بازاڕی کاغەزە داراییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
حەوشەی بۆرسەی ئەمستردام (یان بیورس ڤان ھێندریک دی کیسەر بە ھۆڵەندی)، یەکەم بۆرسەی فەرمی جیھان. یەکەم بازاڕی فەرمی بۆرسە بە مانا مۆدێرنەکەی، داھێنانێکی پێشەنگ بوو لەلایەن بەڕێوەبەرانی VOC و خاوەن پشکەکان لە سەرەتای ١٦٠٠ەکان.
بۆرسەی نیویۆرک لە ١١ وۆڵ ستریت لە شاری نیویۆرک، گەورەترین بۆرسەی جیھان لە کۆی بازاڕدا سەرمایەی کۆمپانیا لیستکراوەکانی

بازاڕی کاغەزە دارایییەکان (بە ئینگلیزی: Stock exchange، واتە ئاڵوگۆڕی ئاسایش ئابووری؛ یان بە کورتی: بۆرسە) ئاڵوگۆڕێکە کە تێیدا دەڵاڵی سەرمایە و بازرگانان دەتوانن نرخی ئابووری بە ئسایشی و سەلامەتی بیکڕن و بیفرۆشن، وەک پشکەکانی سەرمایە، بۆند، و ئامێرەکانی تری دارایی، ئەم بازاڕە لەوانەیە ئاسانکاریش بۆ دابین کردنی ھەموو جۆرە ئاسایشی ئابووری و ئامێر و ڕووداوە ئابوورییەکان و سەرمایەدارییەکان بکات. لەوانە پێدانی داھات و پشکەکان. سەرمایە داران مامەلە لەگەڵ بازرگانان دەکەن لەڕێگای ئەم بازارەوە بۆ سەلامەتی و ئاسایشی سەرمایەکانیان، کە لەلایەن ھاوبەشگا متمانە پێکراوەکان دەکرێت، ھەروەھا بازرگانانیش لە ڕێگای ئەم بازارەوە دڵنیایی وەردەگرن سەبارەت بە سەرمایەی سەرمایەدارانەوە. داھاتەکان و بەرھەمی وەبەرھێنان و بۆندەکان لەم بازارە نمایش دەکرێن کە زۆرجار وەک بازاڕەکانی «مەزادی بەردەوام» کار دەکەن لەگەڵ کڕیارو فرۆشیارەکان کە مامەڵەکان بەکار دەھێنن لە ڕێگەی ھاوارێکی کراوەوە لە شوێنێکی ناوەندی بازارەکە تاوەکو ھەموو لایەک گوێیان لێ بێت بەڵام لەکاتی ئێستادا شاشە و بەرنامە ئەلیکترۆنییەکان جێگای ئەم ھاوارکردنەیان گرتووەتەوە.

بۆ ئەوەی بتوانین مامەڵەیەکی متمانەپێکراو ئەنجام بدەین پێویستە بازاڕێکی لەم جۆرە بدۆزینەوە، لەبازاڕەکە پێویستە مامەلەکە لەسەر شاشە ڕیزبەند بکرێت و نیشان بدرێت. زۆرجار شوێنێکی ناوەندی ھەیە لانی کەم بۆ ھێشتنەوەی تۆمار، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بازرگانی کەمتر بەستراوەتەوە بە شوێنێکی بەردەستەی دیاریکراوە، چونکە بازاڕەکان مۆدێرنن تۆڕەکانی پەیوەندی ئەلیکترۆنی بەکار دەھێنن، ئەمەش سوود لە زیادبوونی خێرایی و کەمکردنەوەی تێچوونی مامەڵەکانیان دەدات. بازرگانی کردن لە ئاڵوگۆڕێک سنووردارە بۆ دەڵاڵەکان کە ئەندامی ئاڵوگۆڕەکەن. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین شوێنی تری بازرگانی جۆراوجۆر وەک تۆڕەکانی پەیوەندی ئەلیکترۆنی و سیستەمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و " حەوزە تاریکەکان " بەشی زۆری چالاکی بازرگانیان لە م بازاڕە دوور خستووەتەوە.

پێشکەشکردنی سەرەتایی گشتی لە کۆگاو بۆند بۆ وەبەرھێن لە قۆناغی سەرەتایی بازارەکە ئەنجام دەدریت و دواتر دەچێت بۆ بازرگانی لە بازاڕی لاوەکی. بۆرسە زۆرجار گرنگترین پێکھاتەی بازاڕی دیاری دەکات ھەروەھا بۆرسە دابینکردن و خواست لە بازاڕەکانی دابین دەکات کە بەھۆی چەند فاکتەرێکی جیاوازەوە بەڕێوە دەبرێت وەک لە ھەموو بازاڕەکانی ئازاددا کاریگەری لەسەر نرخی کۆگاکان ھەیە.

بە زۆری ھیچ پابەندییەک نییە بۆ پاشەکەوت کردن لە ڕێگەی بۆرسەکە کاتێک کە پابەندییەکە خۆی دەری کردبێت، ھەروەھا نابێت مامەلە بە مامەلەوە بکرێت واتا نابێت لە ئاڵوگۆڕێک دا ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت. ئەمە ئەو شێوە ئاسایییە یە کە ڕێککەوتن و بۆندەکان بازرگانیان پێوە دەکرێت، ھەروەھا بۆرسە بەشێکە لە بازاڕی ئاسایشی جیھانی. ھەروەھا بۆرسە خزمەت بە کاری ئابووری دەکات لە دابینکردنی ئامرازێک بۆ خاوەن پشکەکان لە دابینکردنی ھۆکارێکی کارا بۆ فرۆشتنی پشکەکان.

مێژوو[دەستکاری]

دەستپێکی کاری بازاڕەکە[دەستکاری]

دەستەواژەی بورسە لە مەینەتی سەدەی ١٣ بە ناوی "Huis ter Beurze" (center) لە برووجس وەرگیراوە. لە شارەکانی وڵاتانی نزمی ھۆڵەندی زمانەوە، دەستەواژەی ' ' بیورس ' ' بڵاو بۆوە بۆ دەوڵەتانی دیکەی ئەورووپا کە تێیدا گەندەڵ بوون بۆ ' ' بۆرسە ' ' و ' ' بۆلسە ' ' و ' ' بورس ' ' و ھتد. لە ئینگلتەراش دەستەواژەی ' ' بۆرسە ' لە نێوان ١٥٥٠ بۆ ١٧٧٥ بەکار ھات،[١] لە کۆتاییدا ڕێگەی دا بە دەستەواژەی ' ئاڵوگۆڕی شاھانە ' .

کۆدەنگییەکی کەم ھەیە لە نێوان توێژەرەوان کە کەی بۆ یەکەم جار بازرگانی بە پشکی کۆمپانیاوە کرا. ھەندێک ڕووداوی سەرەکی وەک دامەزراندنی کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی لە ساڵی ١٦٠٢ دا دەبینن، ھەندێکی دیکەش ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی پێشتر دەکەن (برووجس، ئەنتوورپ لە ساڵی ١٥٣١ و لە لەیۆن لە ساڵی ١٥٤٨). یەکەم پەرتوک لەمێژووی ئاڵوگۆڕی ئاسایشی ئابووریدا نووسرابێت پەرتوکی «سەرلێشێواوی بودجە» یە کە لەلایەن جۆزیف دێ لا ڤێگا - ی بازرگانی جولەکەی ھۆڵەندییەوە نووسراوە و زۆرجار بۆرسەی ئەمستردام بەکۆنترین بازاڕی ئاسایشی " مۆدێرن " لەدنیادا دەژمێررێت. لە لایەکی دیکەوە، ئابووریناس ئولریکە مالمێندری لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی باس لە بوونی بازاڕی پشک دەکات لە کۆماری ڕۆما دا کە چەند سەدەیەک پێش دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەت ھەبووە، کە چۆن ڕێکخراوەکانی بەڵێندەران یان خاوەن کرێچییەکان کە پەرستگا و خزمەتگوزاری تریان بۆ حکوومەت ئەنجام دا مامەلەیان پێکرا کردووە.[٢] یەکێک لەو جۆرە خزمەتگوزاریانە پێدانی خواردنی گژو گیا بوو بە باڵندەکان لە گردی کاپیتۆل وەک پاداشتێک بۆ باڵندەکان دوای ئەوەی ھۆڕینەکانیان ھۆشداریدا لە داگیرکردنی گالیک لە ٣٩٠ پ. ز، بەشداربووانی ئەم جۆرە ڕێکخراوانە بەش یان پشکیان ھەبوو، چەمکێک کە چەندین جار لەلایەن پیاوی دەوڵەت و ئۆراتور سیسێرۆ و ئاماژەی پێکرابوو لە یەک وتاردا سیچیرۆ ئاماژە بەوە دەکات کە "پشکەکان کە نرخێکی زۆر بەرزیان ھەبوو لەو کاتەدا بەڵگەی لەم جۆرە، لە ڕوانگەی مالمێندەرەوە ئەمە نیشان دەدات کە ئەم بازارە بوونی ھەبووە. ھەروەھا بۆندەکانی ترابڵ وەک جۆرێکی ئاسایی ئاسایشی ئابووری بەکاردەھێنرا کە نوێکارییەکی تازەتر بوو، کە لەلایەن ویلایەتەکانی شاری ئیتاڵیاوە لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتای ڕێناسانس دا بە ڕێوە دەبران.[٣]

دامەزراندنی بازاڕی کاغەزە دارایییەکان بە فەرمی[دەستکاری]

کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی/کۆمپانیای ئیندیسی ڕۆژھەڵاتی یەکگرتوو (VOC). کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی. یەکەم کۆمپانیا بوو کە لە ڕاستیدا لە بۆرسەیەک بە مانا ھاوچەرخەکەی لیست کرابوو. بە وتەیەکی تر، VOC یەکەم کۆمپانیای گشتی بوو کە بە فەرمی تا ئێستا لە جیھاندا لیست کرابێت .

لەکاتێکدا کە ویلایەتەکانی شاری ئیتالیا یەکەمین بۆندی حکوومەتی گواستنەوەیان بەرھەم دەھینا، لایەنی دیکە کە پێویستە بۆ بەرھەمھێنانی بازاڕێکی سەرمایە بە تەواوی گەشەیان نەسەند: بازاڕی سەرمایە بە مانا مۆدێرنەکەی. لە سەرەتای دەیەی ١٦٠٠ دا لەلایەن کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی (VOC) بووە یەکەم کۆمپانیا لە مێژوودا بۆند و پشکی بۆ ڕای گشتی دەربکات. وەک ئیدوارد سترینگھام (٢٠١٥) تێبینی ئەوە دەکات، " ئەو کۆمپانیایانەی پشکی گواستنەوەیان ھەیە، دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆمای کلاسیک، بەڵام ئەمانە عادەتەن ھەوڵی بەردەوامیان نەبوو و ھیچ بازاڕێکی لاوەکی بەرچاو بوونی نەبوو (نیل، ١٩٩٧، لاپەرە ٦١) ".

ھەڵکێشانی سەدەی ١٧ بە وێناکردنی بۆرسەی ئەمستردام (بورسە کۆنەکەی ئەمستردام، کە بەیرس ڤان ھێندریک دێ کیسەر بە زمانی ھۆڵەندی) بنیات نراوە، کە لەلایەن ھێندریک دی کیسەر (ز. ١٦١٢) دروستکراوە. بۆرسەی ئەمستردام (ئێستا یۆرۆnext Amsterdam) یەکەم بەرپرسی بۆرسەی (فەرمی) جیھان بوو کاتێک دەستی کرد بە بازرگانیکردنی ئاسایشی گواستنەوەی ئازادانەی VOC، لەوانە بۆند و پشکەکانی سەرمایە .
بۆرسەی لەندەن ١٨١٠ .

داھێنانی دارایی لە ئەمستردام چەندین شێوەی وەرگرت لە ساڵی ١٦٩٠ وەبەرھێنەکان بە سەرکردایەتی ئیسحاق لێ مایر یەکەم سەندیکای بازاڕیان بەناوی «ورچ» ی مێژوویان پێکھێنا، بەڵام بازرگانەکان ھەماھەنگییەکی مامناوەندیان ھەبوو لە بەبازاڕکردنی نرخی پشکەکان، کە بەونیازە بوون بە درێژایی سەدەی ١٧ بە بەھێزی بمێننەوە تا ساڵی ١٦٢٠ کۆمپانیاکە بە یەکەم بەکارھێنانی بۆند توانی ئاسایشی دارایی کۆمپانیاکەی بپارێزێت لەگەڵ ئەو فراوانییەی کە بەدەستی ھێنابوو لەبواری پشکداری گشتی دا.

