بزوێنەری سوتانی ناوەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزوێنەری سوتانی ناوەکی(بە ئینگلیزی:Internal combustion engine ):

هێڵکاری بزوێنەری چوار هەنگاوی گازۆلین

بریتیە لە بزوێنەری گەرمی کە سووتانی سوتەمەنی روودەدات لەگەل مادەیەکی  ئۆکسێنەر(بەزۆری هەوایە) لە ناو ژووری سووتان، کە پارچەیەکی تەواوکەرە لە بەڕێکردنی شلگاز بە ناو رێرەوەکاندا. لە ناو بزوێنەری سووتانی ناوەکی ،کە ئەوکشانەی لە پلەی گەرمی بەرز و پەستانی بەرزی گازەکان بەرهەم دێت لە ئەنجامی راستەوخۆی هیزی سووتانی هەندیک لە پێکهێنەرەکانی ناو بزوێنەرەکەیە.هەرئەو هێزەشە کە دەخرێتە سەر وەک :- پستنەکان ،پەروانەکانی تۆرباین ،بەشی خولاوەی مەکینە ،نۆزڵ ،ئەو هێزە جوڵە بە پێکهاتەکان دەکات بۆ مەودایەک لە کاتی گۆرینی وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی بەسود.

یەکەم سەرکەوتنی بازرگانی بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرا لە لایەن ئتیان لێنیەر ( Étienne Lenoir ) لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٩ز،وە یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی مۆدێرن دروستکرا لە ساڵی ١٨٧٦ز لەلایەن نیکۆلاس ئۆتۆ(Nikolaus Otto).

دەستەواژەی بزوێنەری سووتانی ناوەکی بۆ ئەو بزوێنەرانە زیاتر بەکاردێت کە سووتان بەردەوام و پچڕ پچڕە کە  هەروەک ناسیاوترینیان بزوێنەری چوار هەنگاو و دوو هەنگاوە ،وە لەگەل جۆرە جیاوازەکانی تر وەک بزوێنەری شەش هەنگاو و بزوێنەری خولاوەی وانکڵ.

لە پۆلێنی دووەمی بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان کە بەردەوام دەسوتێن:- گاز تۆڕباین وە بزوێنەری جێت وە لەگەل زۆرێک لە بزوێنەری موشکەکان، هەریەک لەو بزوێنەرە سووتانە ناوەکیانە لەسەر هەمان بنچینەن کە لەوەوپێش باسمانکردن .وە چەکەکان (مەبەست لەو چەکانەی کە بە بارووت ئیشدەکەن ) هەمان فۆڕمی(شێوەی) بزوێنەری سووتانی ناوەکین.

بە پێچەوانەی بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان وەک مەکینەی هەڵمی یا بزوێنەرە سترلینگیەکان.

ئشپێکردنی شلگاز دەکرێت هەوابێت یاخود ئاوی گەرم یان ئاوی پەستێنراو یان تەنانەت سۆدیۆمی شل کە گەرمکرابێت لە ناو بۆیلەردا.

بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان بە گشتی هێز(توانا) بەدەست دەهێنن بەهۆی وزەی تێری سووتەمەنیەکان بۆ نمونە گازۆلین (gasoline)یان دیزڵ کە ئەو شلانە بەدەست دەهێندرێن لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان .لە کاتێکدا بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان لە زۆربەی بەکارهێنانە جێگیرەکان داهەن وەک: مۆبایل وە لەگەل دانانی وزە بۆ هۆیەکانی  گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان و بەلەمەکان.

بە شێوەیەکی گشتی لە بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان سووتەمەنیە بەبەردبووەکانیان بەکاردەهێنا وەک گازی سروشتی(natural gas) یان بەرهەمە پتڕۆلیەکان  کە گازۆلین و دیزڵن و بەنزینن .

