بێلا تۆرن
بێلا تۆرن | |
---|---|
Bella Thorne | |
لەدایکبوون | ئانابێلا ئەیڤری تۆرن ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ پێمبرۆک پاینز، فلۆریدا، ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | bellathorneofficial |
ئانابێلا ئەیڤری تۆرن (بە ئینگلیزی: Bella Thorne؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧) خانمەکتەر، نمایشکاری جلوبەرگ، گۆرانیبێژ و دەرھێنەری ئەمریکییە.[١] دوای دەرکەوتن لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە زنجیرەکانی Dirty Sexy Money (٢٠٠٧–٢٠٠٨) و Little Monk (٢٠٠٩)دا، تۆرن ناوبانگی دەرکرد بۆ نواندنی ڕۆڵی سێسێ جۆنس لە زنجیرەی Shake It Upی کەناڵی دیزنیدا کە لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ پەخشدەکرا.[٢] تۆرن دواتر لە چەندان فیلمی درێژ دەرکەوت، وەک Blended (٢٠١٤)، The DUFF (٢٠١٥)، Alvin and the Chipmunks: The Road Chip (٢٠١٥)، و Amityville: The Awakening (٢٠١٧)، پێش گەڕانەوە بۆسەر تەلەڤیزیۆن بە زنجیرەی Famous in Love (٢٠١٧–٢٠١٨). لە دوای ئەوانەشەوە لە زنجیرە فیلمی The Babysitter (٢٠١٧–٢٠٢٠) و فیلمی Infamous (٢٠٢٠)دا دەرکەوتووە.
لە دەرەوەی نواندندا، تۆرن دوو تۆماری درێژخایەن و چوار کتێبی بڵاوکردووەتەوە.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ئانابێلا ئەیڤری تۆرن[٣] لە پێمبرۆک پاینز لە فلۆریدا لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەدایکبووە، بە کچی تامارا تۆرن و دێلانسی ڕیناڵدۆ 'ڕێی' تۆرن.[٤][٥] دوو خوشک و برایەکی ھەن کە ئەوانیش ئەکتەرن.[٤][٦] باوکی لە ڕەچەڵەکی کوبایی بووە، و خۆشی ڕەچەڵەکی ئیتالی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئێرلەندی، و وێڵزی ھەیە.[٧][٨][٩] باوکی لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە نیسانی ٢٠٠٧دا کۆچی دواییکرد.[١٠][١١] وتوویەتی کە لەلایەن دایکێکی سەڵتەوە بەخێوکراوە کە پاڵپشتی ھەر چوار منداڵەکەی کردووە، و زۆر ھەژار بوون، و خۆشی بۆ یارمەتیدانی مادیی خێزانەکەی بووەتە نواندنکار لە تەمەنێکی مناڵدا.[١٢] لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا، دەریخست کە لە ناوچەیەکی دوور لە شار ژیاوە، و ئیسپانی یەکەم زمان بووە کە زانیویەتی، و دەریشیخستووە کە لە کاتی گەورەبووندا بەھۆی دیسلێکسیاوە گاڵتەی پێکراوە.[١٣][١٤] لە پۆلی یەکەمەوە دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە. بەھۆی زۆر گاڵتەپێکردن لە قوتابخانەی گشتیدا، لە ماڵەوە خوێندوویەتی. لە سەنتەری فێربوونی سیلڤیدا خۆی باشترکردووە و توانیویەتی بنووسێت و بخوێنێتەوە لە قۆناغەکانی تری خوێندن.[١٥] لە ئابی ٢٠١٠دا، وتی کە بەسەر دیسلێکسیادا زاڵبووە بە خوێندنەوەی ھەر شتێک کە بەر دەستی کەوتووە، تەنانەت نووسراوی سەر مقەباکانیش.[١٦][١٧] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا ئاماژەی دا کە لە تەمەنێکی گەنجەوە تا ١٤ ساڵی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. بەڵام دەستدرێژیکەرەکەی نەناسیوەتەوە.[١٨]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]تۆرن لە ٢٠١٥ تا ئابی ٢٠١٦، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری ئینگلیزی گرێگ سەلکیندا ھەبوو.[١٩] ماوەیەکی کورت دوای جیابوونەوەیان، بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد.[٢٠] دواتر پەیوەندی لەگەڵ ھەر دوو مۆسیقاژەن مۆد سەن و کەسایەتی میدیایی تانا مۆنگیو، کە لە ئەیلوولی ٢٠١٧ تا شوباتی ٢٠١٩ی خایاند.[٢١][٢٢] لە ئابی ٢٠١٩وە، لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ گۆرانیبێژ بێنجامین مۆسکۆلۆی ئیتالی.[٢٣] لە تەممووزی ٢٠١٩دا، بە گشتڕەگەزخواز خۆی ناساند.[٢٤]
لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا، چەند وێنەیەکی ڕووتی تۆرن لەلایەن ھاککەرانەوە دزران و ھەڕەشەیان لێدەکرد بۆ پارە؛ لە جیاتی ئەوە، خۆی وێنە ڕووتەکانی بڵاوکردەوە.[٢٥][٢٦] دواتر لەو ساڵەدا، ئاماژەی بە کێشەکانی دا لەگەڵ ئەو ڤیدیۆ پۆڕنە ساختانەی کە لەسەر ئەو دروستکراون.[٢٧]
تۆرن پاڵپشتیکاری Humane Society، دەزگای Cystic Fibrosis، و ڕێکخراوی The Nomadە، کە پەروەردە و خواردن و دەرمان بەردەستی منداڵەکانی ئەفریقا دەکەن.[٤] ئەو ھەروەھا بەشداری لە PETAدا کردووە بۆ ھاندانی خەڵک بۆ بایکۆتکردن و خۆپیشاندان دژی SeaWorld، کە خۆیشی بە منداڵی لە ڕێکلامێکدا لەوێ دەرکەوتووە.[٢٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Erlewine، Stephen Thomas (٢٠١٦). «Bella Thorne». AllMusic.com. لە ٣ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Firman، Tehrene. «Bella Thorne Refuses to Auto-Tune Her Music Like Other Disney Stars». J-14. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریAllMusic Bio
نەدراوە - ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریDisney Channel Medianet
نەدراوە - ^ «Meet Young Star and Rescue Volunteer Bella Thorne». BellaDOG Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
دەیزی ڕێی بەھۆی باوکی کۆچکردوومەوە ناونراوە کە ناوی دێلانسی ڕێی بوو
- ^ «Bella Thorne Biography». TV Guide. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کایلی تۆرن — خوشک؛ ڕێمی تۆرن — برا … ڕیناڵدۆ تۆرن — باوک
- ^ Hernandez، Lee (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «'Shake It Up' Star Bella Thorne On Being Cuban: 'A Lot Of People Think I'm Lying' (Exclusive)». HuffPost. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Isaac، Paulina Jayne (٢١ی تەممووزی ٢٠١٧). «Bella Thorne Pens a Song "About Dying Alone" in Honor of Her Late Father». In Touch Weekly.
