جۆن گرەیڤس سیمکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جۆن گرەیڤس سیمکۆیەوە ڕەوانە کراوە)
John Graves Simcoe
Portrait by George Theodore Berthon
1st Lieutenant Governor of Upper Canada
لە پۆستدا بووە
١٧٩١ – ١٧٩٦
پادشا George III
Governor General Gen. Sir Guy Carleton, 1st Baron Dorchester
سەرۆک وەزیران William Pitt the Younger
پێشینە None
پاشینە Peter Russell
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (1752-02-25) 25ی شوباتی 1752
Cotterstock, Oundle, England
مردن ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٠٦(١٨٠٦-١٠-٢٦) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
Exeter, England
ھاوسەر(ەکان) Elizabeth Posthuma Gwillim (ھاوسەرگیری ١٧٨٢)
خزمەکان Henry Walcot Simcoe (1823–1848) – son of Henry Addington, grandson of J.G. Simcoe
Anne Eliza Marke Simcoe (1824–1869) – daughter of Henry Addington
Paul Creed Guillim Simcoe (1835–1875)[١] – son of Henry Addington
Philip Francis Simcoe (1834–1885)[١] son of Henry Addington
John Kennaway Simcoe (1825–1891)[١]
منداڵ(ەکان) Eliza Simcoe (1784–1865)
Charlotte Simcoe (1785–1842)
Henrietta Maria "Harriet" Simcoe (bap. April 1787–1845)
Caroline Simcoe (bap. 1788–1858)
Sophia Jemima Simcoe(bap. October 1790–1864)
Francis Gwillim Simcoe(1791–1812)
Katherine Simcoe (I) (1793–1794)
John Cornwall Simcoe (1798–1799)
Henry Addington Simcoe (1800–1868)
Katherine Simcoe (II) (1801–1861)
Ann(e) Simcoe (1804–1877)[٢]
پەروەردە Eton College,
Merton College, Oxford
پیشە Military officer, Colonial administrator
واژوو
خەڵاتەکان
دڵسۆزی  Kingdom of Great Britain
خزمەت/لق  British Army
ساڵانی خزمەت ١٧٧٠–١٨٠٦
پلە Lieutenant-General
بەش 35th Regiment of Foot
40th Regiment of Foot
فەرمانەکان Queen's Rangers
22nd Regiment of Foot
Commander-in-Chief, India
شەڕەکان American War of Independence

Haitian Revolution

جۆن گرەیڤس سیمکۆی (بە ئینگلیزی: John Graves Simcoe) (٢٥ی شوباتی ١٧٥٢ – ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٠٦) ژەنەراڵی سوپای بەریتانیا و یەکەم ئەفسەری پارێزگاری باڵای کەنەدا بوو. لە ساڵی ١٧٩١ەوە تا ساڵی ١٧٩٦ چالاکیی ھەبووە لە باشووری ئۆنتاریۆ و کەناراوەکانی ئاودڕی جۆرجیا و دەریاچەی سوپەرییەر. سیمکۆ دامەزرێنەری بەردی بناغەی شاری یۆرک (تۆرۆنتۆی ئیستا) و دروستکەری ژمارەیەکی زۆر ڕێگە و ژێرخانە لە تۆرنتۆدا. ھەروەھا بە دامەزرێنەری دەزگا کارگێری و یاسایییەکانی بەریتانیا لە تۆرۆنتۆی ئێستادا دادەنرێت. سیمکۆ ھەروەھا کۆیلەتیی لە کەنەدادا قەدەغە کرد، کە پێشتر لە بەریتانیادا قەدەغە کرابوو.

ئامانجی درێژخایەنی ئەو، پێشکەوتنی سەرەوەی کەنەدا (ئۆنتاریۆ) بوو وەک کۆمەڵگایەکی مۆدێرن لەسەر بنەمای ئەرستۆکراتی و کۆنزەرڤاتیڤەکان، کە ھەمان ئەو بنەمایانە بوون بۆ کۆماریخوازی و دێموکراسی ئەمریکا دانرابوون. کۆششە زۆرەکانی ئەو سەرکەوتوو بوون لە دامەزراندنی پەرستگایەکی ناوخۆیی و کڵێسایەکی گەشەسەندووی ئینگلتەرا لە کەنەدا. ھەروەھا بووە ھاوپەیمانییەکی بەھێزی دژە ئەمریکی لەگەڵ دیاریکردنی نەتەوە ڕەسەنەکان لەلایەن زۆرێک لەکەنەدییەکان. وەک کەسایەتییەکی بە بزاڤ لە مێژووی کەنەدییەکان دەبینرێت، بەتایبەتی لەلایەن خەڵکانی باشووری ئۆنتاریۆ، شاری تۆرۆنتۆ بە تایبەتی کە ھەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە لەڕۆژێکدا بە ناوی ڕۆژی سیمکۆی.