بەرەو گەشەکردنی بەکارهێنانی سوتەمەنیە نوێکراوەکان دەڕۆین نمونە بایۆدیزڵ (biodiesel) بۆ بزوێنەری پەستانە داگریساندن (CI Engine)(مەبەست لە بزوێنەری دیزلە کە سووتانی گاز بەهۆی پەستانەوەیە نەوەک پلاک )،یاخود بایۆسانۆل یان میسانۆل بۆ بزوێنەری داگریساندنی پلاک(SI Engine).

هەندێک جار هایدرۆجین بەکاردێت وە دەتوانین بە دەستی بخەین لە هەرکام لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان یاخود سوتەمەنیە نوێکراوەکان.  

مێژوو[دەستکاری]

زانایانی جۆراوجۆر و ئەندازیاران بەشداریان کردوە لە بەرەو پێشبردنی بزوێنەری سووتانی ناوەکی.لە ساڵی ١٧٩١ز جۆن باڕبەر(John Barber ) گەشەی بە گاز تۆرباین دا . وە ١٧٩٤ز ساڵی  تۆماس مێد ( Thomas Mead)بزوێنەری گازی داهێنا.هەرلە هەمان ساڵدا ١٧٩٤ز ڕۆبێرت ستریت(Robert Street) بزوێنەری سووتانی ناوەکی داهێنا کە بۆ یەکەمین جاربوو توانرا سووتەمەنی شل تێیدا بەکاربێت.بەڵام لە ساڵی ١٧٩٨ز جۆن ستیڤن( John Stevens ) یەکەمین بزوێنەری سووتانی ناوەکی ئەمریکی دروستکرد .

لە ساڵی ١٨٠٧ز زانا فەڕەنسیەکان نسفۆنیەس ( Nicéphore Niépce )(کە بەشێک بوە لە داهێنانی فۆتۆگرافی)لە گەل کلاود نیسپ( Claude Niépce) کە دەستیانکرد بە بزوێنەری سووتانی ناوەکی تاقیگەیی بە کۆنتڕۆڵکردنی پاشماوەی تەقینەوەکان(مەبەست لەو پاشماوەیە کە پەیدادەبێت لە ئەنجامی سووتانی سووتەمەنی کە پێشتر پاودەر بەکارهاتوە) کە ناوی مەکینەکە ( Pyréolophore)،ئەو بزوێنەرە بۆ بەلەمێک بەکارهات لەناو ڕووباری سۆنی لە فەڕەنسا .

هەر لەهەمان ساڵدا ئەندازیاری سویسڕی فرانچۆیس ئسحاق ( François Isaac de Rivaz)بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرد کە داگریساندن(سوتان) بکات بەهۆی پڕیشکی کارەبایەوە.لە ساڵی ١٨٢٣ز ساموێل براون ( Samuel Brown)یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی داهێنا کە بخرێتە بواری پیشەسازی.لە ساڵی ١٨٥٤ز لە بەریتانیا  داهێنەرە ئیتاڵیەکان هەریەک لە ئیگینۆ ( Eugenio Barsanti)و فێلیسی( Felice Matteucci )بروانامەیەکیان بەدەستهێنا بە ناوی (بەدەستهێنانی هێزی جولە لەڕێی گازەکان ).

لە ساڵی ١٨٥٧ز ئۆفیسی مەزنی مۆری داهێنان ئەو داهێنانەیان قبولکرد بە ژمارەی ١٦٥٥ بۆ داهێنانی ئامێری بەکەڵک لە بواری بە دەستهێنانی توانای جولە لە گازەکان.

بارسانتی(Barsanti ) لەگەل ماتێکی(Matteucci) هەندێک داهێنان نامەی تریان بەدەست هێنا لەسەر هەمان داهێنان لە فەرەنسا،وە هەروەها بێلگوم( Belgium ) لەگەل پیدمۆنت(Piedmont ) داهێنان نامەیان بەدەست هێنا لە نێوان ساڵانی ١٨٥٧ز بۆ ١٨٥٩ز.

