بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاناکی ئەمەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاناکی ئەمەل
ساڵی ١٩٣٨
لەدایکبوون (1897-11-04) 4ی تشرینی دووەمی 1897
تالەچێری، سەرۆکایەتی مەدرەس، ھیندستانی بەڕیتانی
مردن7ی شوباتی 1984(1984-02-07) (aged 86)
مەدرەس، تامیل نادو
نەتەوەھیندستان
بوارەکانڕوەکناسی، Cytology
دامەزراوەکانزانکۆی مەدرەس، سەنتەری جۆن ئینس
خوێندی باڵازانکۆی مشیگن
تێزەکانتوێژینەوەکانی کرۆمۆسۆم
خەڵاتە دیارەکانپادما شری ١٩٧٧
واژوو

جاناکی ئەمەل (لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەم ١٨٩٧ تا ٧ی شوباتی ١٩٨٤) ڕوەکناسی ھیندیی بوو کە لە کە کار لەسەر بەرھەمھێنانی ڕوەک دەکرد. لە بەناوبانگترین کارەکانی لێکۆڵێنەوەکانن لەسەر باینجان و قامیشی شەکر. کاری لەسەر سایتۆجینتیکی[تێبینی ١] چەن ڕوەکێک کرد و کتێبێکی لەگەڵ دارلینگتن بەناوی ئەتڵەسی کرۆمۆسۆمی ڕوەکی کشتوکاڵی نووسی. خۆی خستە ناو لێکۆڵینەوە لە ڕوەکەکان کە گرنگی پزیشکی و ئابووری ھەیە لە دارستە باراناوییەکانی کێرالا، ھیندستان. دواتر بەھۆی کارەکانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەوسا ١٩٧٧ خەڵاتی پادما شری وەردەگرێت.

جاناکی ئەمەل لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٩٧ لە شاری تالاسێری ویلایەتی کێرالا لەدایکبووە.[١] باوکی دیوان بەھادور و دایکی دێڤی کوروڤای کە کچی دادوەر جۆن چایەڵد ھانینگتن بوو.[٢]

پەروەردە و خوێندن

[دەستکاری]

جاناکی خوێندنی سەرەتایی لە پەرستگای دڵی پیرۆز لە تالاسیری ئەنجامداوە و دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە لە کۆلێژی شاژن مریەم.[٣] توانی بڕوانامەی فەخری لە ڕوەکناسی لە کۆلێژی سەرۆکایەتی لە مەدرەس بەدەست بێنێت.[٣] و دواتر دەچێت بۆ زانکۆی مشیگن لە ١٩٢٤ و بڕوانامەی ماستەر لە ساڵی ١٩٢٦ لە بەشی ڕوەک ناسی دەھێنێت.[٤] و دواتر دەچێتەوە بۆ ھیندستان و وەک پڕۆفیسۆر لە کۆلێژی کریستیانی مەدرەس بۆ ماوەی چەن ساڵێک بەردەوام دەبێت؛ و دواتر دەچێتەوە بۆ زانکۆی مشیگن و بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفە بەدەست دەھێنێت لە ساڵی ١٩٣١.

لە گەڕانەوەی دەبێت بە پرۆفیسۆری ڕوەکناسی لە کۆلێژی زانستی مەھاراجە لە تریڤاندروم (لە سەردەمی ئەمڕۆ زانکۆکە پێی دەوترێت زانکۆ و کۆلیذی تریڤاندروم).[١] و وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەنێوان ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٣٤ خزمەت دەکات. جاناکی دەچێتە پاڵ دامەزراوەی جۆن ئینس لە لەندەن کە لەوێ لەگەڵ دارلینگتن بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ماوەیەکی درێژ.[٥] پاشان لە کۆمپانیایەکی تر بەناوی دامەزراوەی بەرھەمھێنانی قامیشی شەکر کاری کردووە کە لەوێ سەرقالی بەرھەمھێنانی چەندین جۆر ڕوەک بووە.[٦]

لە ساڵی ١٩٣٩ چووە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی جینات لە شاری ئەدینبۆرگ؛ بەڵام بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە ناچار بوو لەوێ بمێنێتەوە. لەوێ شەش ساڵی تر وەکوو یاریدەدەری دارلینگتن بەسەر دەبات و بەیەکەوە کتێبێک بڵاو دەکەنەوە بەناوی ئەتڵەسی کرۆمۆسۆمی ڕوەکی کشتوکاڵی نووسی لە ساڵی ١٩٤٥. حکوومەتی ھیندستان بانگھێشتی کرد بۆ ڕێکخستنەوەی ڕووپێوی ڕوەکی ھیندستان، و وەک یەکەم بەڕێوەبەری تاقیگەی ڕوەکی ناوەندی لە ئەڵاباد دەستنیشانکرا.[٦] ھەروەھا بۆ ماوەیەکی کورت لە سەنتەری توێژینەوەی ئەتۆمی بەھابھا لە ترۆمبای کاری کردووە و دواتر لە تشرینی دووەمی ١٩٧٠ لە مەدرەس نیشتەجێ بووە و وەک زانایەکی کارمەند لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی پێشکەوتوو (CAS) لە ڕوەکناسی لە زانکۆی مەدرەس کاری کردووە.[٧] لە بەشی تاقیگەی سەنتەرەکە لە مادوراڤۆیال ژیاوە و کاری کردووە تا لە شوباتی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە.[٨]

و ھەروەھا چەندین جۆر لە برینجال[تێبینی ٢] (باینجان)ی بەرھەمھێنا.[٩][١٠][١١] و حکوومەتی ھیندستان لە ١٩٧٧ خەڵاتی پادما شری[تێبینی ٣] پێبەخشی.[١٢] و وەزارەتی ژینگە و دارستانەکانی حکوومەتی ھیندستان لە ساڵی ٢٠٠٠ خەڵاتی نیشتمانی تاکسۆنۆمی بەناوی ئەوەوە دامەزراند.[١٣][١٤]

وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییەکانی لە بەرھەمھێنانی ڕوەک، کۆمەڵەی باخداری شاھانە لە وێزلی، شانشینی یەکگرتوو، ناوی جۆرێکی گوڵی تایبەتی ماگنۆلیای ناوە «ماگنۆلیا کۆبوس 'جاناکی ئەمەل». ئەمە ڕێگایەکە بۆ ڕێزلێنان لێی بە پەیوەستکردنی ناوەکەی بەو ڕوەکە تایبەتەی ماگنۆلیاوە کە ڕۆڵی ھەبووە لە دروستکردنیدا.[١٥][١٦] لە ساڵی ٢٠١٨، بۆ ئاھەنگگێڕان بۆ بەشدارییەکانی لە زانستی ڕوەک، دوو بەرھەمھێنەری گووڵ گریجا و ڤیرو گوڵێکی ڕۆسی نوێیان بەرھەمھێنا و بەناوی ئەوەوە ناویان نا "E.K. Janaki Ammal".[١٧] ھەروەھا ئەمە و دوو ڕوەکی تریش بەناوی ئەوەوە ناو نراون بە ناوەکانی "Janakia arayalpathra", "Sonerila janakiana", "Dravidogecko janakiae". بۆ ڕێزلێنانی لە کارەکانی و دەستکەوتەکانی.[١٨][١٩][٢٠]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ سایتۆجینێتیک لقێکی جیناتیکە کە گرنگی بە لێکۆڵینەوە لە کرۆمۆسۆمەکان و پێکهاتە و کارکردنیان و چۆنییەتی پەیوەندییان بە بۆماوە و گەشەکردن دەدات
  2. ^ برینجال بە زمانی ھیندی بەرامبەر بە باینجان بەکاردێت.
  3. ^ چوارەم بەرزترین خەڵاتی مەدەنی لە ھیندستان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Indian Daughters of Science: Stories of 21 Indian Women Scientists and their Lives, Struggles & Achievements (بە ئینگلیزی). OrangeBooks Publication. 2022-07-21.
  2. ^ Nair، Savithri Preetha (2022-11-23). Chromosome Woman, Nomad Scientist: E. K. Janaki Ammal, A Life 1897–1984 (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. ISBN 978-1-00-064972-7.
  3. ^ ئ ا «The Pioneering Female Botanist Who Sweetened a Nation and Saved a Valley». Smithsonian Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Nair، Savithri Preetha (2022-11-23). Chromosome Woman, Nomad Scientist: E. K. Janaki Ammal, A Life 1897–1984 (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. ISBN 978-1-00-064972-7.
  5. ^ «The Pioneering Female Botanist Who Sweetened a Nation and Saved a Valley». Smithsonian Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا Nayar, M.P. (1985). «In Memoriam: Dr E.K. Janaki Ammal (1897-1984)». Bulletin of the Botanical Survey of India. 27 (1–4): 265–268.
  7. ^ «Edavaleth Kakkat Janaki Ammal - An Introduction». www.iiim.res.in. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ Muthiah، S. (2015-10-10). «Madras miscellany: The Chinese in the Nilgiris». The Hindu (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە 2020-08-21 ھێنراوە.
  9. ^ The Michigan Alumnus, Volume 42, Page 532, UM libraries 1935
  10. ^ E.K. Janaki Ammal. A polyploid eggplant, Solanum melongena L. Papers of Michigan Academy of Sciences, Arts and Letters, 15:81.
  11. ^ E. K. Janaki Ammal. Polyploidy in Solanum Melongena Linn. CYTOLOGIA. Vol. 5 (1933-1934) No. 4 P 453-459
  12. ^ «Padma Shri» (PDF). Padma Shri. 2015. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  13. ^ «Edavaleth Kakkat Janaki Ammal - An Introduction». iiim.res.in. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Indian Academy of sciences: In 2000, the Ministry of Environment and Forestry of the Government of India instituted the National Award of Taxonomy in her name in 2000.
  15. ^ «Magnolia kobus 'Janaki Ammal' | Trees/RHS Gardening». www.rhs.org.uk. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ M.K.، Nidheesh (2019-08-06). «Janaki Ammal, the pioneering female botanist who 'sweetened a nation'». The Mint (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-09-28 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  17. ^ Kannan، Ramya (2019-06-08). «A glorious yellow bloom in honour of botanist E.K. Janaki Ammal». The Hindu (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە 2020-02-25 ھێنراوە.
  18. ^ «Sonerila janakiana sp. nov. , a stoloniferous species of Melastomataceae from India». Nordic Journal of Botany. 35 (4): 417–422. 2017-04-01. doi:10.1111/njb.01297.
  19. ^ Joseph، Chandrasekaran (1978-01-06). «Janakia arayalpathra, A new genus and species of Periplocaceae from Kerala, South India». Pascal and Francis Bibliographic Databases (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە 2020-09-28 ھێنراوە.
  20. ^ PTI (2019-10-22). «Six new lizard species found in Western Ghats». The Hindu (بە Indian English). ISSN 0971-751X. لە 2021-09-29 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]