جۆزێف دێ لا ڤێگا، کە بە جۆزێف پێنسۆ دێ لا ڤێگا ناسراوە بازرگانێکی ئەمستردام بوو لە بنەماڵەیەکی جولەکەی ئیسپانی و نووسەرێکی پرۆلیفیو ھەروەھا بزنسمانی سەرکەوتووی سەدەی ١٧ی ئەمستردام بوو. پەرتوکی سەرلێشێواویی ساڵی ١٦٨٨ ی خۆی کارەکانی بازاڕی بۆرسەی شارەکەی ڕوونکردەوە ئەوە سەرەتایترین پەرتوک بوو دەربارەی بازرگانی سەرمایە و کارکردنی ناوەوەی بازاڕی بۆرسە، وەرگرتنی شێوەی دیالۆگێک لەنێوان بازرگان و خاوەن پشک. دی لا ڤێگا ئامۆژگاری پێشکەش بە خوێنەرانی کرد لەسەر ئەم بابەتانە وەک پێشبینینەکردنی نۆبەتی بازاڕ و گرنگی دان بە ئارامگرتن لە وەبەرھێناندا.

لە ئینگلتەراش، پاشا ولیامی سێیەم ھەوڵی دا سیستەم دارایی شانشینەکەی مۆدێرنتر بکات بۆ ئەوەی پارەی شەڕەکانی بدات، بەم شێوەیە شانەی یەکەمی حکوومەت لە ساڵی ١٦٩٣ دەرچووە و بانکی ئینگلتەرا لە ساڵی دواتردا دانراوە. ھەر زوو، کۆمپانیا ھاوبەشەکانی کۆمپانیای (ھاوبەشی) ئینگلیزی دەستیان کرد بەکڕینی پشک.

ڕۆڵ و گرنگی بازاڕەکە[دەستکاری]

بۆرسەی شەنگھای .
بۆرسە .

بازاڕی کاغەزە دارایییەکان چەندین ڕۆڵ و گرنگیان ھەیە لەبواری ئابووریدا ئەمانەی خوارەوە ھەندێکیانن:

بەرزکردنەوەی سەرمایە بۆ بازرگانی[دەستکاری]

لەپاڵ ئەو توانای قەرزکردنەی کە لەلایەن سیستمی بانکییەوە بۆ تاک یان دەزگایەک دابینکراوە، لەشێوەی متمانە یان قەرزدا، بۆرسە ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ بەرزکردنەوەی سەرمایە بۆ فراوانکردن لەڕێگەی فرۆشتنی پشکەوە بۆ جەماوەر و وەبەرھێنان.[٤]

کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی دراو، ھەروەھا کۆمپانیا تەکنەلۆجییە بەرزەکان، ھەمیشە پێویستیان بە بەرزکردنەوەی قەبارەی بەرزی سەرمایە ھەیە لە قۆناغەکانی سەرەتاییان دا، ھەر بەم ھۆیەشەوە بازاڕی گشتی کە بۆرسە دابینی کردووە، یەکێک بووە لە گرنگترین سەرچاوەکانی دابینکردنی پارە بۆ چەندین دەسپێکردنی سەرمایە. لە نەوەدەکان و سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ دا (کۆمپانیاھای تێک) لە سە ڕ بووژانەوە و سەرکەوتنی ئاماژەی بەوە کرد بەھۆی بازاری بۆرسە گە ورەکانی جیھان سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ ئاڵوگۆڕی سەرمایە و بەرزکردنەوەی بڕەکەی[دەستکاری]

توێژینەوە و گەشەپێدان بۆ ھاوبەشی سنووردار[دەستکاری]

ھەروەھا کۆمپانیاکان بڕێکی بەرچاویان لە سەرمایە لە ڕێگەی ھاوبەشی سنوورداری R&D بەرزکردووەتەوە. گۆڕانکاری یاسای باج کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە ئەمریکا دەرکراوە، گۆڕینی باجەکانی لە کەمکردنەوەی وەبەرھێنان سنووردارکردووە لە ھاوبەشەکانیان. بۆ ئەوەی ھاوبەشێک لە ئەمڕۆدا کە ئارەزوومەند بێت بۆ وەبەرھێنەران، پێویستە پارەی نەقدی گەڕانەوەی ئەوەندە بەرز بێت بتوانرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.[٥]

سەرمایەی سەرەڕۆیی[دەستکاری]

سە ڕچاوەی سەرەکی بۆ کۆمپانیاکان بریتییە لەسەرمایە ئەم سەرچاوەیە لە ئەمڕۆدا بە ڕێژەیەکی زۆر بەردەستە کە بووەتە یاری دەستی بازرگانان و سەرەڕۆیی پێ دەکەن ئەم بازارە سنوورێک بۆ ئەم سەرەڕۆییانەیان دیاری دەکات بۆ نموونە ڕێژەی بەردەستی سەرمایە نزیکەی ١٥ ملیۆن دۆلار بوو لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ کۆمپانیایەک کە بییەوێت لە بواری بایۆتەکنەلۆژی وەبەرھێنان بکات.

ھاوبەشەکانی ھاوبەشگا (کۆمپانیا)[دەستکاری]

سەرچاوەی تری پارەی کاش بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت، وەک جێگرەوە پارەی ھاوبەشەکانی کۆمپانیایە (پشکدارەکان)، ئەمڕۆ زۆر لە کۆمپانیای فرەھاوبەش دامەزراون، کە لە بەرامبەر مافی بازاڕکردن، مافی داھێنان، یان دادپەروەریدا، سەرمایە بۆ کۆمپانیا بچووکترەکان دابین دەکات. ھاوبەشیکردنی کۆمپانیاکان بە سەرکەوتوویی بەکارھێنراوە لە ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکان.

ھەرەوەزی پاشەکەوت بۆ وەبەرھێنان[دەستکاری]

کاتێک خەڵک پاشەکەوتەکانیان دەکێشن و وەبەرھێنان دەکەن لە پشکەکاندا (لە ڕێگەی پێشکەشکردنی گشتی سەرەتایی یان پێشکەشکردنی دادپەروەری وەرزیی کۆمپانیایەکی نمایشکراو لە ئێستادا)، ئەوە بە زۆری دەبێتە ھۆی تەرخانکردنی ڕێژەیەکی زۆری سەرچاوەکان چونکە پارە کە دەکرا بەکار بھاتبا، یان ھەڵبگیرابا لە بەنکەکان برەکەی لە ھەردوو باردا کەم دەبێتەوە بۆیە خەڵک دەیانەوێت بڕە سەرمایەکەیان بپارێزن ھەربۆیە خەڵک سەرمایەکانیان بەردەست دەخەنەوە بۆ یارمەتیدانی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان و دارایی ڕێکخراوەکانیان. ڕەنگە ئەمەش چالاکی بازرگانی بە سوود بۆ چەندین کەرتی ئابووری وەک کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی بەرز بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر گەشەی ئابووری و ئاستی بەرھەمداریی زیاتر لە دەزگاکان.

ئاسانکاری بۆ دەستکەوتن[دەستکاری]

کۆمپانیاکان وەک دەرفەتێک بۆ فراوانکردنی ھێڵەکانی بەرھەم، زیادکردنی کەناڵەکانی دابەشکردن، سەرپەرشتی ھەڵاوێری، زیادکردنی بەشی بازاڕیان، یان بەدەستھێنانی سەرمایەی بازرگانی پێویست، ئاسانکارییەکانیان نیشانی پشکدارەکانیان دەکەن تا بە زۆرترین بڕ بەشداری ھاوبەشگاکە بکەن.

ھاوبەشکردنی قازانج[دەستکاری]

ھەردوو وەبەرھێنی سەرمایییە ئاسایی و پیشەیییەکان، بە ئەندازەی وەبەرھێنی دامەزراوەیی یان وەک خێزانێکی ئاسایی چینی مامناوەند، لە ڕێگەی قازانجی پشکو بەرزبوونەوەی نرخی سەرمایە کە لەوانەیە ببێتە ھۆی دەسکەوتی سەرمایە، لە سەرمایەی بازرگانی قازانجبەخش دا ھاوبەش دەبن. چونکە بازرگانی بێ قازانج و پڕ لە کێشە لەوانەیە ببێتە ھۆی لەدەستدانی سەرمایە بۆ خاوەن پشکەکان.