بێلگیان بزوێنەری سووتانی ناوەکی بە سووتانی گاز بەرهەمهێنا ..لە ساڵی ١٨٦٤ز نیکۆلاس ئۆتۆ ( Nikolaus Otto)یەکەم بزوێنەری هەوایی داهێنا.وە لە ساڵی ١٨٧٢ز جۆرجی (George Brayton)ئەمریکی یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرد کە بە بەنزینی شل ئیش بکات.لە ساڵی ١٨٧٦ز نیکۆلاس ئۆتۆ( Nikolaus Otto ) لەگەل هەریەک لە گۆتلیب( Gottlieb Daimler) و ویلیام( Wilhelm Maybach) کاریان کرد لەسەر هەوای پەستێنراو(مەبەست لە تێکەڵەی هەوا و سوتەمەنیە) لە بزوێنەرە چوار هەنگاویەکان.

لە ساڵی١٨٧٩ز کاڕل بێنز(Karl Benz ) بزوێنەری گازی دوو هەنگاوی متمانەپێکراوی داهێنا،دواتر لە ساڵی ١٨٨٦ز کاڕل بێنز دەستی کرد بە یەکەم بەرهەمهێنانی بازرگانی مۆتۆڕی ئامێرەکانی گواستنەوە وە لەگەل  بزوێنەری سووتانی ناوەکی.

لە ساڵی ١٨٩٢ز ڕادۆلف دیزڵ(Rudolf Diesel) گەشەی بە یەکەم توانای پەستاندن دا لە بزوێنەری پەستانە داگریساندن (CI Engine).

لە ساڵی ١٩٢٦ز ڕۆبێرت( Robert Goddard ) توانی یەکەم موشەک بە سووتەمەنی شل هەڵبدات.لە ساڵی ١٩٣٦ز هاینکلی ١٧٨( Heinkel He 178 ) بوو بە یەکەم فڕۆکەی جێتی جیهانی.

وشەزانی[دەستکاری]

یەکەم جار وشەی بزوێنەر دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسی کۆن( لە لاتینی وەرگیراوە (ingenium)توانا) بە واتای هەر پارچەیەک لە مەکینە.مۆتۆڕ لە( لاتینەوە وەرگیراوە(motor) گوێزەرەوە)کە هەر ئامیرێک وزەی میکانیکی بەرهەم بهێنێت.هەرلە کۆنەوە مۆتۆڕە کارەبایەکان بە بزوێنەر دانەنراون ،ئەگەرچی بزوێنەرەکانی سووتان وەک مۆتۆڕ ئاماژەیان پێکراوە.بزوێنەری کارەبایی بە جولێنەر لە قەلەم دەدرێ کە ئیش دەکات بە وزەی کارەبایی.

بەکارهێنانەکانی[دەستکاری]

جوڵەی سەر و خواری  پستنی بزوێنەرەکان بەربڵاوترین سەرچاوەی توانایە بۆ زۆرێک لە هۆیەکانی گواستنەوەی لە وشکانی و ئاوی کە ئۆتۆمبێلەکان و ماتۆڕسکیلەکان و کەشتیەکان وە بۆ جوڵە مەودا کورتەکان، وە بزوێنەری خولاوەی جۆری وانکل کە بەکاردێت لە هەندێک جۆری ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان و ماتۆرسکیلەکان.

شوێنی وا هەیە کە تێکڕای بەرزی توانا لەسەر كێش پێویستە. بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان دەردەکەون لە شێوەی گاز تۆڕباینەکان یان بزوێنەرەکانی وانکل.بە شێوەیەکی گشتی فڕۆکە بەتواناکان (مەبەست لێرەدا هەر ئامێرێک توانای فرینی هەبێت) بزوێنەری سووتانی ناوەکی بەکاردێنن کە لەوانەیە جوڵەی سەر و خواری  پستنی بزوێنەرەکان بێت.فڕۆکەکان (مەبەست لە جۆرێکی تایبەتی فرۆکەن کە زیاتر لە ئێستادا بەکاردێن ) کە بزوێنەری جێت تێیان دا بەکاردێت بەڵام لە هەلیکۆپتەرەکان تۆڕبۆشافت بەکاردێت،هەردوکیان لە جۆرێکن لە تۆڕباینەکان. لە سەروبەندی زیاتکردنی جوڵە کە هەروەک لە فڕۆکەی هیڵەکان(ئەوانەی سەرنشین گواستنەوە)دەتوانرێت بە جیا بزوێنەری سووتانی ناوەکی بەکاربێت وەک پارچەیەکی توانای یارمەتیدەر.بزوێنەرە وانکلیەکان گونجاون بۆ ئەو ئامێرە ڕادیۆیانەی کە پێویستیان بە مرۆڤ نیە (مەبەست لە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان).

بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان دەتوانن ئێش بە جەنەرەیتەری گەورەی کارەبایی بکەن کە بتوانێت وزەی تۆرە کارەبایەکان بدات.

ئەوان دۆزیویانەتەوە لە شێوەی تۆڕباینی سووتان کە بە ئاسایی وزەی کارەبایی دەدات لە دەوری ١٠٠مێگاوات.لە وێستگەکانی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبادا پلەی گەرمی بەرز بەکاردێت بۆ کوڵاندن و زۆر گەرمکردنی هەڵمی ئاو تا ئیش بە تۆرباینە هەڵمیەکان بکات،بەم شێوە چوستی زیاترە لە بە دەست دێتهێنانی کارەبا بە سووتانی سووتەمەنی بەتەنیا لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکاندا.

لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا دەتواندرێت چووستی لە مەودای ٪٥٠ بۆ ٪٦٠ بەدەست بهێنرێت.لە شێوە بچوکەکانی بزوێنەرە جێگیرەکان  وەک بزوێنەری گاز یان جێنێرەتەری دیزڵ بەکاردێن بۆ پاڵپشتیکردنی یان پێدانی وزەی کارەبایی بۆ ئەو ناوچانەی کە بە تۆڕی کارەبایی نیشتمانی نەبەستراونەتەوە.

بزوێنەرە بچوکەکان بە زۆری لە جۆری بزوێنەری گازۆلینی دووهەنگاون کە سەرچاوەیەکی وزەی زۆر باون بۆ:( ماتۆڕسکیل و مەکینەی گیادوورین ،و مشاری داربرین ، و ماتۆری سەر بەفر ،......هتد) .

پۆلەکان[دەستکاری]

چەندین ڕێگا هەیە بۆ پۆڵێنکردنی بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان

جوڵەی سەروخوار[دەستکاری]

بە ژمارەی هەنگاوەکان:

بزوێنەرە دوو هەنگاوی:

  • سوڕی کلێرک
  • سوڕت دەی

بزوێنەرە چوار هەنگاوی (سوری ئۆتۆ)

زوێنەری شەش هەنگاوی

بە جۆری سوتان:

  • بزوێنەری بە پەستان سوتان .
  • بزوێنەری سوتان بە پلاک.

خولانەوە[دەستکاری]

  • بزوێنەری وانکل

سوتانی بەردەوام[دەستکاری]

  • گاز تۆرباین
  • رام جێت
  • سکرام جێت
  • بزوێنەری کەشتیەکان

جوڵەی سەروخواری بزوێنەرەکان[دەستکاری]

پێکهاتە[دەستکاری]

سلندەر بلۆکی بزوێنەری ٨ سلندەر


پستن و قۆلە بەگن و بیەرینگ

بنچینەی بەرزبونەوە و نزمبونەوەی بزوێنەری سوتانی ناوەکی بریتیە لە بلۆکی بزوێنەر(Block engine)،کە بە گشتی لە کاست ئایرۆن و ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت. بلۆکی بزوێنەر پێکدێت لە سلندەرەکان. ئەو بزوێنەرانەی کە لە یەک سلندەر زیاتر پێکدێن زۆرجار لە یەک ڕیز(بزوێنەری ڕێک) یان دوو ڕیز( بزوێنەری سندوقی،شێوە V ) ڕێک دەخرێن؛ سێ ڕیز(شێوەی W )کە بەدەگمەن بەکاردەهێنرێت لە بزوێنەرە مۆدێرنەکاندا، وە بزوێنەرە شێوە جیاوازەکانی تریش گونجاو و بەکارهاتوون. بزوێنەرە تاک سلندەرەکان باوترن لە ماتۆڕ و ئەو ئامێرانەی کە قەبارەی بزوێنەرەکانیان بچوکە.

