ھارووت و مارووت
ھارووت و مارووت (بە عەرەبی: ھَارُوْت وَمَارُوْت) ھارووت و مارووت ناوی دوو فریشتەیە کە لە ئایەتی ١٠٢ی سورەتی بەقەرەدا ھاتووە. دوو فریشتە بوون دابەزێنرانە سەر زەوی بۆ ناوچەی بابل بۆ ئەوەی خەڵکەکە فێری سیحر بکەن و یارمەتییان بدەن سیحری جادووگەرەکان پووچەڵ بکەنەوە. بەڵام پێش فێرکردنی سیحر ھەمووان ئاگادار دەکرانەوە لەوەی کە ئێمە بۆ تاقیکردنەوەی ئێوە لێرەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ھەڵە سیحر بەکارنەھێنن. بەڵام زۆرێک بوونە بێ باوەڕ و سیحریان بە شێوەیەکی خراپ بەکارھێنا لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بەکاری بھێنن. تا وای لێھات ژن و مێرد پێ لەیەک جیا دەکردەوە.
لە قورئاندا سووڕەتی بەقەرە لە ئایەتی ١٠٢ ناوی ھارووت و مارووت ھاتووە. ﴿وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ١٠٢﴾ [بەقەرە:١٠٢] (کوردی: جوولەکەکان دوای ئەو شتانە کەوتن کەشەیتانەکان دەیان خوێندەوە بۆ خەڵکی لەسەردەمی پاشایەتیی سولەیماندا، و سولەیمان بێ بڕوا نەبوو بەڵام شەیتانەکان بێ بڕوا بوون خەڵکیان فێری جادوو دەکرد ھەروەھا ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە لە بابل بۆ سەر ھارووت و مارووت دوو فریشتە بوون و ئەمانە کەسیان فێر نەدەکرد تا پێیان نەوتایە ئێمە ھەر تاقیکەرەوەی ئادەمیزادین کەواتە بێ بڕوا مەبە. پاشان فێری جادووی وا دەبوون لێیانەوە کە ژن و مێردی پێ لەیەک جیا بکەنەوە ئەوان بەم جادووە ناتوانن زیان بەکەس بگەیەنن مەگەر بەویستی خوا نەبێت و فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێ دەگەیەنێ نەک قازانج بێگومان زانیان ھەرکەسێ جادوو بکات و فێری ببێت بە فەرموودەی تەورات لەڕۆژی دواییدا بێ بەش دەبێ لە بەھەشت بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی کە بڕوای خۆیانیان پێ فرۆشت ئەگەر بیانزانیایە.)[١]
بە تێڕامان لەم بابەتە، چەند شتێک تێدەگەیت:
- ئەوان فریشتەن نەک مرۆڤ.
- لە خوداوە دەنێردرێن تا شتێک فێری خەڵک بکات بیانپارێزێت لە خراپە، نەک ئەوەی لەسەر تاوانباری سزا بدرێت.
ھەموو شتێک جگە لە مانای ڕواڵەتی قورئان لە باسی دۆخی ئەم دوو فریشتەیەدا: لە ئیسرائیلییەکانەوەیە، و ئەو شتانە ڕەت دەکرێتەوە کە سەلمێنراوە سەبارەت بەبێ ھەڵەییی فریشتەکان، بەگشتی، بەبێ ھیچ جیاکارییەک ئەمەش بۆ سەرچاوە بنەڕەتەکەی دەگێڕدرێتەوە. ﴿اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ ٢٨ قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ ٢٩ إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ٣٠﴾ [نەمل:٢٨–٣٠] (کوردی: بێ باوەڕان وتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە کە فریشتەکانە خوا پاک و بێگەردە لەم شتانەیە بەڵکوو ئەو فریشتانە بەندەی ڕێز لێ گیراوی خوان. ئایەتی ٢٦ پێشی قسە و وتەی خوا ناکەون فریشتەکان بە فەرمانی خوا کار دەکەن. ئایەتی ٢٧ خوای گەورە دەزانێت و ئاگادارە بە ئەوەی لە دونیا لەبەر دەستیاندایە و بەوەی لە ڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە و فریشتەکان تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت خوا ڕازی بێت تکای بۆ بکرێت و فریشتەکان لەترس و ھەیبەتی خوا زۆر دەترسن. ئایەتی ٢٨)[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ قورئان، سووڕەتی بەقەرە، ئایەت ١٠٢.
- ^ قورئان سوورەتی ئەنبیا ئایەتی ٢٦–٢٨
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھارووت و مارووت تێدایە. |