بەرەی تەوافوقی عێراقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرەی تەوافوقی عێراقی
دامەزران٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیسوننە
وێبگەhttp://www.altawafoq.org/main/

بەرەی تەوافوقی عێراقی بە کورتی بە بەرەی تەوافوق ناسراوە، کوتلەیەکی پەرلەمانیی سوننەی عێراقە، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دامەزراوە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا کردووە و ٤٤ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستھێناوە تا ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن عەدنان دلێمی سەرۆکایەتی دەکرا، تا لە مانگی ئایاری ٢٠٠٩دا حارس عوبەیدی وەک سەرۆکی بەرەکە ھەڵبژێردرا و وەک سەرۆکی بەرەکە مایەوە تا تیرۆرکردنی لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩.[٢]

جەماوەرییەکەی لە پارێزگاکانی زۆرینە سوننەدا چڕبووەتەوە، ئەوانیش بەغدا، دیالە، ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، پارێزگای کەرکووک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حسن لطيف كاظم الزبيدي. موسوعة السياسة العراقية (PDF). p. 160.
  2. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2010-04-09. Retrieved 2010-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٩ی نیسانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.