- ^ Yahoo! Celebrity Staff (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Bella Thorne Explains Sharing Her Father's Death and More in New Book». Us Weekly. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Delancey Rey Thorne's Obituary on Sun-Sentinel». Sun-Sentinel. ٢٠ی نیسانی ٢٠٠٧.
- ^ Marr، Madeleine (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Actress Bella Thorne signing copies of 'Autumn Falls'». Miami Herald.
- ^ Midkiff، Sarah (٢٢ی نیسانی ٢٠١٧). «Bella Thorne Said She Took Her Disney Role To Save Her Family From Homelessness». Refinery29. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Fleming، Olivia (١٢ی نیسانی ٢٠١٧). «Bella Thorne on Fame, Love, and Life After Disney». Harper's Bazaar.
- ^ Handler، Chelsea؛ Thorne، Bella (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Why not make the world a little bit kinder? @bellathorne is now streaming on @netflix». Chelsea. Netflix.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریFilm Monthly.com
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریAmerican Cheerleader Magazine
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریOceanUp.com 2
نەدراوە - ^ France، Lisa Respers (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Fans rally around Bella Thorne after sexual abuse revelation». CNN.
- ^ Vulpo، Mike (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Why Did Bella Thorne and Gregg Sulkin Break Up? Actors Say They'll 'Always Love Each Other'». International Business Times. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Vulpo، Mike (٢٣ی ئابی ٢٠١٦). «Bella Thorne Grateful for All the "Accepting" Messages After Revealing She Is Bisexual». E! News. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ D'Aluisio، Alexandra (٢٧ی شوباتی ٢٠١٩). «Bella Thorne Splits from YouTube Star Girlfriend Tana Mongeau After Year-Long Open Relationship». Us Weekly. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Contreras، Cydney (٢٦ی شوباتی ٢٠١٩). «Bella Thorne Splits From YouTube Star Tana Mongeau After 1 Year». E! News. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ DeSantis، Rachel (١٢ی ئابی ٢٠١٩). «Bella Thorne Kisses Boyfriend Benjamin Mascolo After Sharing Faux Mod Sun Wedding Video». People. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Thorbecke، Catherine (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩). «Bella Thorne says she is pansexual and opens up about overcoming abuse, bullying and more». Good Morning America. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Andone، Dakin (١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Bella Thorne shares nude photos on Twitter after a hacker threatened to release them». CNN. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Parker، Ryan (١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Bella Thorne Posts Nude Photos After Threats From Alleged Hacker». The Hollywood Reporter. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The real (and fake) sex lives of Bella Thorne». BBC News. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Scott Baumgartner, "Bella Thorne Stars In Anti-SeaWorld Spot That Addresses Her Childhood Ad For the Amusement Park," ET July 23, 2018.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێلا تۆرن تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- بێلا تۆرن لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ھێرناندێز، لی (٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Exclusive: Bella Thorne Wants Her 'Shake It Up!' Character to be Cuban!». Latina (بە ئینگلیزی). لە ٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using Lang-xx templates
- ئەکتەرە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرە ژنە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- زیندووان
- گۆرانیبێژانی ژنی پۆپی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٩٧
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ڕۆماننووسانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ژنە گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ژنە ئەمریکییە نووسەرەکانی سەدەی ٢١ەکەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- ژنە ئەمریکیە دەرھێنەرەکانی فیلم
- ١٠٠ ژن لە بی بی سی
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دیسلێکسیان هەیە
- خانمەکتەرە مناڵە ئەمریکییەکان
- ئاهەنگگێڕانی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کوبا
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- ژنانی شاعیری خەڵکی ئەمریکا
- براوەکانی خەڵاتی شۆرتی
- ئاھەنگگێڕانی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کوبا
- مۆسیقاژەنە پۆپە مناڵەکان
- ئەو ئەکتەرانەی کە تووشی ناڕێکی خوێندنەوە بوونە
- خانمەکتەرە دەنگییە ئەمریکییەکان لە کایە ڤیدیۆییەکان
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا