توحفەی موزەفەرییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەرگی توحفەی موزەفەرییە (چاپی نوێ)

توحفەی موزەفەرییە کتێبێکە کە ئەفسانە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت. ئۆسکارمان"ی ئاڵمانی لە ماوەیەک دێتە موکریان و دەیان ئەفسانە و بەیتی کوردی کۆ دەکاتەوە.[١][٢] لە ساڵی ١٩٠٥ گشت ئەفسانەکان لە کتێبی «توحفەی موزەفەرییە» دا بڵاو دەکاتەوە. مامۆستا ھێمن موکریانی کتێبەکە بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە.[٣][٤]

چەند نمونەیەک لە چیرۆک و بەیتەکانی توحفەی موزەفەرییە:

١. بەیتی دم دم… بەسەرھاتی خۆڕاگری و شەڕی ئەمیرخانی لەپ زێڕینە لە دژی حاکمانی سەفەوی

٢. لاس و خەزاڵ

٣. ناسر و ماڵماڵ

٤. برایمۆک

٥. زەمبیل فرۆش

٦. شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی

٧. مەحمەل و برایمی دەشتی

٨. خەزێم

٩. قۆچ عوسمان/ چیرۆکێکی سیاسییە لە سەر پلانگیڕی عوسمانییەکان

١٠. بەیتی باپیر ئاغای بابی ھەمزاغای مەنگوڕ/ کوژرانی بڵباس لە مەراغە

١١. ھەروەھا چەند وردە مەقام

نمونەیەک لە وردە مەقامی کوردی[دەستکاری]

باڵا بەو بەرزی، قەد بەو باریکی

ئەستێرەی سووھەیل کەوتە تاریکی

دەترسم بمرم، دونیای زۆر مابێ

بەدکاری بێ پیر، بە لەیلام شا بێ

ئەتۆ وا دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ

خودات لەگەڵ بێ، مەنزل بە مەنزل

دیسان شەو ھات بۆ حاڵی من

لو دڵەی پڕ خەیاڵی من

عالەم سووتا بە ناڵەی من

چاوت ئەستێرەکەی ڕۆژێ

ھەڵدێ لە گەڵ گەلاوێژێ

قەستییە بە نازانم بمکوژێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مێژووی زارەکی چییە؟ ماڵپەڕی مێژووی کورد، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ بەیتی عەلی عاشق لە توحفەی موزەفەرییەدا، ماڵپەڕی ئاڵەکۆک، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ چاپێکی نوێی توحفەی موزەفەرییە، ماڵپەی خاک تیڤی، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ھێمن موکریانی، یان ھێمنی شاعیر، ماڵپەڕی بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.