بیڵی ئایڵش
بیڵی ئایڵش | |
---|---|
![]() ئایڵش لە خەڵاتی موزیکی iHeartRadioی ٢٠١٩ | |
لەدایکبوون | بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ لۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | 2015–present |
خزمەکان | فینیاس ئۆکۆنێڵ (برا) |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشن |
|
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیای تۆمارکردن |
|
ماڵپەڕ | billieeilish |
بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ (/ˈaɪlɪʃ/ EYE-lish;[١] لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١) گۆرانیبێژ-گۆرانینووسێکی ئەمریکییە. یەکەم ناوبانگی دەرکرد لە ٢٠١٥ کاتێک گۆرانی «Ocean Eyes» ی لە ساوندکڵاود بڵاوکردەوە، کە دواتر لەلایەن سەرباری Interscope Records کە Darkroom ە بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکە لەلایەن براکەی فینیاسەوە نووسراوە و بەرھەمھێنانی بۆ کراوە، کە کارە موزیکی و پەخشە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵدا دەکات. یەکەم تۆماری درێژخایەنی Don't Smile at Me (٢٠١٧)، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، کە توانی ببێت بە ١٥ باشترین لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینە یەکگرتووەکان، کەنەدا، و ئوسترالیا.
یەکەم ستۆدیۆ ئەلبوومی ئایڵش، When We All Fall Asleep, Where Do We Go? (٢٠١٩)، کەوتە لیستی ٢٠٠ باشترینی Billboard 200 و بوو بە باشترین ئەلبوومی ٢٠١٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٢] بوو بە ژمارە یەکەم لە شانشینە یەکگرتووەکان. ئەلبوومەکە ٤٠ باشترین گۆرانی Billboard Hot 100 ی تێدایە: «When the Party's Over", "Bury a Friend", "Wish You Were Gay", "Xanny» و «Bad Guy»، گۆرانییەکەی کۆتایی کە بوو بەیەکەم گۆرانی تاک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە ٢٠٢٠ دا، گۆرانی "No Time to Die"ی وت بۆ فیلمی جەیمز بۆندی بە ھەمان ناوەوە، کە بوو بەیەکەم لە شانشینە یەکگرتووەکان.
خەڵاتەکانی بریتین لە پێنج خەڵاتی گرامی، دوو خەڵاتی مۆسیقای ئەمریکی، دوو ڕیکۆردی جیھانی گینس، سێ خەڵاتی ڤیدیۆ موزیکی ئێم تی ڤی، و یەک خەڵاتی بریت. ئەو گەنجترین کەس دووەم کەسە کە پێنج بابەتی سەرەکی گرامی بباتەوە – باشترین ھونەرمەندی نوێ، تۆماری ساڵ، گۆرانی ساڵ و ئەلبوومی ساڵ – لە ھەمان ساڵدا. لە ٢٠١٩ دا، مەگەزینی تایم ئەوی لە دەستپێکی لیستی "Time 100 Next" دانا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئایڵش ٢٣ھەم گەورەترین گۆرانیبێژە لە سەردەمی سینگڵی دیجیتاڵی، بەپێی Recording Industry Association of America، فرۆشتنی ٢٧٬٥ ملیۆن سینگڵ تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Savage، Mark (July 15, 2017). "Billie Eilish: Is she pop's best new hope?". BBC News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 21, 2017. لە ڕێکەوتی July 21, 2018 ھێنراوە.
...It's eye-lish, like eyelash with a lish.
- ^ "Top Billboard 200 Albums - Year-End". Billboard. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 20, 2020. لە ڕێکەوتی December 6, 2019 ھێنراوە.
- ^ "Archived copy". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە January 26, 2016. لە ڕێکەوتی June 1, 2020 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |