس لە سێ خوێندکاری ھەرزەکاری ئامادەیی و دایک و باوکیان دەکات کە ھێزە سەروو سروشتییەکانیان دەدۆزنەوە.[٥] زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ نمایشکرا.[٦]

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

سەرەکی[دەستکاری]

  • ڕیو سیونگ ڕیۆنگ وەک جانگ جووۆن: توانای چاکبوونەوەی خێرای ھەیە بەبێ ئەوەی ھەست بە ئازار بکات.[٧]
  • ھان ھیۆ جوو وەک لی می ھیۆن: ھاوسەری دوو شیک کە پێنج ھەستی سەروو مرۆیی ھەیە.[٨]
  • زۆ ئین سونگ وەک کیم دوو شیک: ھاوسەری می ھیۆن کە بریکارێکی دێرینە و توانای فڕینی ھەیە.
  • چا تای ھیون وەک جیۆن گیدۆ: توانای بەرھەمھێنانی کارەبای ھەیە.
  • ڕیۆ سیونگ بوم وەک فرانک: کەسێکی نھێنی کە بەدوای مرۆڤەکاندا دەگەڕێت کە ھێزیی سەرو سروشتیان تێدایە.
  • کیم سونگ کیون وەک لی جای مان: بریکارێکی خێرا و بەھێز.[٩]
  • لی جونگ ھا وەک کیم بۆنگ سیۆک: کوڕی می ھیۆن و دوو شیک کە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیییە و ھەمان ھێزی دایک و باوکی ھەیە.[١٠]
  • گۆ یون جۆنگ وەک جەنگ ھی سو: کچەکەی جوو ۆن کە ھەمان ھێزی دایک و باوکی ھەیە.[١١]
  • کیم دۆ ھون وەک لی کانگ ھون: ھەمان ھێزەکانی دایک و باوکی ھەیە.[١٢]

ڕۆڵی پاڵپشتی[دەستکاری]

  • کیم ھی ون وەک چۆی ئیل ھوان: مامۆستایەک کە منداڵان بە ھێزی سەروو سروشتی شاراوە فێر دەکات کە کەسی تر نایزانێت.[١٣]
  • مون سونگ کیون وەک مین یۆنگ جون: کارەکتەری شاراوەی خاوەن ھێزی گەورە.
  • کیم شین ڕۆک وەک یۆ ون گیو: ئەو کەسەیە کە پلانی ھەموو شتێک دادەنێت.[١٤]
  • پارک ھی سون وەک کیم دیۆک یون: کارەکتەرێک کە ھەموو شتێکی خستە مەترسییەوە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی.[١٥]
  • شین جای ھوی وەک بانگ کی سو: خوێندکارێک کە ڕووبەڕووی کانگ ھون بووەوە.[١٦]
  • شیم دال گی وەک شین ھی وۆن: خوێندکار لە قوتابخانەی ئامادەیی یۆنگون.[١٧]
  • کواک سون یۆنگ وەک ھوانگ جی ھی.[١٨]
  • بایک ھیون جین وەک یۆنگ سانگ جین: بریکارێک بە ناوی کۆدی جینچۆن.[١٩]
  • کیم گوک ھی وەک ھۆنگ سیۆنگ ھوا: بریکارێکە بە ناوی کۆدی ناجو لە ئارایشتگایەکی بچووکی ناوخۆیی.[٢٠]
  • چۆی دیۆک مون وەک جیۆن یۆنگ سۆک: بریکارێک بە ناوی کۆدی بۆنگپییۆنگ.[٢١]
  • پارک بۆ کیونگ

بریکارەكانی کۆریای باکوور[دەستکاری]

  • پارک هی سون وەک کیم دیۆک یون

ئەفسەرێکی سەربازی کۆریای باکوورە کە هەموو شتێکی دەخاتە مەترسییەوە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی.[٢٢]

  • جۆ بۆک ڕای وەک پارک چان ئیل[٢٣]

بریکارێکی کۆریای باکوورە بە هێزێکی ئەهریمەنییەوە.

  • یانگ دۆنگ گیون وەک یۆنگ جۆن هوا[٢٤]

سەربازێکی کۆریای باکوورە کە توانای فڕینی هەیە.

  • پارک کوانگ جای وەک کوان یۆنگ دیوک[٢٥]

سەربازێکی کۆریای باکوورە کە توانای چاکبوونەوە و هێزی سەروو مرۆیی هەیە.

  • کیم دا هیون وەک بای جای هاک[٢٦]

سەربازێکی کۆریای باکوورە کە کاردانەوەی خێراتر لە مرۆڤ و توانای تەقەکردنی بە نایابی هەیە.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پەرەپێدان[دەستکاری]

زنجیرەکە لە وێبتۆنێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو.[٢٧] لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئاشکرا بوو کە جۆ ئین سۆنگ کە دوایین جار لە زنجیرەی It's Okay, That's Love دەرکەوتووە ئۆفەرێکی پێگەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەی جووڵە.[٢٨] لە مانگی ئابی ٢٠٢١ باس لەوە کرا کە زنجیرەیەک بەرھەم دەھێنرێت بە تێچووی بەرھەمھێنانی ٥٠ ملیار وۆنی کۆری لەلایەن ستۆدیۆی نێکست ئینتەرتەیمێنت وۆڵدەوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کۆمپانیای دیزنی پڵەس ڕای گەیاند کە زنجیرەکە بڵاو دەکەنەوە.[٢٩] لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە کە بەھۆی ناکۆکی لە نێوان ھاوکارەکانی JTBC و Next Entertainment World ڕێککەوتنی بەرھەمھێنانی ھاوبەشی زنجیرەکە ھەڵوەشایەوە و دەرھێنەر پارک ئین جێ جێگەی دەرھێنەر مۆ وان ئیلی گرتەوە.[٣٠]

ھەڵبژاردنی ئەکتەران[دەستکاری]

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ پێکھاتەی ئەکتەرەکان بڵاوکرایەوە و خوێندنەوە بۆ سیناریۆیی زنجیرەکە کرا.[٣١]

وێنەگرتن[دەستکاری]

دوای ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان بۆ زنجیرەکە لە ٢٣ی ئاب لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ دەست کرا بە وێنەگرتنی زنجیرەکە.[٣٢]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

دوای ئەوەی ڕووبەڕووی کێشەی دواکەوتنی بەرھەمھێنان بووەوە،[٣٣] لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە کەناڵی دیزنی پڵەس نمایش کرا.[٣٤]

لیستی ئەڵقەکان[دەستکاری]

ئەڵقە ناوی ئەڵقە کورتەی ئەڵقە سەرچاوە
١ ساڵی کۆتایی خوێندکارێکی ئاسایی ئامادەیی بۆنگ سیۆک نھێنییەک دەشارێتەوە. [٥]
٢ بوویانگ: پشتگیری خێزان، بەرزبوونەوە می ھیون ھێزەکانی بۆنگ سیۆک دەشارێتەوە، بەڵام ڕووداوە نھێنییەکانی سۆشیال میدیا وا دەکات تووشی دڵەڕاوکێ بێت. [٦]
٣ ١+١ دانەیەک بکڕە و دانەیەک بە دیاری وەرگرە تا بۆنگ سیۆک لە ھویسۆ نزیکتر بێتەوە، مەترسی بەرکەوتنی زیاتر دەبێت. [٧]
٤ نھێنییەکە نھێنییەکەی بۆنگ سیۆک ئاشکرا دەبێت و ھویسۆ بە پێ دەیباتەوە ماڵەوە. فرانک بەدوای ئامانجی سێیەمی خۆیدا دەگەڕێت. [٨]
٥ بیرکەوتنەوە ھویسۆ بە ئاشکراکردنی نھێنییەکەی خۆی بۆنگ سیۆک دڵنیا دەکاتەوە کە نھێنییەکەی سەلامەتە. [٣٥]
٦ بۆنگێمان ڕابردووی جیۆن گێدۆ ئاشکرا دەبێت، هەروەها زانیاری دەربارەی فرانک دەزانێت. [٣٦]
٧ نامۆکە فرانک ڕابردووی خۆی بەبیر دێتەوە کاتێک ئامانجەکانی لەناو دەبات. [٣٧]
٨ بلاك لە ساڵی ١٩٩٤ میهیون بە فەرمانی مین یۆنگجون پەیوەندی بە بریکاری بلاک ئۆپس کیم دووشیکەوە دەکات. [٣٨]
٩ مرۆڤدۆست دووشیک و میهیون نزیکتر دەبنەوە و دووشیک پێشنیاری ئەوە دەکات کە مین یۆنگ جون فریو بدەن. [٣٩]
١٠ دڕندە جانگ جوون کە بە توانا ئەهریمەنییەکانی سەرکردایەتی باندەکەی دەکات، دواتر خیانەتی لێدەکرێت و دەبێتە هەڵاتوو. [٤٠]
١١ ڕۆمانسیست هوانگ جی هی وردە وردە خۆی نزیك دەكاتەوە لە جو وۆن. [٤١]
١٢ هاوبەشەکان دووشیک لە شوقەکەی خۆشەویستەكەی میهیون خۆی نیشان دەدات و پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە جێگری بەڕێوەبەر ڕزگاری بێت. [٤٢]
١٣ جانگ جو وۆن دوای ئەوەی تیمەكە هەڵدەوەشێتەوە، جوون لەلایەن جێگری بەڕێوەبەر مینەوە ئەرکێکی پێشکەش دەکرێت بۆ زیندووکردنەوەی تیمەکە. [٤٣]
١٤ گەمژە جایمان هەوڵ دەدات بە هێزەكەی ژنەکەی ڕزگار بکات [٤٤]
١٥ N.T.D.P. میهیون و جوون دوای بینینی ڤیدیۆی هۆڵەكە بەرەو ئامادەیی جیۆنگون بەڕێدەكەون [٤٥]
١٦ بەهۆی پرسیارێكەوە ئیلهوان ڕابردووی خۆی بەبیر دێنێتەوە [٤٦]
١٧ بەئاگابوونەوە جونهوا هێرش دەکاتە سەر هویسۆ و بۆنگسیۆک هێزەکانی خۆی بەئاگا دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات. [٤٧]
١٨ باشوور و باکوور میهیۆن لە دیۆکیون دەپرسێت کە دووشیک لە کوێیە، ئەویش پێی دەڵێت چی ڕوویداوە لە باکوور. [٤٨]
١٩ شەڕی کۆتایی شەڕەکە وەرچەرخانێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت بە دەرکەوتنی خاوەن هێزێكی نوێی کۆریای باکوور کە ناوی جایسۆکە. [٤٩]
٢٠ ڕۆژی دەرچوون دایکان و باوکان و منداڵەكانیان بۆ پاراستنی یەکتر شەڕ دەکەن. ئایا ئەم شەڕە کۆتایی دێت؟ [٥٠]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Kang Hyo-jin (August 26, 2021). [단독]500억 대작 '무빙', 23일 크랭크인…한국형 판타지 히어로물 [[Exclusive] 50 billion won masterpiece 'Moving', crank-in on the 23rd... Korean fantasy hero]. SpoTV News (بە کۆری). Retrieved October 29, 2021 – via Naver.
  2. ^ Kwak Yeon-soo (October 29, 2021). "Disney+ offers sneak peek into new, original K-drama, 'Moving,' starring Zo In-sung, Han Hyo-joo". The Korea Times. Retrieved July 22, 2023.
  3. ^ Kim Eun-jung (July 20, 2023). "Disney+ sci-fi action series 'Moving' expands original webtoon's universe". Yonhap News. Retrieved July 22, 2023.
  4. ^ ئ ا Disney+ [@disneyplusph] (July 22, 2023). "Director Park Inje makes sure there's something in #MOVING for everyone. Gather your loved ones for the 7-episode premiere, available August 9 on #DisneyPlusPH" (Tweet). Retrieved July 22, 2023 – via Twitter.
  5. ^ ئ ا "'무빙' 류승룡·한효주·조인성·류승범 최정예 조합 "한국서 못 본 장르"[공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  6. ^ ئ ا "한효주-조인성→이정하 '무빙' 8월 9일 디즈니+ 공개 [공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  7. ^ ئ ا 기자, 강효진. "[단독]500억 대작 '무빙', 23일 크랭크인…한국형 판타지 히어로물". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  8. ^ ئ ا 문지연. "[단독] '믿보배' 류승룡 '무빙' 합류…500억 대작 이끈다". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  9. ^ 기자, 강민경. "디즈니+ '무빙', 류승룡X한효주X조인성.. ★들의 대잔치 '韓 액션 히어로'". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  10. ^ 기자, 동아닷컴 정희연. "이정하 '무빙' 주인공 [공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  11. ^ 기자, 심언경. "[단독]고윤정, 500억 대작 '무빙' 캐스팅…대세 행보 잇는다". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  12. ^ 기자, 김미화. "신예 김도훈, 디즈니+ '무빙' 주인공 전격 캐스팅 [공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  13. ^ 기자, 강효진. "[단독]김희원, 500억 대작 '무빙' 합류". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  14. ^ 김보영. "'지옥' 김신록, 디즈니+도 장악한다…'무빙' 출연 확정 [공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  15. ^ "박희순, 디즈니 플러스 '무빙' 출연 확정... 임무 완수 위해 모든 것 건다". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  16. ^ 기자, 윤효정. "'소년심판' 신재휘, tvN '링크' · 디즈니+ '무빙' 캐스팅…'열일'". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  17. ^ 기자, 박정선. "'악귀'로 시청자 사로잡은 심달기, 디즈니+ '무빙' 출연". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  18. ^ 문지연. "[단독] '익순이' 곽선영, '슬의생' 찍고 500억 대작 '무빙' 합류". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  19. ^ "류승룡→조인성 '무빙', 7회까지 전 세계 동시 공개…디즈니+ 구세주 되나". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  20. ^ "류승룡→조인성 '무빙', 7회까지 전 세계 동시 공개…디즈니+ 구세주 되나". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  21. ^ "류승룡→조인성 '무빙', 7회까지 전 세계 동시 공개…디즈니+ 구세주 되나". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-10.
