توان (ماتماتیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرافی y = bx بە چەند بنچینەی جیاواز b: بنچینەی 10 (سەوز), بنچینەی e (سوور), بنچینەی 2 (شین), و بنچینەی 1/2 (شینی کاڵ).

توان لە کردارەکانی بیرکارییە کە بەم شێوە دەنووسرێت: a n. توان دوو ژمارە گیرۆدە دەکات: پایە یان بنچینە: a، و توان: n، کە n ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنییە. بە ھەمان شێوە کە لێکدان بە دووبارەکردنەوەی کۆکردنەوە پێناسە دەکرێت:

توان ھاوسەنگە لەگەڵ دووپاتکردنەوەی لێکدان:

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

بۆ لێکدانی دوو ھێز کە ھەمان بنچینەیان ھەیە، بنچینەکان دەپارێزرێن و توانەکان کۆ دەکرێنەوە:

بۆ دابەشکردنی دوو ھێز کە ھەمان بنچینەیان ھەیە، بنچینەکە دەپارێزرێت و توانی ژێرەکە لە توانی سەرە دەردەکرێت:

بۆ بەرزکردنەوەی ھێزێک بۆ ھێزێکی تر بنچینەکە دەپارێزرێت و توانی یەکەم جارانی توانی دووەم دەکرێت:

لێکدانی ھێزەکان[دەستکاری]

لە لێکدانی ھێزەکاندا دوو حالەت ھەیە:

  1. بنچینەکان یەکسانن
  2. توانەکان یەکسانن

بنچینەکان یەکسانن[دەستکاری]

لێرەدا یەکێک لە بنچینەکان دەنووسرێت و توانەکان کۆ دەکرێتەوە:

توانەکان یەکسان[دەستکاری]

لێرەدا یەکێک لە توانەکان دەنووسرێت و بنچینەکان لێک دەدرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم.