بۆمبھاوێژ
بەشێکی زنجیرەیی لەسەر |
شەڕ |
---|
بۆمبھاوێژ بریتییە لە پۆلێک لە فڕۆکەی سەربازی کە بۆ ھێرشکردنە سەر ئامانجە وشکانی و دەریایییەکان بە فڕێدانی بڕێکی زۆر بۆمب بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکان داڕێژراون.
پۆلێنکردنی فڕۆکە بۆمبھاوێژەکان
[دەستکاری]بۆمبھاوێژی ستراتیژی بۆ بۆردومانکردنی ئامانجە ستراتیژییەکان لە شوێنە دوورەکانی وەک بنکە و کارگە و پرد و ھتد دروست کراوە.
ڕێکەوت
[دەستکاری]بۆمبھاوێژ یەکێک بوو لە یەکەم بەکارھێنانە سەربازییەکانی فڕۆکە. بۆمب ھاوێژ بۆ یەکەمجار لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا پەرەی پێدرا. بۆمب ھاوێژەکان بەزۆری لە بەرزایییە نزمەکاندا دەفڕن و دەتوانن بە خێرایییەکی کەم بفڕن. بەھۆی کەمی خێرایی ئەم فڕۆکانە بۆمب ھاوێژەکان بۆ شەڕی فڕۆکەکانی تر گونجاو نین.
لە جەنگی جیھانی دووەم
[دەستکاری]فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەمدا تیمێکی زۆریان ھەبوو، ھەندێکجار دەگەیشتنە ١٢ کەس. بە شێوەیەکی ئاسایی لەو سەردەمەدا فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان فڕۆکەوانێک و ھاوفڕۆکەوانێک و چەندین تۆپچییان لە بەشەکانی پێشەوە و دواوە و خوارەوە و کلک و لایەنەکانی ھەبوو.
بۆمبهاوێژەکانی ئەمڕۆ
[دەستکاری]ئەمڕۆ فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان تەنھا دوو تیمیان ھەیە و باقی ئەرکەکان بە کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێن. فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی ئەمڕۆ چەکیان زۆر کەمترە و دەتوانن زۆر خێراتر بجوڵێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bomber»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆمبھاوێژ تێدایە. |