  22. ^ "박희순, 디즈니 플러스 '무빙' 출연 확정...임무 완수 위해 모든 것 건다". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-09-16.
  23. ^ "'무빙' 북한군 초능력자 양동근·박희순 등장...제거 임무 받았다". 국제뉴스 (بە کۆری). 2023-09-06. Retrieved 2023-09-16.
  24. ^ "'무빙' 북한군 초능력자 양동근·박희순 등장...제거 임무 받았다". 국제뉴스 (بە کۆری). 2023-09-06. Retrieved 2023-09-16.
  25. ^ 기자, 노한빈. "'무빙' 박희순→양동근, 후반부 이끌어갈 5人…카리스마 대폭발". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-09-16.
  26. ^ 기자, 노한빈. "'무빙' 박희순→양동근, 후반부 이끌어갈 5人…카리스마 대폭발". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-09-16.
  27. ^ 강애란. "디즈니, 강풀 원작 '무빙'·강다니엘 드라마 데뷔작 첫선(종합)". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  28. ^ 이경호|기자|. "조인성, '무빙'으로 안방 컴백할까.."출연 제안 받고 검토 중". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  29. ^ Frater, Patrick (2021-10-14). "Disney Unveils Over 20 Series and Films in Asian Local-Language Streaming Push". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-09.
  30. ^ 기자, 강효진. "[단독]500억 대작 '무빙', 모완일PD 하차". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  31. ^ 기자, 정유진. "디즈니+ 오리지널 '무빙', 류승룡·조인성·한효주 등 캐스팅 라인업". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  32. ^ 기자, 강효진. "[단독]500억 대작 '무빙', 23일 크랭크인…한국형 판타지 히어로물". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  33. ^ 기자, 강효진. "[단독]500억 대작 '무빙', 모완일PD 하차". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  34. ^ "한효주-조인성→이정하 '무빙' 8월 9일 디즈니+ 공개 [공식]". entertain.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2023-08-09.
  35. ^ Park, In-je; Blue, Jessica (2023-08-09), Recall, Moving, Han Hyo-joo, Zo In-sung, Anzu Lawson, retrieved 2023-08-14
  36. ^ Park, In-je; Blue, Jessica; Park, Younseo (2023-08-09), Bungaeman, Moving, Han Hyo-joo, Zo In-sung, Daniel C. Kennedy, retrieved 2023-08-18
  37. ^ Park, In-je; Blue, Jessica; Park, Younseo (2023-08-09), The Stranger, Moving, Foster Burden, Han Hyo-joo, Zo In-sung, retrieved 2023-08-21
  38. ^ Park, In-je; Blue, Jessica; Park, Younseo (2023-08-16), Black, Moving, Han Hyo-joo, Zo In-sung, Anzu Lawson, retrieved 2023-08-22
  39. ^ Park, In-je; Blue, Jessica; Park, Younseo (2023-08-16), Humanists, Moving, Han Hyo-joo, Zo In-sung, Seung-ryong Ryu, retrieved 2023-08-23
  40. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-08-23), The Monster, Moving, Han Hyo-joo, Zo In-sung, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  41. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-08-23), Romanticist, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  42. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-08-30), Episode #1.12, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  43. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-08-30), Episode #1.13, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  44. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-06), Episode #1.14, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  45. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-06), Episode #1.15, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  46. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-13), Episode #1.16, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  47. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-13), Episode #1.17, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  48. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-20), Episode #1.18, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  49. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-20), Episode #1.19, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23
  50. ^ Park, In-je; Park, Younseo (2023-09-20), Episode #1.20, Moving, Kim Seong-gyoon, retrieved 2023-08-23