تۆماری ڕاگنارۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆماری ڕاگنارۆک
سەرناو終末のワルキューレ
کاری وەرگیراوRecord of Ragnarok
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانژاپۆنی
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
بڵاوکراوەتەوە لەمانگانەی کۆمیک زینۆن
مەبەستی گشتیسێینن مانگا

تۆماری ڕاگنارۆک (بە ژاپۆنی: 終末のワルキューレ، لاتینی: Shūmatsu no Warukyūre) زنجیرە مانگای ژاپۆنییە، لەلایەن شینیا ئومێمورا و تاکومی فۆکوی نووسراوە، و لەلایەن ئەگێچیکاوە وێنا کراوە، ھەروەھا لەلایەن تۆکوما شۆتێن و پاشان کۆمیکس لە مانگانەی کۆمیک زینۆن بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ەوە [١] بەرھەم ھێنراوە بۆ ئۆنا ئەنیمێ لە ستۆدیۆی گراڤینیکا کە بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ نمایش کرا.[٢] [٣] [٤]

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە نێوان شەڕێکی ١٣ کەسی دیار بە درێژایی مێژوو دەسوڕێتەوە، لەگەڵ ١٣ لە خوداوەندە بەھێزەکان کە بەشداری لە شەڕێک دەکەن تا مردن بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی مرۆڤایەتی.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

ڤالکیریس[دەستکاری]

  • برونھیلد (بە ژاپۆنی: ブリュンヒルデ، ڕۆماجی: Buryunhirude)

بە دەنگی: میوکی ساواشیرۆ[٣]

بە دەنگی: تۆمۆیۆ کورۆساوا[٣]

ڕاگەیاندنەکان[دەستکاری]

مانگا[دەستکاری]

تۆماری ڕاگنارۆک لەلایەن شینیا ئومێمورا و تاکومی فۆکوی نووسراوە و وێنەکێشانی ئەجیچیکایە، لە کۆمیک زینۆنی مانگانەی کۆمیکس (پێشتر لەلایەن تۆکوما شۆتێنیشەوە بڵاوکرایەوە) لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دەستی پێکرد بابەتەکانی کۆکراونەتەوە بۆ بەرگی تاکەکەسی تانکۆبۆن بەرگی یەکەم لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە تا ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ شانزە بەرگ بڵاوکراونەتەوە.

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆمپانیای ڤیز میدیا ڕای گەیاند کە مۆڵەتی زنجیرەکەیان داوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئینگلیزی لە ئەمریکای باکوور، لە پاییزی ٢٠٢١ بە شێوەی دیجیتاڵی لە بەھاری ٢٠٢٢ەوە چاپ دەکرێت.

مانگایەکی وەرچەرخان بە ناوی شوماتسو نۆ ڤالکیری: ڕیۆ فو ھۆ سێن ھیشۆدن (終末のワルキューレ異聞 呂布奉先飛将伝) لە مانگانامەی کۆمیک زینۆن لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستی پێکرد، بابەتەکانی کۆکراونەتەوە بۆ بەرگی تاکەکەسی تانکۆبۆن، بەرگی یەکەم لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شەش بەرگ بڵاوکراونەتەوە.

مانگایەکە لە دەوری کەسایەتیی جاک ڕیپەرە بە ناوی «شوماتسو نۆ واکورێ کیتان - Shūmatsu no Walküre Kitan» جاک ڕیپەر نۆ جیکنبۆ لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە فیلمی مانگانەی کۆمیک زینۆن دەست بە زنجیرەییکردن دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Chiruran: Shinsengumi Requiem's Shinya Umemura Launches New Manga". October 26, 2017. Retrieved May 20, 2020.
  2. ^ "Record of Ragnarok Manga Gets Anime in 2021". December 18, 2020. Retrieved December 19, 2020.
  3. ^ ئ ا ب . December 19, 2020 https://natalie.mu/comic/news/409405. Retrieved December 19, 2020. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  4. ^ "Record of Ragnarok Anime's Promo Video Unveils Worldwide June Debut on Netflix". March 26, 2021. Retrieved March 26, 2021.