بەرەی عێراقی بۆ وتووێژی نیشتمانیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرەی عێراقی بۆ وتووێژی نیشتیمانیی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیناسیۆنالیزمی عەرەبی

بەرەی عێراقی بۆ وتووێژی نیشتیمانیی بەرەیەکی سیاسییە لە عێراق کە لەلایەن یەکێک لە نوێنەرانی سوننە لە عێراق بۆ نووسینی ڕەشنووسی دەستووری عێراق لە پەرلەمانی عێراق پێکھێنراوە و ناوی ساڵح موتڵەقە. بەرەکە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٥ لە کۆمەڵێک حیزب و بزووتنەوەی سیاسی لە عێراق پێکھات، لە ڕیزەکانیدا عەرەب، کورد، مەسیحی، ئێزیدی، شەبەک لەخۆدەگرێت.

ئامانجەکانی بەرە، بە وتەی ساڵح موتڵەق، سەرۆکەکەی، کۆتاییھێنانە بە بوونی ھێزی بیانی لە عێراق و دووبارە دروستکردنەوەی دامەزراوەکان لە عێراقێکدا کە تائیفەگەری تێیدا زاڵ نەبێت. بەرە لە کۆی ٢٧٥ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ١١ کورسی بەدەستھێنا، دوای بەشداریکردنی لە دەنگدانی سێیەم لە زنجیرەیەک ھەڵبژاردنی عێراق، بەڵام لە ھەمان کاتدا ڕای گەیاند کە ھەڵبژاردنی عێراق دادپەروەرانە نەبووە و دەستکاریکردن ھەبووە لە ھەڵبژاردنەکان.

بەرە ڕەشنووسی دەستووری عێراقی ڕەتکردەوە وەک ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ وتی، ناکۆکی سەرەکی لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی عێراق و سیستمی فیدراڵی بوو، ھەروەھا بەرەکە ڕەتیکردەوە بچێتە ناو بەرەی تەوافوقی عێراقییەوە بۆ بەشداریکردن لە دەنگدانی سێیەم لە زنجیرەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو، چونکە حیزبی ئیسلامیی عێراق، کە بەشێک بوو لە بەرەی حزبی تەوافوقی عێراقی پشتگیری لە ڕەشنووسی دەستووری عێراق کرد، کە لەلایەن بەرەکەوە ڕەتکرایەوە.

بەرەکە لەم حیزب و بزووتنەوە سیاسیانە پێکدێت:

  • بەرەی وتووێژی نیشتمانیی.
  • پارتی دیموکراتی مەسیحی عێراقی.
  • بەرەی دیموکراتی عەرەبی.
  • بەرەی نیشتمانیی بۆ عێراقێکی ئازاد و یەکگرتوو.
  • ڕۆڵەکانی بزووتنەوەی یەکێتیی عێراق.

سەرچاوەکان[دەستکاری]