تۆیۆتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆیۆتا
پیشەسازیautomotive industry
دامەزران٢٨ی ئابی ١٩٣٧
ناونراوە لەدوایKiichiro Toyoda
دامەزرێنەرKiichiro Toyoda
Chief executive officerAkio Toyoda
ڕێبەرAkio Toyoda
وڵاتژاپۆن
ئەندامیLinux Foundation، Wi-Fi Alliance
دۆخی یاساییkabushiki gaisha
خاوەنToyota Industries، Nippon Life Insurance Company
Business divisionLexus
شوێنی بارەگاکانتۆیۆتا، ئایچی
بۆرسەTokyo Stock Exchange، London Stock Exchange، بۆرسەی نیۆیۆرک، Nagoya Stock Exchange
بەرھەمەکان و ماددەکانئۆتۆمۆبیل، light commercial vehicle
ناوچەworldwide
WMI codeJT7، JTG
وێبگەhttps://global.toyota
Accessibility statement URLhttps://www.toyota.com/support/accessibility/
Sitemap URLhttps://www.toyota.com/support/site-map/
Contact page URLhttps://www.toyota.com/support/contact-us/
بارەگاى سەرەکى کۆمپانیا

تۆیۆتا مۆتۆر (بە ژاپۆنی: トヨタ自動車株式会社، بە ئینگلیزی: Toyota Motor Corporation) یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل. بنکەی سەرەکی دەکەوێتە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن. لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانی ژاپۆن، تۆیۆتا یەکەم کۆمپانیایە لەڕووی زۆری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیلەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە یەکەم کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل، بە جیاوازی ٢٧٠٬٠٠٠ ئۆتۆمۆبیل پێش جێنڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکی کەوت. لە سەرەتای کارکردنەیەوە کۆمپانیاکە دەستی بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل کردووە تا ئێستا زۆرترین فرۆشی لە جۆری ئۆتۆمۆبیلی کۆرۆلایە، و زۆرترین ئۆتۆمۆبیلیشە کە بۆ جیھان ڕەوانەی دەکات کە تا ئێستا زیاتر لە ٤١ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکێک لەبەرھەمەکانى

کیتشیرۆ تۆیۆتا لە ساڵی ١٩٣٣ ئەم کارگەیەی دامەزراند، کەخۆی تازە لە ئەمریکا گەرابوەوە و کۆنە کارگەیەکی باوکی ھەڵبژارد وەکو وەرشەیەک بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل، تا لە ساڵی ١٩٣٥ توانی یەکەم نموونە ئامادە بکات، لەو کاتە بەھۆی بوونی جەنگی دووەمی جیھانی. حکومەتی ژاپۆن داوای لەو کۆمپانیایە کرد کە بۆ ھێزەکانی ژاپۆن جێب و بارھەڵگر دروست بکات، دوای جەنگیش کۆمپانیاکە دوبارە دەستی کردەوە بە بنیاد نانەوھی خۆی، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٧ کێشەیەکی گەورە بەسەر کۆمپانیا ھات. لەبەر ئەوەی قەرزەکان ھەمووی بەسەر یەک کۆ ببونەوە و خاوەنەکەی توانای نەبوو لەبەر ئەم قەرزانە مانگانەی کرێکارەکان بدات بۆیە لە دوایی "تۆیۆتا" وازی لە بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ھێنا.

ڕۆحێکی نوێ بۆ کۆمپانیا[دەستکاری]

"ئیجی تویودا" و "شوئیتشی سائیتو" دوای "تۆیۆتا" ھەڵسان بە گرتنە دەستی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە، ئەم بەرێوەبەرانە سەرەتا ھەڵسان بە کرینی یەکەی دروستکردنی نوێ بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمۆبیل لە کاتی ویستراو، ئەم دوو بەرێوەبەرە نوێیە ھەڵسان بە دانانی پلان بۆ داھاتی کۆمپانیا بەوەی پارچە و کەرستەی خاویان ھەڵدەگرت بۆ بەکارھێنانی لە کاتی تەنگانە، ئەوەبوو کۆمپانیا بەسەرکەوتویی لە ساڵی پەنجاکان کۆمەڵێک نمونەی ئامادە کرد ناودارترینیان "لاند کروزەر ١٩٥١" ی چوار پاڵنەر و "کراون ١٩٥٥" و "کرونا ١٩٥٧". لە ساڵانی شەستەکان کۆمپانیا ھەستا بە دروستکرنی کۆمپانیای زیاتر بۆ ئامادە کردنی داواکاریە زۆرەکانی، شایەنی باسە ئۆتۆمۆبیلی "کرۆڵا" رەواجێکی یەکجار زۆری لەسەر بوو کاتیک لە ساڵی ١٩٦٦ بەرھەم ھات. تا وایلێھات ساڵی ١٩٧٠ تۆیۆتا بوو بە چوارەم کۆمپانیای جیھانی بۆ ئۆتۆمبیڵ.

سیاسەتی نوێ[دەستکاری]

دوای گەشەکردنی زیاتری کۆمپانیاکە، گۆراکاری زۆۆر لەبورای ئۆتۆمۆبیل ڕوویاندا، چونکە وڵاتی ژاپۆن توانی بۆ یەکەم جار بەسەر وڵاتە یەکگرتوەکان سەرکەوێت، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی یەکەمین کۆمپانیا لە جیھان لەڕووی زۆۆری ڕێژەی فرۆشی بەرھەمەکانیکە بوو ٢م کۆمپانیا دوای کۆمپانیای "جنراڵ مۆتۆرزی " ئەمەریکی ھەڵسا بە بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵی بۆ دروست کردنی یەکەی نوێ لە شاری ("لکسنتن"Lexington) لە ولایەتی کنتکی (Kentucky). دوای تێپەر بونی دەساڵ کۆمپانیا توانی زیاتر لە ٦٫٥ میلیۆن دۆلار تەنھا لە باکوری ئەمەریکا بەدەست بێنێت. دوای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیا توانی %١٠ ی بازاری قارەکە بۆخۆی ببات ئیشتا ڕێژەی درووستکردنی ئۆتۆمۆبیلەکانی دەگاتە ٦ ئۆتۆمۆبیل لە ھەر چرکەیەک، وە ژمارەی کارمەندانی دەگاتە ٢٩٩، ٢٩٤ لە ١٧٠ وڵاتی جیھان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]