ھاوواتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هاوواتاەوە ڕەوانە کراوە)
لیستی ھاوواتا لە خەتی مێخی لەسەر تابلێتێکی قوڕ، سەردەمی نیو- ئاشووری

ھاوواتا یان ھاومانا (بە ئینگلیزی: Synonym) وشەیەک یان دەستەواژەیەکە کە لە یەک زماندا بەتەواوی یان بە نزیکەیی، یەکسانە لە مانادا بە وشە یان دەستەواژەیەکی تر.[١]

تاقیکردنەوەی پێوانەیی بۆ وشە ھاوماناکان، بە شێوازی جێگرتنەوەیە: فۆرمێک لە ڕستە دەتوانێت بە ڕستەیەکی تر بگۆڕێت بەبێ گۆڕینی ماناکەی. لە ڕووی زمانەوانییەوە، وشەی ھاوواتا بە گشتی بۆ خۆلادان لە دووبارەکردنەوەی وشەکان لە ڕستەکاندا بەکار دەھێنرێت و لە ڕوانگەی ئەدەبییەوە، ھەروەھا بۆ جوانی و دەوڵەمەندی دەقەکە زیاد دەکرێت.

وشەی وەرگیراو لە زمانەکانی تر دەکرێت وەک ھاوواتا بەکار بھێنرێت ئەگەر ھەمان مانای بێت. وەک تغییر: گۆڕان. لەم حاڵەتەدا بەھۆی ھاتنی وشەی عەرەبی بە زمانەکانی دیکە وەک فارسی دەکرێت ئەو وشانەی چوونە ژوورەوە بە ھاوواتا لەقەڵەم بدرێت.[٢]

وشەناسی[دەستکاری]

ھەندێک لە وشەناسان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھیچ ھاوواتایەک بەتەواوی ھەمان مانایان نییە (لە ھەموو دەقەکان یان ئاستەکانی کۆمەڵایەتیی زماندا) چونکە وشەڕەتناسی، ئۆرتۆگرافی، سیفەتی فۆنیکی، بەستنەوە (Connotation)، مانا نادیارەکان، بەکارھێنان، و ھتد وشەکان وەک یەک لێ دەکەن.[٣]

ناوناسی[دەستکاری]

وشەکە لە لاتینی synōnymum لە نۆرەی خۆی لە زمانی یۆنانی کۆن synōnymon (υ΁ώυμοó)، پێکھاتوو لە (s¦n (١ۭщыъ 'پێکەوە، ھاوشێوە و ھتد -ōnym- (-υμ-)، جۆرێک لە 'ئۆنۆما( (ویکت:ὄομα 'ناو').[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stanojević, Maja (2009), "Cognitive synonymy: a general overview" (PDF), Facta Universitatis, Linguistics and Literature Series, 7 (2): 193–200.
  2. ^ Grambs, David. The Endangered English Dictionary: Bodacious Words Your Dictionary Forgot. WW Norton & Company, 1997.
  3. ^ "World Architecture Images- The White House". www.essential-architecture.com. Retrieved 2019-12-09.
  4. ^ Oxford English Dictionary, 1st edition, 1919, s.v.