بێنیتۆ موسۆلینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بینیتۆ موسۆلینی

لەدایکبوون٢٩ی جانواری ١٨٨٣
پرێداپیۆ،  ئیتاڵیا
مەرگ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥ (٦١ ساڵ)
نەتەوە ئیتاڵیا
پیشەدیکتاتۆری ئیتالیا، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا
چالاکبوون١٩١٥ بۆ ١٩٤٣
حیزبی سیاسیپارتی سۆسیالیستی ئیتالیا
پارتی کۆماریخوازی فاشیست
پارتی نیشتیمانی فاشیست
ئایینکاتۆلیکی ڕۆمی
ھاوسەردۆنا راشێل موسۆلینی[١] (۱۹۷۹-۱۸۹۰)
یارکلارا پێتاچی[٢]
ئیدا دالسێر
مارگێریتا سارفاتی
مناڵ(ەکان)بروونۆ (١٩٤١-١٩١٨)له ڕاشێل
ڤیتۆریۆ[٣](۱۹۹۷-۱۹۱٦)له ڕاشێل
ڕۆمانۆ[٤] (۲۰۰٦-۱۹۲۷)
ئێدا[٥](۱۹۹٥-۱۹۱۰)


بینیتۆ ئەمیلکەیر ئاندریا موسۆلینی (ماوەی ژیان:٢٩ی تەمموزی ١٨٨٣ تا ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) کەسایەتی سیاسی ئیتالی بوو و ڕێبەر و سەرۆکی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو [٦]، موسۆلینی فەرمانڕەوایی ئیتالیای کرد لەنێو ساڵانی ١٩٢٢ تاکوو ١٩٤٣ ، بەر لەوەی موسلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریکی کاری ڕۆژنامەگەری بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەیەک بووە و باوکیشێ ئاسنگەر بووە ، لەسەرەتای دەسەڵاتیدا موسۆلینی کەسایەتی و فەرمانەڕەوایی دەوڵەتی بەشێوازی سۆشیالیزم بوو بەڵام لەو کاتەی چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم موسۆلینی ئایدیای سۆشیالیزمی لە خۆیی و دەوڵەتەکەی لەت کرد و ئایدۆلۆژیای فاشیسم لەجێگای دانا و کەدوور بوو لە ناسیۆنالیزم و سۆشیالیزم بەمەش موسۆلینی ئەوەی دەویست سەردەمی ئیتالیا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆم بەوەی پەلاماری دوورگەی کۆرفوی دا لە یۆنان ئەمەش لەساڵی ١٩٢٤ بوو , موسۆلینی بەیەکێ لە گەورە دیکتاتۆرەکانی جیهانی چاو لێدەکرێت[٧][٨]

دیکتاتۆری ئیتالی (بەنیتۆ موسۆلینی) لە ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ژنە دۆستەکەیدا کە ناوی کلارا پێتاچی بوو هەردوکیان بەیەکەوە گوللە بارانکران و گاڵتەجاری بە لاشەکانیان کراو بۆئەوەی ببن بە عیبرەت بۆ هەموو جیهان لاشەی هەردوکیان لە بەنزینخانەی (ئیسسۆ) لە شاری (میلانۆ) لە ئیتالیا سەربەرەوخوار هەڵواسێنران .



