عەبدولواحید محەممەد ساڵح
عەبدولواحید محمەممەد ساڵح | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دکتۆرا لە پزیشکی گشتی (زانکۆی خەرتووم) (٢٠٠٥) |
پیشە | پزیشک، بانگخوازی ئایینی |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | http://shaswar.net/default.aspx |
عەبدولواحید محەممەد ساڵح (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٧٣ز لە ئابڵاخ، سلێمانی، عێراق) بانگخوازی ئایینی و توێژەر و نوسەر و مامۆستای زانکۆ و پزیشکی نەشتەرگەری گشتییە، لە هەمان کاتدا دامەزرێنەری تاوەری تەندروستی سمارتە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بووە لە قۆناخی شەشی ئامادەیی و بەو هۆیەوە لە لایەن حکومەتی ئیتاڵییەوە بانگهێشت کراوە بۆ درێژەدان بە خوێندن لەو وڵاتە بەڵام بە هۆکاری سیاسی ڕێگەی پێ نەدراوە.[١]، لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی.[٢]
خوێندن
- عەبدولواحید محەممەد خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، لە قۆناخی شەشەمی ئامادەیی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە.
- لە ساڵی ١٩٨٨ز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ز لە وڵاتی سودان بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی (الشرف الاولی) لە زانکۆی خەرتووم بەدەستھێناوە.[٣]
کار و چالاکییە پزیشکییەکان
عەبدولواحید محەممەد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییە لە بواری نەخۆشییەکانی غوودە و گرێی مەمک و سەر و مل، خاوەنی بڕوانامەی ڕێزلێنانی (MacGowan)ـە لە زانکۆی ڕۆیاڵ لە ئێرلەندا، کە ساڵانە لە جیھاندا بە حەڤدە کەس دەبەخشرێت.
پڕۆفسیۆری یاریدەدەرە لە کۆلێژی گشتی زانکۆی سلێمانی، دامەزرێنەری تیمی نەشتەرگەری تاوەری تەندروستی سمارتە، ئەندامی سەندیکای پزشیکانی هەرێمی کوردستانە، ئەندامەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی ناسۆری کلێنچکەیە (IPS) [٤]، ئەندامی کۆمەڵەی غودەی دەرەقی ئەمریکیە (ATA)، ئەندامی کۆمەڵەی ئەوروپی غودەی دەرەقییە (ETA)، ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەری غودەی دەرەقی ئاسیایە، ئەندامی کۆمەڵەی ئاسیایە بۆ فتق. [٥]
توێژینەوەی زانستی
دامەزرێنەری ڕێكخراوی کەیسانە بۆ توێژینەوەی زانستی، هاوکات خاوەنی دەیان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستییە کە سەدان جار سایتەیشن کراون و بۆ مەبەستی زانستی بەکارهێنراون و لەلایەن خەڵکەوە سودیان لێبینراوە.[٦]
داهێنانی زانستی
داهێنەری تەکنیکی (Kurd Technique)ـە کە تەکنیکێکی نوێی بواری نەشەرگەری فتقە و لە ساڵی 2018ز لە 14یەمین کۆڕبەندی نەشتەرانی ئاسیا لە وڵاتی دوبەی پێشکەشی کردووە.
داهێنەری تێکەڵەیەکە بۆ چارەسەری ناسۆری پشت (pilonidal sinus coccyx) کە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی موو لە کلێنچکەدا دروست دەبێت.[٧] [٨]
لە بواری بانگەوازدا
لە ساڵی ١٩٩٢ز وە بانگخواز و بانگەوازکاری ئاینی ئیسلامە و دەیان وانە و کتێب و کۆڕ و وتاری دەربارەی بانگەواز و بوارە جیاوازەکانی ئاینی ئیسلام هەیە، لە گرنگترین ئەو بوارانەی کە کاری لەسەرکردووە بریتییە لە بەراوردکاری ئایینەکان، وەڵامدانەوەی گومانەکان دەربارەی ئاینی ئیسلام، بیروباوەڕی ئیسلامی، ئیعجازی زانستی، بژاری دەروون.[٩] لە گرنگترین بەرهەمە ڤیدیۆییەکانی لە بواری بانگەوازدا بریتین لە:
- زنجیرەی (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر محەممەد)
- زنجیرەی (خۆراکی پێغەمبەر محەممەد)
- زنجیرەی (نووری دیدەم)
- زنجیرەی (تەندروستی خۆشەویست)
- زنجیرەی ئیعجازی زانستی لە کۆرپەلەزانیدا
- زنجیرەی دڵ
- زنجیرەی (بیروباوەڕی ئیسلامی)
- زنجیرەی (چیرۆکە قورئانییەکان)
- زنجیرەی (ئاخۆ نایبینن؟)
- زنجیرەی (خەڵوەت)
- زنجیرەی ( پڕۆژەی نیشتەجێبوون)
کاری ڕێکخراوەیی لە بواری بانگەوازدا
لە بواری بانگەوازدا جگە لەوەی دەیان نوسین و کۆڕ و چالاکی هەبووە، هاوکات دامەزرێنەر و خاوەنی چەند پڕۆژە و ڕێکخراوێکە لە بواری بانگەوازدا کە گرنگترینیان بریتین لە:
- کەناڵی ئافەرین کە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی فێرکاری ئیسلامییە و کار بۆ پەروەردەکردنی منداڵان دەکات لەسەر بەها و بنەماکانی ئاینی ئیسلام.
- ڕێکخراوی زاد ڕێکخراوێکی تەندروستی خێرییە و هەوڵدەدات بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی هەژار و کەمدەرامەت لە بواری نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشكی.
- ڕێکخراوی ئاستانە ڕێکخراوێکی ئاینی فکرییە و کار لەسەر وەڵامدانەوەی گومان و بەراوردکاری ئایینەکان دەکات.
- ڕێکخراوی بەهای فەرموودە، عەبدولواحید محەممەد دامەزرێنەری ڕێکخراو و پڕۆژەی بەهای فەرموودەیە کە پڕۆژەیەکە بۆ ناساندنی فەرموودەکانی پێغەمەری ئیسلام بە منداڵان و لاوان و گەنجان و ساڵانە بە بەشداری هەزاران کەس تاقیکردنەوە لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئەنجام دەدات.
سەرچاوەکان
- ^ «ماڵپەڕی دکتۆر عەبدولواحید». drabdulwahid.com. لە 2023-05-19 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «زانکۆی سلێمانی». univsul.edu.iq.
- ^ «زانکۆی سلێمانی». univsul.edu.iq.
- ^ «پیلۆنیداڵ». pilonidal.com.
- ^ «تاوەری تەندروستی سمارت». smarthealth.group.
- ^ «گوگڵ سکۆلەر». scholar.google.com.
- ^ «ساینس دایرێکت». sciencedirect.com.
- ^ «خەندان». xendan.org.
- ^ «ماڵپەڕی دکتۆر عەبدولواحید». drabdulwahid.com.