ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوا
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، بەشی ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانییە دوای ئەوەی دیوکلتیانوس جیای کردەوە ساڵی ٢٨٦ز، بەشی دووەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، و لەمڕۆدا بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی ناسراوە.
ڕۆما بە پایتەخت نەمایەوە لە دوای ئەم جیابوونەوەیە بەڵکو میدیۆلانۆم (میلانۆی ئێستا) بوو بە پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، و ساڵی ٤٠٢ جارێکی تر پایتەختیان گۆڕی و ئەمجاریان بۆ ڕاڤینا بوو.
ڕێکەوتنێکی مێژوویی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی ڕووخاند لە ٤ی ئەیلوولی ٤٧٦ز، کاتێک ئودواکر (کە ڕۆمای گرت و خۆی دانا بە پاشای ئیتالیا) ئۆگۆستۆسی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی لابرد.
سەیری ئەمانەش بکە