لەدوا ڕۆژانی جەنگی جیهانی دووەم موسۆلینی لە ٢٥ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ چاوەڕێی نێردراوەکانی ئەڵمان دەکات ، بەڵام پێی سەیرە کەکەس نایەبەلایدا ، لەوکاتەدا موسۆلینی دەڵێت (فریودراین جارێکیتر لەلایەن ئەڵمانەکانەوە فریودراین) موسۆلینی لە ٢٧ ی نیسانی ١٩٤٥ بە ماشینێکی تایبەتی خۆی و بەیاوەری ٢٥ ماشێنی سەربازییەوە کەوتە ڕێ ، دەیویست خۆی بگەهێنێتە سویسراو لەوێشەوە بە فڕۆکەیەک بچێت بۆ ئیسپانیا ، لەڕێگادا دەکەونە بۆسەی پارتیزانەکانی پارتێک کە ناوی (موسسۆ) بووە ، دەکەونە شەڕەوە ، دەرەنجام سەربازەکانی موسۆلینی خۆیان ئەدەن بەدەستەوە بەڵام موسۆلینی دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات ، پاشان لە نزیک گوندێک بەناوی (دۆنگۆ) دەکەونە ناو خاڵی پشکنینی پارتیزانە کۆمۆنیستەکانەوە ئەم گروپە لەلایەن وربانۆ لاززارۆ وە فەرماندەیی کراوە ، کاتێک پارتیزانەکان ماشێنەکە دەپشکنن دەبینن پیاوێک لە بەتانییەکەوە پێچراوە ، هەرچەندە کەسانی ناو ماشێنەکە وتویانە گوایە ئەم زەلامە سەرخۆشێکی بەسزمانە بەڵام پارتیزانەکان موسۆلینیان ناسیوەتەوە و دەستبەسەریان کردووە . دوای گرتنی موسۆلینی دەبرێتە گوندێک بەناوی (مێززەگرا) و لێرەدا دەیبەنە ماڵی خانەوادەیەک بەناوی (دیماریا) ، بۆڕۆژی دوایی واتا ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ کۆمیتەی ڕزگاری نەتەوەیی بڕیاردەدات کە موسۆلینی بکوژن ، هەربۆیە یەکێک لە ئەفسەرەکانی پاریزانەکانی کۆمۆنیست بۆ ئەم کارە تەرخان دەکرێت کە نازناوی (کۆلۆننەللۆ ڤالەریۆ) بووە ناوە ڕاستەقینەکەشی (والتەر ئاودیسیۆ) بووە ، ناوبراو هەریەک لە موسۆلینی و ژنە دۆستەکەی لەیەک شوێندا دەکوژێت ، لە بەڵگە فەرمێکاندا ئەم کوشتنە بەم شێوەیە تۆمارکراوە .. پارتیزان (والتەر ئاودیسیۆ) دەچیتە ئەو ژوورەی کە موسۆلینی و خۆشەویستەکەی تێدا دەستبەسەر کرابوون ، ناوبراو بە کورتی پێیانی وتوە کە ڕاسپێردراوم دەبێت جارێکی تر عەدالەتی نەتەوەیی بۆ گەلی ئیتالیا بەرجەستە بکەمەوە ، فەرمانی پێکردوون کە هەردوکیان بەچۆکدا بێن ، بەڵام کلاریای دۆستی موسۆلینی ئەمەی ڕەتکردۆتەوە و باوەشی بە موسۆلینیدا کردووە ، سەرەتا چەکی دەستی ئاودیسیۆ چروکی کرد و تەقەی نەکرد ، دووەمین چەکیش هەر تەقەی نەکرد ، هەربۆیە ئاودیسیۆ بە ڕقداهات و چەکی یەکێک لە پاسەوانەکانی هەڵگرت و لوولەی کردە ڕووی هەردوکیان ، ئاودیسیۆ سەرەتا تەقەی لە کلارا کردو کوشتی لەوکاتەدا موسۆلینی کراسەکەی خۆی دادڕی و سنگی دەرپەڕاند و هاواریکرد من بکوژن ، ئاودیسیۆ بەبێ هیچ تەرەدودێک فیشەکی نا بە سنگی موسۆلینەوە و موسۆلینی بەلادا هات ، بەڵام هێشتا گیانی دەرنەچوبو هەناسەی دەدا پاشان ئەویش مرد .

شوێنی له دایک بوونی مۆسولینی له پرێداپیۆ که ئێستا وەکوو مۆزهخانه به کاردێت.
ئەلێساندرۆ باوکی موسۆلینی.
ڕۆزا، دایکی موسۆلینی.
مارگێریتا سارفاتی،یەکێک له یارەکانی مۆسولینی

لەدوای کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی فەرماندەی پارتیزان (ئاودیسیۆ) لەبیرەوەریەکانی خۆیدا بەم شێوەیە باس لەم مەسەلەیە دەکات (موسۆلینی و ژنە دۆستەکەی هەردوکیانم بە ٥ فیشەک کوشت) دوای کوشتی موسۆلینی وەزیر و بەڕێوبەرە باڵا دەستەکانی موسۆلینی هەموویان بەیەکەوە و لەیەک کاتدا لەسێدارە دران ، بۆ ڕۆژی دوایش لاشەی موسۆلینی و خۆشەویستەکەی و چەند کەسێکی باڵادەست نزیک لە موسۆلینی لە مەیدانی (لۆریتۆ) لە شاری (میلانۆ) لەسەر بەنزینخانەی (ئیسسۆ) سەربەرەو خوار هەڵواسێنران ، گەل تفیان لە لاشەی موسۆلینی دەکرد و شێواندیان ، دوای ئەوەی لاشەکانیان بۆخەڵک نمایشکرد لەباکوری شاری (میلانۆ) لە گۆڕستانی (موسۆککۆ) خرایە چاڵێکەوە .

موسۆلینی له گەنجی دا
وێنەیەکی موسۆلینی که له ساڵی ١٩٠٣ له کاتی دەستگیر کرانی لە لایان پۆلیسی سویس گیراوه
وێنەی موسۆلینی و یارەکەی کلارا پێتاچی ١٩٤٥ دوای هەڵواسرانیانو گووللە باران کردنیان و بڕینی ئەندامەکانی جەستەیان و نیشان دانی به خەڵک له سارداخانەی میلانی ئیتالیا
وێنەی موسۆلینی و یارەکەی کلارا پێتاچی له تەنیشتی، کاتی هەڵواسرانیان دوای تیر باران کردنیان.:جەستەکان لە چەپ بۆ ڕاستەوە نیکۆلا بامباچی، بێنیتۆ مۆسولینی، کلارا پێتاچی، ئالێساندرۆ پاڤۆلینی، ئاکیلی ستاراچی

پەراویزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rachele Mussolini
  2. ^ Clara Petacci
  3. ^ Vittorio
  4. ^ Romano
  5. ^ Edda
  6. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Grand_Council_of_Fascism
  7. ^ http://www.historylearningsite.co.uk/mussolini_dictatorship.htm
  8. ^ http://europeanhistory.about.com/od/italyandthecitystates/p/prmussolini.htm ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.