عەبدولواحید محەممەد ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولواحید محمەممەد ساڵح

لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەدکتۆرا لە پزیشکی گشتی (زانکۆی خەرتووم) (٢٠٠٥)
پیشەپزیشک، بانگخوازی ئایینی
ئایینئیسلام
وێبگەhttps://drabdulwahid.com/About.aspx?MapID=1


عەبدولواحید محەممەد ساڵح (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٧٣ز لە ئابڵاخ، سلێمانی، عێراق) بانگخوازی ئایینی و توێژەر و نوسەر و مامۆستای زانکۆ و پزیشکی نەشتەرگەری گشتییە، لە هەمان کاتدا دامەزرێنەری تاوەری تەندروستی سمارتە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بووە لە قۆناخی شەشی ئامادەیی و بەو هۆیەوە لە لایەن حکومەتی ئیتاڵییەوە بانگهێشت کراوە بۆ درێژەدان بە خوێندن لەو وڵاتە بەڵام بە هۆکاری سیاسی ڕێگەی پێ نەدراوە.[١]، لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی.[٢]

خوێندن[دەستکاری]

  • عەبدولواحید محەممەد خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، لە قۆناخی شەشەمی ئامادەیی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە.

کار و چالاکییە پزیشکییەکان[دەستکاری]

عەبدولواحید محەممەد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییە لە بواری نەخۆشییەکانی غوودە و گرێی مەمک و سەر و مل، خاوەنی بڕوانامەی ڕێزلێنانی (MacGowan)ـە لە زانکۆی ڕۆیاڵ لە ئێرلەندا، کە ساڵانە لە جیھاندا بە حەڤدە کەس دەبەخشرێت.

پڕۆفسیۆری یاریدەدەرە لە کۆلێژی گشتی زانکۆی سلێمانی، دامەزرێنەری تیمی نەشتەرگەری تاوەری تەندروستی سمارتە، ئەندامی سەندیکای پزشیکانی هەرێمی کوردستانە، ئەندامەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی ناسۆری کلێنچکەیە (IPS) [٤]، ئەندامی کۆمەڵەی غودەی دەرەقی ئەمریکیە (ATA)، ئەندامی کۆمەڵەی ئەوروپی غودەی دەرەقییە (ETA)، ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەری غودەی دەرەقی ئاسیایە، ئەندامی کۆمەڵەی ئاسیایە بۆ فتق. [٥]

توێژینەوەی زانستی[دەستکاری]

دامەزرێنەری ڕێكخراوی کەیسانە بۆ توێژینەوەی زانستی، هاوکات خاوەنی دەیان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستییە کە سەدان جار سایتەیشن کراون و بۆ مەبەستی زانستی بەکارهێنراون و لەلایەن خەڵکەوە سودیان لێبینراوە.[٦]

داهێنانی زانستی[دەستکاری]

داهێنەری تەکنیکی (Kurd Technique)ـە کە تەکنیکێکی نوێی بواری نەشەرگەری فتقە و لە ساڵی 2018ز لە 14یەمین کۆڕبەندی نەشتەرانی ئاسیا لە وڵاتی دوبەی پێشکەشی کردووە.

داهێنەری تێکەڵەیەکە بۆ چارەسەری ناسۆری پشت (pilonidal sinus coccyx) کە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی موو لە کلێنچکەدا دروست دەبێت.[٧] [٨]

لە بواری بانگەوازدا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٢ز وە بانگخواز و بانگەوازکاری ئاینی ئیسلامە و دەیان وانە و کتێب و کۆڕ و وتاری دەربارەی بانگەواز و بوارە جیاوازەکانی ئاینی ئیسلام هەیە، لە گرنگترین ئەو بوارانەی کە کاری لەسەرکردووە بریتییە لە بەراوردکاری ئایینەکان، وەڵامدانەوەی گومانەکان دەربارەی ئاینی ئیسلام، بیروباوەڕی ئیسلامی، ئیعجازی زانستی، بژاری دەروون.[٩] لە گرنگترین بەرهەمە ڤیدیۆییەکانی لە بواری بانگەوازدا بریتین لە:

  • زنجیرەی (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر محەممەد)
  • زنجیرەی (خۆراکی پێغەمبەر محەممەد)
  • زنجیرەی (نووری دیدەم)
  • زنجیرەی (تەندروستی خۆشەویست)
  • زنجیرەی ئیعجازی زانستی لە کۆرپەلەزانیدا
  • زنجیرەی دڵ
  • زنجیرەی (بیروباوەڕی ئیسلامی)
  • زنجیرەی (چیرۆکە قورئانییەکان)
  • زنجیرەی (ئاخۆ نایبینن؟)
  • زنجیرەی (خەڵوەت)
  • زنجیرەی ( پڕۆژەی نیشتەجێبوون)

کاری ڕێکخراوەیی لە بواری بانگەوازدا[دەستکاری]

لە بواری بانگەوازدا جگە لەوەی دەیان نوسین و کۆڕ و چالاکی هەبووە، هاوکات دامەزرێنەر و خاوەنی چەند پڕۆژە و ڕێکخراوێکە لە بواری بانگەوازدا کە گرنگترینیان بریتین لە:

  • کەناڵی ئافەرین کە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی فێرکاری ئیسلامییە و کار بۆ پەروەردەکردنی منداڵان دەکات لەسەر بەها و بنەماکانی ئاینی ئیسلام.
  • ڕێکخراوی زاد ڕێکخراوێکی تەندروستی خێرییە و هەوڵدەدات بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی هەژار و کەمدەرامەت لە بواری نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشكی.
  • ڕێکخراوی ئاستانە ڕێکخراوێکی ئاینی فکرییە و کار لەسەر وەڵامدانەوەی گومان و بەراوردکاری ئایینەکان دەکات.
  • ڕێکخراوی بەهای فەرموودە، عەبدولواحید محەممەد دامەزرێنەری ڕێکخراو و پڕۆژەی بەهای فەرموودەیە کە پڕۆژەیەکە بۆ ناساندنی فەرموودەکانی پێغەمەری ئیسلام بە منداڵان و لاوان و گەنجان و ساڵانە بە بەشداری هەزاران کەس تاقیکردنەوە لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئەنجام دەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ماڵپەڕی دکتۆر عەبدولواحید". drabdulwahid.com. Retrieved 2023-05-19.
  2. ^ "زانکۆی سلێمانی". univsul.edu.iq.
  3. ^ "زانکۆی سلێمانی". univsul.edu.iq.
  4. ^ "پیلۆنیداڵ". pilonidal.com.
  5. ^ "تاوەری تەندروستی سمارت". smarthealth.group.
  6. ^ "گوگڵ سکۆلەر". scholar.google.com.
  7. ^ "ساینس دایرێکت". sciencedirect.com.
  8. ^ "خەندان". xendan.org.
  9. ^ "ماڵپەڕی دکتۆر عەبدولواحید". drabdulwahid.com.