توحفەی موزەفەرییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە توحفەی موزەففەرییەەوە ڕەوانە کراوە)
بەرگی توحفەی موزەفەرییە (چاپی نوێ)

توحفەی موزەفەرییە کتێبێکە کە ئەفسانە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت. ئۆسکار مانی ئاڵمانی لە ماوەیەک دێتە موکریان و دەیان ئەفسانە و بەیتی کوردی کۆ دەکاتەوە.[١][٢] لە ساڵی ١٩٠٥ گشت ئەفسانەکان لە کتێبی «توحفەی موزەفەرییە» دا بڵاو دەکاتەوە. مامۆستا ھێمن موکریانی کتێبەکە بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە.[٣][٤]

چەند نموونەیەک لە چیرۆک و بەیتەکانی توحفەی موزەفەرییە:

  1. بەیتی دم دم… بەسەرھاتی خۆڕاگری و شەڕی ئەمیرخانی لەپ زێڕینە لە دژی حاکمانی سەفەوی
  2. لاس و خەزاڵ
  3. ناسر و ماڵماڵ
  4. برایمۆک
  5. زەمبیل فرۆش
  6. شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی
  7. مەحمەل و برایمی دەشتی
  8. خەزێم
  9. قۆچ عوسمان/ چیرۆکێکی سیاسییە لەسەر پلانگیڕی عوسمانییەکان
  10. بەیتی باپیر ئاغای بابی ھەمزاغای مەنگوڕ/ کوژرانی بڵباس لە مەراغە
  11. ھەروەھا چەند وردە مەقام

نموونەیەک لە وردە مەقامی کوردی[دەستکاری]

باڵا بەو بەرزی، قەد بەو باریکی

ئەستێرەی سووھەیل کەوتە تاریکی

دەترسم بمرم، دونیای زۆر مابێ

بەدکاری بێ پیر، بە لەیلام شا بێ

ئەتۆ وا دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ

خودات لەگەڵ بێ، مەنزل بە مەنزل

دیسان شەو ھات بۆ حاڵی من

لو دڵەی پڕ خەیاڵی من

عالەم سووتا بە ناڵەی من

چاوت ئەستێرەکەی ڕۆژێ

ھەڵدێ لەگەڵ گەلاوێژێ

قەستییە بە نازان بمکوژێ[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مێژووی زارەکی چییە؟ ماڵپەڕی مێژووی کورد، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ بەیتی عەلی عاشق لە توحفەی موزەفەرییەدا، ماڵپەڕی ئاڵەکۆک، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ چاپێکی نوێی توحفەی موزەفەرییە، ماڵپەی خاک تیڤی، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ھێمن موکریانی، یان ھێمنی شاعیر ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "وردە مەقام". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-09-04.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]