جادوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جادووگەر (کارتی تاروت)، وێنەیەک لە سوار–وایت کەشتی تاروت کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٠ بڵاو کرایەوە

جادوو یان سیحر (بە ئینگلیزی: Magic (supernatural)) بریتیە لە ئەو باوەڕ، نەریتی یان کردەوانە کە بە پێی ئەوان دەتوانن دەستکاری لە بوونەوەر و هێزی سروشتی یان سەرووسروشتی بکەن.[١] جادوو ئەو جۆرە بابەتانەیە کە هەندێک جار بیر و باوەڕ و کرداری جۆراوجۆریان تێدا دانراوە کە لە هەردوو ئایین و زانست جیا دەکرێنەوە. هەرچەندە تێبینیەکان بە درێژایی مێژوو لە ئەرێنییەوە بۆ نەرێنی جیاواز بوون، بەڵام جادووگەریی ئەمڕۆ لە زۆربەی کولتوورەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی ئایینی و پزیشکی هەیە.[٢]

ئەو کەسانەی کە شتی سیحری دەکەن پێیان دەڵێن جادووگەر. لە کەلتوری ئەوروپای ڕۆژئاوادا، جادوو گرێدراوە بە بیرۆکەکانی نامۆ و سەرەتاییەکان. ئەوە دەریدەخات کە "نیشانەیەکی بەهێزی جیاوازی کولتوورییە" و بەو شێوەیەش دیاردەیەکی نا مۆدێرنە.

لە کۆتاییەکانی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 دا ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا ڕاهێنانی جادووگەرییان وەک نیشانەی عەقڵییەتی سەرەتایی دەبینی و عادەتەن دەیگەڕاندەوە بۆ گرووپە پەراوێزخراوەکانی خەڵک.[٣]

لە زانستە هاوچەرخە شاراوەکان و ئایینەکانی نیۆپگاندا «Neopagan» یان «Modern Paganism»، زۆر لە جادووگەرە خۆپەرستەکان بە بەردەوامی جادووی ئایینی دەکەن.

جادوو وەک تەکنیکێک بۆ دروستکردنی جیاوازی لە جیهانی فیزیکیدا لە ڕێگەی هێزی ئیرادەی کەسێکەوە پێناسە دەکرێ. ئەم پێناسەیە لەلایەن ئەلیستر کراولی (1875-1947) ناسراو بوو، کە زانایێكی کاریگەر لە بواری زانستە نادیارەکان خەڵکی بەریتانیا بوو و لەو کاتەوە ئایینەکانی تر وەک شەیتانیزمی «LaVeyan Satanism» و ئایینی ڤیکا و سیستەمە سیحرییەکانی تر بۆ نموونە جادووی ئاژاوە، باوەشیان پێ کرد و قەبووڵیان کرد.

لە چیرۆکەکاندا جادووگەران دەتوانن خەڵک جادوو بکەن، سیحرەکانی تر پوچەڵ بکەنەوە و جیاوازی لە شێوە و ڕوخساری تاکەکان و شتەکاندا دروست بکەن. لە خەیاڵی چیرۆک بێژەکان، جادووگەرەکان عادەتەن ئەم کارانە بە خوێندنەوەی رەستەیێکی جادوویی و بەدەستهێنانی یارمەتی لە هێزە سەرووسروشتیەکان و بەکارهێنانی پێکهاتەیەک لە ئۆبجێکتەکان یان ئامادەکردنی خواردەمەنیێکی نامۆ ئەنجام دەدەن.

چەندین ئاماژە هەیە بۆ جادووگەری لە دەقە کۆنەکاندا لە سەردەمی پێش مۆدێرندا لە ئەوروپای مەسیحیدا، باوەڕ دەکرا جادووگەران لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ شەیتان و هێزی ئەو بەکار دەهێنن بۆ زیانگەیاندن بە خەڵک و ماڵ و موڵکیان. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، باوەڕ وابوو کە جادووگەرانی چاکە و خراپە لە شەڕدان لەگەڵ یەکتر. ئەو باوەڕەی کە جادووگەران زیانبەخشن لە نێو خەڵکدا وەک ئایدیۆلۆژیایەکی کولتووریی بڵاوبووەوە. باوەڕبوون بە جادووگەران بووە هۆی بوونی خەڵک وەک ڕاوچی جادووگەر کە هێشتا لە هەندێک نەتەوەدا دەبینرێن بەتایبەتی لە ئەفریقای ڕەشدا بۆ نموونە خەڵکی بانتو.

وشەناسی[دەستکاری]

وشەی جادوو لە زمانی پاڵەویدا jâdug بوو. هەرچۆنێک بێت لە نووسینەکانی پەهلەوی و کلاسیکی کوردی وشەی جادوو بە واتای کەسی جادووگەر دێت ئەوەی ئەم کەسە دەیکات "جادوو"ە. هەروەها وشەی «سِحْر»ی عەرەبی لە کوردیدا هاوواتای جادوو بەکاردێت و پێی دەوترێت جادووگەر.

مێژوو[دەستکاری]

میزۆپۆتامیا[دەستکاری]

پلاکی پاراستنی برۆنز لە ئیمپراتۆریەتی نیۆ-ئاشوری کە Lamashtu پیشان ئەدات

جادوو لە چەندین نەریتی پزیشکی و هاوکێشەکان بۆ بەرەنگار کردنەوەی شتە خراپەکان بەکار دەهێنرا. جادووی بەرگریکار یان شەرعی لە مێزۆپۆتامیا (asiputu یان masmassutu بە زمانی ئەکدی) کارێکی ڕێوڕەسمی بوو بە مەبەستی گۆڕینی ڕاستییەکی دیاریکراو. مەزۆپۆتامیای کۆن پێی وابوو کە جادوو تاکە بەرگریە لە دژی شەیتانەکان و جادووگەرە خراپەکان. بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن لە دژی ئەوانەی ستەمیان لێکردبوون، لە دوای مردنیان شت و متی بەخشراو ناسراو بە "کیسپۆ"یان لە مەزاری ئەو کەسانەدا بەجێ ئەهێشت بە هیوای ئەوەی کە لە ستەم و زوڵمی ئەوان بەدوور بن. ئەگەریش شکستیان ئەهێنا، هەندێک جار پەیکەری کۆچکردوویان دەگرت و لە خاکدا دەیانێشت، و داوایان دەکرد کە خوداوەندەکان ڕۆحیان هەڵکێشن، یان ناچاری بکەن کەسەکە بە تەنیا بەجێ بهێڵێ. هەروەها میزۆپۆتامیای کۆن جادوویان بەکارهێنا و بەنیازبوون خۆیان بپارێزن لە دژی جادووگەرە خراپەکان کە لەوانەیە نەفرەتیان لێ بکەن.[٤][٥]

سەردەمی نوێ یان مۆدێرنیتە[دەستکاری]

بوژانەوەی بەرژەوەندی جادووگەری لە ئینگلتەرا بە هەڵوەشاندنەوەی دوایین یاسای جادووگەری لە ساڵی 1951 دەستی پێکرد. ئەمە بوو بە بەڵگەیەک بۆ گێرالد گاردنەر بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمین کتێبی خۆی بە ناوی «جادووگەری ئەمڕۆ» کە تێیدا بوونی خێڵێکی جادووگەر ئاشکرا دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپای پێش مەسیح. ئەو جادووگەری و دینداری بەجۆرێک تێکەڵ کرد کە نەتەوەی ڕۆشنبیریش سنووری نێوان هەردوو مەسەلە نەناسێتەوە. ئایینی تازە بڵاوکراوەی گاردنەر و زۆر ئایینەکانی تر هەنگاویان نا بۆ ناو کەش و هەوای ساڵانی 1960 و 1970کان کە لەو خاڵەدا تاقمێک دژە-کەلتوری وەک هیپی بایەخێکی تریان بە جادووگەری و ئایین و کارە نائاساییەکانی تر ئەدا. لقە جۆراوجۆرەکانی نیۆئاهیدیزم (ئیلحادی نوێ) و ئایینە زەوییەکانی تر کە لە سەردەمی گاردنەرەوە بڵاو کراونەتەوە، پەیڕەوی پلانی تێکەڵکردنی جادووگەری و ئایین دەکەن.[٦]

لە ئیسلامدا[دەستکاری]

ئیسلام باوەڕی بە جادووگەری هەیە. بەپێی قورئان، لە ئایەتی 102ی سورەتی بەقرە جادووگەری لە سەردەمی سولەیمانەوە لەلایەن شەیتانەکانەوە ناوبانگی پێدرا، چونکە شەیتانەکان جادوویان فێری خەڵک ئەکرد بە مەبەستی دابەشکردنیان و بەرپاکردنی هەموو جۆرە ئاژاوەیەک لە نێوانیان. پاشان خودا فەرمانی بە دوو فریشتە بە ناوەکانی ھارووت و مارووت کرد بۆ ئەوەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جادووگەریدا فێری خەڵکی بکەن. ئیسلام لەسەر جادوو دەفەرموێت: ساحیر هەر کارێک بکات و هەر رێگایێک بگرێتە بەر سەرناکەوێت و سەرفراز نابێت. لە گێڕانەوەکانی ئیسلامدا پێشبینی دەکرێت کەسێک بە ناوی دەجاڵ بە سیحر و تەکنۆلۆژیای کاتی خۆی خەڵکێکی زۆر بە تایبەتی ژنان و گەنجان فریو دەدات و کێشە لە کاری حکومەتدا دروست دەکات.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hutton, R., (2017), The Witch, p. x
  2. ^ Hutton, R., (2017), The Witch p. x داڕێژە:ISBN?
  3. ^ Baglari, M.H. (2015). "The Magic Art of Witchcraft and Black Magic". International Journal of Scientific and Research: 20. CiteSeerX 10.1.1.736.7031.
  4. ^ Abusch, Tzvi (2002). Mesopotamian Witchcraft: Towards a History and Understanding of Babylonian Witchcraft Beliefs and Literature. Leiden, Netherlands: Brill. p. 56. ISBN 9789004123878.
  5. ^ Brown, Michael (1995). Israel's Divine Healer. Grand Rapids, Michigan: Zondervan. p. 42. ISBN 9780310200291.
  6. ^ Berger, H.A., Ezzy, D., (2007), Teenage Witches, Rutgers University Press, p. 27