بەڕێوەبردنی ھاوبەش[دەستکاری]

بە ھەبوونی مەودایەکی فراوان و ھەمەجۆری خاوەنەکان، کۆمپانیاکان بەگشتی بۆ ڕازیکردنی داواکارییەکانی ئەم خاوەن پشکانە و بە یاسا توندەکانی کۆمپانیا گشتییەکان کە لەلایەن بۆرسە گشتییەکان و حکوومەتەوە سەپێنراون، بواری بەرەو باشتر بردن و کارایی و پێوانەیی بەڕێوەبردن دەدەن بە خاوەن پشکەکان. ئەم ھاوبەشی پێکردنە دەکرێت لە ھەندێک حاڵەتدا بۆ میکانیزمی دیاریکردنی نرخەکە دابنرێت کە لە ڕێگەی پشکەکانی سەرمایەوە ئەنجام دراوە، لەکاتێکدا نرخی پشکەکان دەکەوێت کاتێک بەڕێوەبردنەکە بە کەسێکی نا شایستە دەسپێردرێت (وا دەکات دەزگاکە لاواز بێت بۆ دەستبەسەراگرتن لەلایەن بەڕێوەبردنی نوێ) یان بەرز دەبێتەوە کاتێک بەڕێوەبەرەکە باش کار دەکات (وا دەکات دەزگاکە کەمتر لاواز بێت بۆ دەست بەسەرداگرتن) جگە لەوەش، بە ئاشکرا پشکە بەردەستەکان بەر فلتەری دەستپاکی و شەفافییەتی زیاتر دەکەوێت و خاوەن پشک بەرچاوی ڕوون دەبێت بۆ بریاردانی سەبارەت بە کڕینی پشکێک. لە کۆتاییدا گوایە کۆمپانیا گشتییەکان (ئەو کۆمپانیا گشتییانەی کە خاوەنپشکن کە ئەندامی پشکەکانی گشتیی و بازرگانین لە ئاڵوگۆڕە گشتییەکاندا)، وا دەکەن تۆماری بەڕێوەبردنی باشتریان ھەبێت لەوەی کە کۆمپانیای تایبەت یان تێدا ھەڵگیراوە (ئەو کۆمپانیایانەی پشکەکانیان بە ئاشکرا بازرگانییان پێوە ناکرێت، زۆرجار لەلایەن دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکەوە، خێزان و میراتگرەکانیان، یان بە پێچەوانەوە لەلایەن کۆمەڵێکی کەمی وەبەرھێنەوە خاوەندارێتیان دەکرێت) لێرەدا ئەم بازارە ھەموو ئەم کێشانە چارەسەر دەکات.

دروستکردنی ھەلی وەبەرھێنان بۆ وەبەرھێنەرانی بچووک[دەستکاری]

بە پێچەوانەی بازرگانییەکانی تر کە پێویستی بە سەرمایەی گەورە ھەیە، وەبەرھێنان لەم بازاڕەدا لە پشکەکان دەست کراوەن بۆ ھەردوو وەبەرھێنی گەورە و بچووک چونکە دەرفەت وەردەگرن تا بڕی وەبەرھێنان زیادبکەن. بۆیە بۆرسە دەرفەتی ئەوە بۆ وەبەرھێنەرە بچووکەکان دەڕەخسێنێت کە خاوەنی پشکی ھەمان کۆمپانیابن وەک وەبەرھێنەرە گەورەکان.

سەرمایەداری دەولەتی بە ڕە و پێشکە وتنی پرۆژە کانی گە شە پێدان[دەستکاری]

حکوومەتەکان لە ئاستی جۆراوجۆردا لەوانەیە بڕیار بدەن پارە قەرز بکەن بۆ پڕۆژە و ژێرخانی دارایییەکانیان وەک کاری ئاوەڕۆ و چارەسەری ئاو یان خانووبەرە بە فرۆشتنی جۆرێکی تر لە پشکەکان کە بە بۆند ناسراوە. ئەم بۆندانە دەتوانرێت لە ڕێگەی بۆرسەوە بەرزبکرێتەوە کە ئەندامان و پشکداران دەیکڕن و بەم شێوەیە قەرزبەقەرز دەدەن بە حکوومەت. لە ماوەیەکی کورتدا پشکدارەکان باجێکی زۆر دەدەن بە حکوت وەک ڕسوماتی میری کە دەکرێت حکوومەت وەک گەشەپێدانی دارایی لێی بروانێت ، ھەرچەندە بە پاراستنی ئەو بەندانە لەگەڵ باوەڕ و متمانەی تەواوی حکوومەت لەبری ئەوەی بە قەرز بێت، ئەوا حکوومەت لە کۆتاییدا دەبێت باج بداتە ھاوڵاتیان بۆ بەردەوامی بازارەکە.

بارۆمەتری ئابووری[دەستکاری]

لە بۆرسەدا نرخی پشک بەرزدەبێتەوە و نزم دەبێتەوە، بە زۆریی خاوەن ئابوورییە بەھێزەکان لە بەشداری پێکردنی نرخەکان ھەوڵ دەدەن پشکەکانیان بەرەو بەرزبوونەوە یان بەلایەنی کەمەوە بە جێگیری بھێڵنەوە، کاتێک کۆمپانیاکان و ئابووری بەگشتی نیشانەکانی جێگیری و گەشە پیشان دەدەن. ئەوا ڕەنگە پاشەکشە، ھەڵاوچوون، یان قەیرانی دارایی لە کۆتاییدا لەوانەیە ببنە ھۆی دابەزینی بازاڕی سەرمایە. بۆیە دەبێت جوڵەی نرخی پشکەکان بەردەوام بێت وەک پایسکیلێک بەردەوام پێویستە پەیدانی لێ بدرێت تاوەکو بەرەو پێش بڕوات.

داواکارییەکانی بازار (بۆرسە)[دەستکاری]

ھەر بۆرسەیەک پێداویستی لیستی خۆی دەسەپێنێت بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕە ڕیزبەند بن. ڕەنگە ئەم جۆرە مەرجانە کەمترین ژمارەی پشکە دیارەکان، کەمترین سەرمایەی بازاڕ، و کەمترین داھاتی ساڵانە لەخۆ بگرێت.

نموونەی ھەندێک داواکاری بازاڕەکان[دەستکاری]

بۆ ڕوونکردنەوەی داواکارییەکانی بازاڕی کاغەزی دارایی ئەوە نموونەی چەند بازاڕێک دەھێنینەوە؛

بۆرسەی نیویۆرک .
  • بۆرسەی نیویۆرک: بۆرسەی نیویۆرک (NYSE) پێویستی بە کۆمپانیایەک ھەیە کە لانی کەم ملیۆنێک پشکی لە سەرمایەدا بێت و بە بەھای ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کردبێت و دەبێت زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە دەست ھێنابێت.[٦]
  • NASDAQ Stock Exchange: نەسدەق پێویستی بە کۆمپانیایەک ھەیە کە بەلایەنی کەمەوە ٢٫٢٥ ملیۆن پشکی لەسەرمایە دابێت و بەھای پشکەکانی ٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کردبێت و دەبێت زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنابێت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
  • بۆرسەی لەندەن: بازاڕی سەرەکی بۆرسەی لەندەن پێویستی بە کەمترین سەرمایەی بازاڕ (£ ٧٠٠ , ٠٠٠) ھەیە، سێ ساڵ لە بازاڕ پشکی ھەبێت، کەمترین باجی گشتی (٢٥ ٪). و سەرمایەی پێویستی کارکردن بۆ ماوەی ١٢ مانگ بەردەست بێت.[٧]
  • بۆرسەی بۆمبای: بۆرسەی بۆمبای (BSE) پێویستی بە کەمترین سەرمایەی بازاڕ ھەیە کە ٢٥٠ ملیۆن (٣٫٥ ملیۆن دۆلار) و کەمترین لەدەست دانی گشتی یەکسان بێت بە ١٠٠ ملیۆن (١٫٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Andrew Beattie. "What Was the First Company to Issue Stock?". Investopedia. Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ "The Wheels of Commerce: Civilization & Capitalism 15th-18th Century, Vol. 2 (English, French and French Edition): Fernand Braudel, Sian Reynolds: 9780060150914: Amazon.com: Books". www.amazon.com. Retrieved 2021-02-22.
  3. ^ "Stockbroker 101 – A Cool History". www.stockbroking101.com. Retrieved 2021-02-22.
  4. ^ Terrell, Ellen. "Research Guides: Wall Street and the Stock Exchanges: Historical Resources: Introduction". guides.loc.gov. Retrieved 2021-02-22.
  5. ^ https://scholarship.law.columbia.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=2152&context=faculty_scholarship
  6. ^ https://www.nyse.com/publicdocs/nyse/listing/NYSE_Initial_Listing_Standards_Summary.pdf
  7. ^ "Applications, Notifications & Guides - Nasdaq Listing Center". listingcenter.nasdaq.com. Retrieved 2021-02-22.
  8. ^ "BSE (formerly Bombay Stock Exchange) - LIVE stock/share market updates from Asia's premier stock exchange. Get all the current stock/share market news; real-time information to investors on S&P BSE SENSEX, stock quotes, indices, derivatives and corporate announcements". www.bseindia.com. Retrieved 2021-02-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]