ڕوانگەی باشووری ئەورووپا
جۆر | زانستی |
---|---|
بازرگانی دەکات لە | کەرەستەی بۆشایی |
بوار | بۆشایی ئاسمان |
دامەزراوە لە | ١٩٦٢ |
ژمارەی نووسینگەکان | Garching bei München |
ماڵپەڕ | دەزگای بۆشایی ئەورووپی |
روانگەکاری باشوری ئەورووپا (بە ئینگلیزی : European Southern Observatory ESO) ئەو ناوە ناوێکی زیندووی گەرانی بۆشایی ١٤ وڵاتی ئەورووپایە لە ساڵی ١٩٦٢ بە ئامانجی زانیاری و ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی گەردوون دایانمەزراند، ئەو روانگەیەش دەکەوێتە وڵاتی چیلی ، ئەو روانگەیە بەنێوبانگە بە ژمارەیەک تەلیسکۆبی گەورە وە پێکدێت لە ٤ تەلیسکۆبی گەورە بە پانتای ٨ مەتر جێگیرکراینە [١]
[٢]
[٣]
ئەو روانگەیە چەندین دەسکەوتی بۆ مرۆڤایەتی بەدەست خستوە ئەوانیش:
- ئاشکراکردنی (تەقینەوەی تیشکی گاما)
- سەلماندی کونی ڕەش لە ناوەندی رێکاکێشانەکەمان هەیە ڕێگای شیری
- لە ساڵی ٢٠٠٤ تەلیسکۆپی زۆر گەورە بۆ یەکەمین جار وێنەی هەسارەیەکی گرت لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
دامەزراندن
[دەستکاری]ناوجەی پاراناڵ لە وڵاتی چیلی یەکێکە لە باشترین شوێنەکان بۆ روانگەی گەردوونزانی، بە تایبەت لەسەر چیای ئاتاکما لە بەرزی ٢٦٣٥ مەتر ئەوەش وایکردیە چەندین روانگەی لەسەر دابمەزرێنن ئەوانەی کە دامەزراون لەلایەن (روانگەی باشووری ئەورووپا)
- ڕوانگەی لاسیلا کە تەلیسکۆپی تەکنۆلۆژیای نوێی لەسەرە
- روانگەی تەلیسکۆپی زۆر گەورە
- روانگەی لانۆ دی شاجنانتور ئەو روانگەیە کاری لەسەر دەکرێ و کراوە لەلایەن چەندین وڵات ئەوانیش :
١: ژاپۆن
٢: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
٣: کەنەدا
٤: تایوان
٥: چیلی
ئەو روانگانە نزیکی ٦٥٠ گەرانی زانستی کراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستا .
روانگەی باشووری ئەورووپا بەبەردەوامی زانیاری زانستی دەربارەی گەردوون ئاشکراکردوە و تا ئێستاش توانیویەتی ١ تا ٥ ملیۆن وێنەی گەردوونی وەک ئەرشیف گرتبێت، کە نزیکی ٦٥ تێرابایت بە مانای (٦٥,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ بایت)
ئەو روانگانە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ تەلیسکۆبی ھەبڵ بە بەردەوامی و پەیوەندیان هەیە لەگەڵ دەزگای بۆشایی ئەمەریکایی ناسا .
پرۆژەی داهاتوو
[دەستکاری]روانگەی باشووری ئەورووپا بە نیازی درووستکردنی (تەلیسکۆبی ئەورووپی زۆر نایاب) دروست بکا. کە تیرەی ٤٢ مەتر دەبێ، بە دروستکردنی ٥ لە ئاوێنەی زۆر نایاب کە بەردەوام بوونی تەلیسکۆبەکە بێ سنوور دەبێ، ئەویش تەلیسکۆبی (E-ELT) دەبێت
سەرچاوە
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- ماڵپەری فەرمی روانگەی پاراناڵ
- لاپەرەی فەرمی تەلیسکۆبی گەورە لە سایتی فەرمی ئاژانسی بۆشایی ئەورووپی
- وێنەکانی تەلیسکۆبی گەورە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕوانگەی باشووری ئەورووپا تێدایە. |