تاتسویا ئێندۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاتسویا ئێندۆ

‏遠藤 達哉
وێنەی پڕۆفایلی تویتەری ئێندۆ
لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٧-٢٣) ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نەتەوەژاپۆنی
خوێندنگەئامادەییی ئیباراکی کێنریتسو کۆگا دایسان
پیشەمانگاکا
چالاکبوون٢٠٠٧-ئێستا
کارە ناودارەکان
سیخوڕ × خێزان

تاتسویا ئێندۆ (‏遠藤 達哉، ئێندۆ تاتسویا، لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٠) مانگاکایێکی ژاپۆنییە. کە تیستا و گێکا بیجینی دروست کردووە. بەرھەمی ئێستای سیخوڕ × خێزانە، کە لە شۆنن جەمپ+ بڵاو کراوەتەوە و زیاتر لە دە ملیۆن کۆپیی فیزیکی و دیژیتاڵی لێ چاپ و بڵاو کراوەتەوە لە ماوەی حەوت بەرگی یەکەمیدا[١] لە تیراژدا. کارەکانی لە کۆوارە جۆراوجۆرەکانی «جەمپ»دا بڵاو دەکرێنەوە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئێندۆ ھەر لە مناڵییەوە ئاواتەخواز بوو ببێتە ھونەرمەندێکی مانگا. خێزانەکەی لە باوکێک و برایەک پێکھاتووە ئەکتەر و خانمەکتەرە دڵخوازەکانی بریتین لە برووس لی، ھیرۆشی ئابێ، مێگ ڕایان و ئۆدری تۆتو. مانگاکا دڵخوازەکانیشی بریتین لە ئاکیرا تۆریاما، ھیرۆیوکی نیشیمۆری و مینێتارۆ مۆچیزوکی. خولیاکانی بریتین لە خلیسکێنەی سەر بەفر و تۆپی سەبەتە و ئەو کایە تۆپانەی کە لەسەر بنەمای ڕاکێتن.[٢]

پیشە[دەستکاری]

ئێندۆ وەک یاریدەدەرێک بۆ زنجیرەمانگایەکانی خاوەنی جادووگەری شین و مستەکۆڵەی ئاگر کاری کردووە.[٣] لەلایەن ھونەرمەندانی مانگا یاسوھیرۆ کانۆ و یۆشیوکی نیشییەوە ڕاھێنەرایەتی کراوە. ئێندۆ وەک زۆرێک لە ھونەرمەندانی مانگا، سەرەتا بە دروستکردنی وەن-شۆتەکان دەستی بە کارەکانی کردووە. ھەندێک لەم چیرۆکە یەکجارەکییانە کاریگەرییان ھەبووە بەسەر مانگایەکانی دواتری.

دوای تەواوکردنی تیستا و گێکا بیجین بۆ جەمپ سکوێر و تەواوکردنی سێ وەن-شۆت لەگەڵ دەستکاریکەر شیھێی لین، کە ئێندۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ دەیناسی و کاری لەگەڵ دەکرد،[٣] ھەردووکیان دەستیان کرد بە پلاندانان بۆ زنجیرەیەک کە لە شۆنن جەمپ+ بڵاو بکرێتەوە. ئەم مانگایە ئەو شتانە تێکەڵ دەکات کە لین پێی وابووە خاڵە بەھێزەکانی بەرھەمە پێشووەکانی ئێندۆیە؛ ڕێنگۆکو نۆ ئاشێ، ئیشی نی ئوسوبێنی، تێتسو نی ھۆشی و ئای سپای، بۆ دروستکردنی سیخوڕ × خێزان.[٣]

لین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پێشوازیکردن لە سیخوڕ × خێزان لە بەشی دەستکاریکەرەکەیانەوە ئەوەندە باش بوو کە بەزنجیرەکردنی «بە شێوەیەکی کردەیی بڕیاری لەسەر درابوو» پێش ئەوەی کۆبوونەوەیەکی فەرمی بۆ ئەنجام بدرێت.[٣] سیخوڕ × خێزان لە ڕێیەتی ببێت بە یەکێک لە دە باشترین مانگای بەناوبانگی وێبگەیەکەیان تا ساڵی ٢٠١٩.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • سیخوڕ × خێزان
    • ٢٠١٩: یەکەم لە کاتەگۆریی وێب مانگای خەڵاتەکانی نێکست مانگا.[٤]
    • ٢٠٢٠: براوەی چوارەمین تسوتایای خەڵاتەکانی کۆمیک.[٥]

کارەکان[دەستکاری]

مانگا[دەستکاری]

ناو فۆرمات ساڵ بەزنجیرەکردن
سێیبو یوگی (西部遊戯) ٢٠٠٠ وەن-شۆت جەمپ نێکست!
گێکا بیجین (月華美刃) ٢٠٠٠ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
ویچ کڕەیز ٢٠٠١ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
پی ئێم جی-٠ ٢٠٠٤ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
تیستا (ティスタ) ٢٠٠٧–٢٠٠٨ زنجیرە جەمپ سکوێر
شیھۆو یوگی (四方遊戯 遠藤達哉短編集) ٢٠٠٨ زنجیرە شوێشا
گێکا بیجین (月華美刃) ٢٠١٠–٢٠١٢ زنجیرە جەمپ سکوێر
ڕێنگۆکو نۆ ئاشێ (煉獄のアーシェ) ٢٠١٤ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
ئیشی نی ئوسوبێنی تێتسو نی ھۆشی (石に薄紅、鉄に星) ٢٠١٧ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
ئای سپای ٢٠١٨ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
سیخوڕ × خێزان ٢٠١٩-ئێستا زنجیرە شۆنن جەمپ+

وەک وێنەکێش[دەستکاری]

ناو فۆرمات ساڵ نووسەر بەزنجیرەکردن
لێکۆڵەری سەربان-ئۆکتان (屋上探偵(オクタン)) وەن-شۆت ٢٠٠٦ تۆمۆھیتۆ ئۆھساکی (大崎 知仁) جەمپ دە ڕێڤەلووشەن!
پەژارەی یامامۆتۆ-کون (山本くんの怪難 北陸魔境勤労記) کتێب ٢٠١١ ھیناکۆ سوزومێنۆ (雀野 日名子) میدیا فاکتۆری
کورونیکۆی دەربەدەر کتێب ٢٠١٣ تاکاھیرۆ کانۆ (菅野 隆宏) شوێشا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Spy x Family Reaches Major New Sales Milestone". Anime (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27.
  2. ^ "赤マルジャンプ - アンサイクロペディア". ja.uncyclopedia.info. Retrieved 2022-05-27.
  3. ^ ئ ا ب پ شیھێی, لین. "The Making of a Jump Manga! vol. 7 – Spy × Family". Manga Plus.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "SPY × FAMILY, Kusuriya no Hitorigoto Win Tsugi ni Kuru Manga Award 2019". Anime News Network (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27.
  5. ^ Parker-Dalton, Jacob (2020-06-18). "SPY x FAMILY Wins 2020 Tsutaya Comic Awards Amid Record Participation". OTAQUEST (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27. ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

تاتسویا ئێندۆ لە تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ

تاتسویا ئێندۆ لە تویتەر