ژیانی پێشینەی[دەستکاری]

سیمکۆی تاکە کوڕی ڕزگاربووی کۆرنیشمان جۆن (١٧١٠–١٧٥٩) و کاسرین سیمکۆی (مردووی ١٧٦٧) بوو. دایک و باوکی چوار منداڵیان ھەبوو، بەڵام ئەو تەنھا منداڵیان بوو کە نەمرد و گەورە بوو، پێرسی لە ساڵی ١٧٦٤ دا خنکا، لەکاتێکدا پاولێت ویلیام و جۆن ولیام بە منداڵی لەکاتی ساوایی گیانیان لەدەستدا. باوکی کاپتن بوو لە ھێزی دەریایی شاھانە کە فەرمانی بە چەکی HMS Pembroke کرد لە کاتی گەمارۆدانی لویسبۆرگ (١٧٥٨) دا، لەگەڵ جەیمس کوک وەک سەرۆکی کەشتیوانی سەربازی. ئەو لە ١٥ ی ئایاری ١٧٥٩ لە کەشتییەکەی لە دەمی ڕووباری سانت لۆرانس چەند مانگێک پێش گەمارۆدانی کیبێک بەھۆی نەخۆشی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد و لە دەریادا نێژرا. پاشان خێزانەکەی ماڵەکەیان گواستەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی لە ئێکسێتەر. لەوێ سیمکۆی لەدایک بوو (چەند مانگێک دوای مردنی باوکی).

ئەو لە قوتابخانەی ئیکستەر گرامەر و کۆلێژی ئیتۆن پەروەردە کرابوو. ساڵێکی لە کۆلێژی مێرتۆن لە ئۆکسفۆرد بەسەربرد، پاشان لە ئینی لینکۆڵن بڕوانامەی وەرگرت، بەڵام بڕیاری دا بەدوای ئەو پیشە سەربازییەدا بێت کە باوکی مەبەستی بووە، بۆیە ئەو لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٧٧٣ لە شاری فریماسۆنی لە یەنییەن لۆج، ئێکسێتەر دەستی بە خزمەتی سەربازی کرد.

پیشەی سەربازی لەکاتی جەنگەکانی شۆڕشی ئەمریکادا[دەستکاری]

ساڵی ١٧٧٠ سیمکۆی وەک سەربازێکی دەست ڕۆیشتوو لە ھێزەکانی ٣٥ی پیادە چووە ناو سوپای بەریتانیا، یەکینەکەی شیکردەوە بۆ سێزدە کۆلۆنیا دواتر لە کاتی گەمارۆی بۆستن دا کاتێک پەرچەکرداری لە شە ڕی شۆڕشگێڕانی ئە مەریکا بینی دوای گەمارۆکە ڕاستەوخۆ لێیان ھاتە دەست، لە تەممووزی ١٧٧٧ دا لە لیوای ٤٠ی پیادە پلەی سەرھەنگی پێدرا، ئەو کاری لەگەڵ ھاوبەشگای (گرینادەر) دەکرد لە ھێزی چلی پیادەدا لە سەربازگای نیویۆرک و نیوجێرسی و سەربازگای فیلادلفیا. سیمکۆی لە ١١ی ئەیلوولی ١٧٧٧ دا لە جەنگی براندیواین دا، کە لەوێ بریندار بوو، فەرمانی بە پیاوەکانی کرد لە براندیواین تەقە لە سێ یاخیبووی ھەڵگەڕاوە مەکەن کە لەناویاندا یەکێکیان جۆرج واشنتۆن بوو.

ساڵی ١٧٧٧ سیمکۆی داوای کرد کە لە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ١٧٧٧ دا، لە بۆستۆنەوە، دەستەیەکی پاڵپشتی ڕەشپێستەکان پێک بھێنیت. بەڵام لەجیاتی ئەوە فەرمانی ڕەینجەرەکانی شاژن کە لە دوورگەی ستەیتن پێکھێنرابوو، جێبەجێ کرا. کە یەکەیەکی پیادەی سووکی مەشقپێکراو بوو کە ١١ ھاوبەشگا و٣٠ پیاو و یەک گرینادەری لەخۆدەگرت. ڕەینجەرەکانی شاژن چاڵاکی فراوانیان ئەنجامدا لە کاتی ھەڵمەتی فیلادلفیادا، لەوانە ھێرشێکی سەرکەوتوو و سەرسووڕمان (پلان بۆ داڕێژراو و جێبەجێ کراو لەلایەن سیمکۆی) لە جەنگی (Crooked Billet) دا.

ساڵی ١٧٧٨ سیمکۆی سەرکردایەتی ھێرشێکی کرد بۆ سەر ماڵی دادوەر ولیام ھانکۆک لە کاتی ھەڵمەتی کیژکاری دژی میلیشیای پاتریۆت. کە لەو ھێرشەدا ١٠ چەکداری ئەو میلیشیایە کوژران و پێنج ی دیکەشیان بریندار کرد لەنێوانیاندا ولیام ھانکۆکیش کوژرا.

لە ٣١ ی ئابی ١٧٧٨ سیمکۆی سەرکردایەتی کوشتاری چل ئەمریکی ڕەسەن کرد کە ھاوپەیمانبوون لەگەڵ سوپای کیشوەری (ئێستا برۆنکس، ئێن وای).

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٧٧٩، سیمکۆی و ٨٠ پیاو لە باشووری دوورگەی ستەیتنەوە ھێرشیان کردە سەر ناوەندی نیوجێرسی کە بە (سیکۆ ڕاید) ناسراوە، لە ئەنجامدا ئاگریان بەردایە پێداویستییەکانی پاتریۆت لە ناو کڵێسایەکی چاکسازی ھۆڵەندی لە فیدەرنێ، کە لە نێویاندا خواردن و دانەوێڵە ھەبوو؛ لەگەڵ ئازادکردنی زیندانیانی دڵسۆز لە دادگای ھەرێمی سامەرستە و.

سیمکۆی کتێبێکی لەسەر ئەزموونەکانی خۆی لەگەڵ (ڕەینجەر) ی شاژن نووسی، بەناونیشانی (Journal of the Operations of the Queen the Rangers لە کۆتایی ساڵی ١٧٧٧ ەوە تا کۆتایی جەنگی کۆچکردووی ئەمریکا، کە لە ساڵی ١٧٨٧ دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەو بە کورتی وەک پشکنەری گشتی دامەزراندنی سوپای بەریتانیا خزمەتی کردووە، لە ساڵی ١٧٨٩ ەوە تا ڕۆیشتنی بۆ سەرووی کەنەدا دوای دوو ساڵ.

ژیانی خێزانی و ھاوسەرگیری[دەستکاری]

ساڵی ١٧٨٢ سیمکۆی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەلیزابێس پۆستحوما گیلیم کرد. ئەلیزابێس میراتگرێکی دەوڵەمەند بوو، لە ھۆنیتۆن لە دیڤۆن زەوییەکی ٥٠٠٠ دۆنمی پەیدا کرد و وۆڵفۆرد لۆج (وۆڵفۆرد لۆج) ی بنیاد نا. وۆڵفۆرد تا ساڵی ١٩٢٣ دیوەخانی خێزانی سیمکۆی بوو.

سیمکۆی پێنج کچی ھەبوو پێش ئەوەی لە کەنەدا پۆست وەربگرێت دواتر لە ١٧٩١ کوڕێکی بوو بە ناوی فرانسیس، کاترین ئەو کچەیان بوو کە لە کەنەدا لەدایک ببو، لە تەمەنی مناڵیدا لە یۆرک مرد ئەو لە پارکی یادەوەریی ڤیکتۆریا لە شەقامی پۆرتلاند لە شاری تۆرۆنتۆ نێژراوە. فرانسیس لەگەڵ باوکیدا گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا کاتێک ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی بەسەرچوو، چووە ڕیزی سوپاوە. ئەو لە ساڵی ١٨١٢ لە کاتی جەنگی نیمچەدوورگەیدا وەک سەربازێکی پیادە کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Read the ebook Visitation of England and Wales (Volume 5) by Joseph Jackson Howard (page 14 of 25) ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Ebooksread.com. Retrieved 24 July 2013.
  2. ^ Beacock Fryer, Mary (1989). Elizabeth Posthuma Simcoe 1762-1850. A Biography. Toronto: Dundurn Press. p. 258–259.