حیزبی ئیسلامیی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی ئیسلامیی عێراق
دامەزران٢٦ی نیسانی ١٩٦٠
ڕێبەرTariq al-Hashimi
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیسوننە
شوێنی بارەگاکانبەغدا
وێبگەhttp://www.iraqiparty.com/

حیزبی ئیسلامیی عێراق پارتێکی سیاسی عێراقییە کە لە ساڵی ١٩٦٠ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦١ەوە لە سەردەمی حوکمڕانی شانشینی عێراق قەدەغە کراوە، کە بە درێژایی دەسەڵاتی حیزبی سۆسیالیستی عەرەبی بەعسی تا لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بووە. لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، حیزبی ئیسلامیی عێراق بە دەربەدەری لە بەریتانیا دەستی بە کارکردن کرد، ڕۆژنامەیەکی بەناوی (دار السلام) دەردەکرد. ئەیاد سامەڕایی بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا. دووبارە لە ساڵی ١٩٩١ لە لەندەن و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق دامەزراوەتەوە.

بەرگری لە سوننە دەکرد لە عێراق و خۆی بە نوێنەری ئەوان دەزانی لە حکوومەتی نوێی عێراقدا.

ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی ھەبوو لە دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی زۆرێک لە دەستگیرکراوانی سوننە و ناوچەکانی ڕۆژاوای عێراق، نوێنەرایەتی حیزبی ئیسلامی عێراقی کرد وەک بەرەیەکی سیاسی بۆ ئیخوان موسلیمین لە عێراق.[١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "CNN.com - Progress on constitution; attack kills 30 - Oct 12, 2005".
  2. ^ "US drone crashes into Iraq political party office". Reuters. 29 September 2009. Retrieved 27 January 2013.