لەناو بلۆکی (بزوێنەرە بە ئاو ساردکراوەکاندا) ڕێڕەو هەیە بۆ سوڕانەوەی بەردەوامی شلە ساردەکان(چاکەتی ئاوی). هەندێ لە بزوێنەرەکان لەجیاتی هەبونی چاکەتی ئاوی( water jacket) بۆ ساردکردنەوە، هەوای تێدا بەکاردەهێنرێت بە شێوەیەک کە بلۆکە سلندەریەکان پەڕەی لکاویان پێوەیە کە ڕاستەوخۆ گەرمی لە بزوێنەرەکەوە بۆ هەوا دەگوازنەوە. لە کۆتایی دیواری سلندەرەکان کونی بچوک هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی سوتەمەنی زیاتر. ڕوویەکی زۆر ڕەق دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بزوێنەرەکە لە ڕێگەی داخورانی بێشومار لەسەر پستنەکە.

پستنەکان پارچەی لولەکی کورتن کە کۆتایی لایەکی سلندەر دادەخەن بەهۆی پەستانی بەرزی هەوای پەستێوراو و بەرهەمەکانی سوتان و جوڵەی بەردەوامیان لەناو سلندەر لە کاتی ئیشکردنی بزوێنەرەکە. بەشی سەرەوەی پستنەکە ناودەبرێت بە (crown) کە بە گشتی ڕێک و تەختە یان ڕووقوپاوە. هەندێک لە بزوێنەرە دوو هەنگاوەکان پستن بەکاردێنن لەگەڵ سەری لادەر. پستنەکان لە بەشی خوارەوەیاندا کراوەن و بۆشن لە پێکهاتەیەکی پشتگیری تەواو. کاتێک بزوێنەرێک ئیشدەکات، پەستانی گازەکە لەناو ژووری سوتانەکەدا هێزێک دەخاتە سەر کڕاونی پستنەکە کە بەناو تۆڕەکەیدا دەگوازرێتەوە بۆ .هەر پستنێک ڕینگ(ئەڵقە)ی هەیە کە دەوری چێوەی پستنەکەی داوە و ڕێگری دەکات لە چونی گازەکان بۆناو کڕانک کەیس یان لێچونی ڕۆن بۆناو ژووری سوتان.

سیستەمی هەوا گۆرکێ( ventilation system) هەلدەستێ بە بەدەست هێنانی ڕێژەیەکی بچوکی گاز کە دەربازی بوە لە پستنەکان لە ماوەی ئیشپێکردنی ئاسایی چونەدەری لە کرانکەس لەبەر ئەمە کەلەکەبونی چەوری پیس و پەیدابونی داخوران  ڕونادات. لە بزوێنەری دوو هەنگاوی گاز کرانککەس(crankcase )بەشێکە لە ڕێڕەوی هەوا و سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامی ڕۆیشتن پێیدا بۆیە پێویست بە کرانکەسی سیستەمی هەواگۆڕکێی جیاواز ناکات.

سەری سلندەر بە بلۆکی بزوێنەر بەستراوە بە ژمارەیەکی زۆر لە بورخو.کە چەندین هاوكیشەی جیاواز هەیە بۆ بەستنیان. سەری سلندەر (cylinder head) سلندەرەکان دادەخات لەولایەی کە روبەرویە لەگەل پستنەکان.سەری سلندەر رێرەوەکانی لەخۆ گرتوە کەبۆ چوونەناو و چونەدەر وەهەروەها لە رێکخستنیان کە ڕێگا بە کرانەوی دەرچەی چوونەژورەوە دەدات بۆ ناو سلندەر تا پڕبێت لە هەوا وە بە کرانەوەی دەرچەی چوونەدەر بۆ ڕێگەدان بە دەربازبوونی گازە سووتاوەکان.ئەگەرچی لە بزوێنەری دووهەنگاوی کرانککەسی پاککەر ڕێڕەوی گاز راستەوخۆ بەستراوە بە دیواری سلندەر بەبێ بوونی هیچ دەمەوانەیەک ،لە جیاتی ئەوە پستنەکە کۆنتڕۆڵی کرانەوە و داخرانی دەمەوانەکان دەکات . 

سەری سلندەر سپارک پلاک دەگرێتەخۆ لەو بزوێنەرانەی کە بە پلاک ئشدەکەن وە لەگەل ئنجێکتەر بۆ بزوێنەرەکان کە ئنجێکشنی راستەوخۆ (direct injection) بەکاردێنن.هەروەها سەری سلندەر سپارک پلاک لەخۆدەگرێت لەو بزوێنەرانەی کە داگریساندن(سووتان) بە پلاکە( SI engines).

وە ئنجێکتەرەکانیش دەگرێتەخۆ بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە دایڕێکت ئنجێکت (ئینجێکتەری راستوخۆ لەسەر سلندەر(direct injection))بەکاردێنن.لە هەموو بزوێنەرەکانی سووتان بە پەستان(CI engine) ئینجێکتەر بەکاردێت،بەشێوەیەکی گشتی ئینجێکتەری راستەوخۆ بەکاردێنن جگەل لەهەندێکیان کە کە ئینجێکتەری ناراستەوخۆ تێیاندا بەکاردێت.بزوێنەری سووتان بە پلاک کاربرێتەر(carburetor) یاخود ئینجێکتەر بەکاردێنن وەک دەرچە یاخود ئینجێکتەری راستەوخۆ. لە بزوێنەری سووتان بە پلاک هەر سلندەرێک یەک پلاکی هەیە بەلام هەشە ٢ پلاکی هەیە. گاسکێت(کاسکێت( head gasket)) ڕێگری دەکات لە تێپەربوونی گاز لە نێوان سەری سلندەر و بلۆکی بزوێنەر .

داخران و کرانەوەی دەرچەکان(ڤالڤەکان) کۆنتڕۆڵکراوە بەهۆی یەک یان زیاترلەهەریەک لە کامشەفتەکان و سپرینگەکان یاخود بەهۆی میکانیزمی دێسمۆدرۆمیک( desmodromic mechanism )(جۆرێکە بۆ کۆنتڕۆڵی ڤالڤەکان بەکاردێت) کە سپرینگ تییدا بەکارنایەت.کامشەفت(camshaft) ڕاستەوخۆ لەسەر ڤالڤەکان کاردەکات یان بەهۆی ڕۆک قۆڵەکان( rocker arm) کار کار لەسەر ڤالڤەکان دەکات یان جگەل لەوە بەهۆی پوشرۆد (pushrod)(مەبەست لە توڵەیە کە بۆ پاڵنان بەکاردێن).

کراسنککەس بەستراوە لە بەشی خوارەوەی بزوێنەر لەگەل ئەو دەفرەی کە ڕۆنە کەوتوەکان  کۆدەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی ئاسایی بزوێنەر.لەو بۆشایەی کە دروستبوە لە نێوان بلۆک سلندەر و دەفرەکانی ڕۆن کرانکشەفت جوڵەی سەرو خواری پستنەکان دەگۆرێت بۆ جوڵەی خولاوە.

کرانکشەفت بەستراوەتەوە بە بلۆکی بزوێنەر بەهۆی بیەرنگەکان (main bearings)کە رێگە بە خولانەوەی کرانکشەفت دەدەن.لە هەندێک حاڵەتدا تاک بیەرینگی دێک (main bearing deck)باشتر بەکاردێ لە چاو ژمارەیەک زۆر لە قەپاخە بچوکەکان .قۆڵەبەگنەکان لەو شوێنانە بۆهاوسەنگکردنی کرانکشەفت بەستراون.

پستنەکان پارچەی لولەکی کورتن کە کۆتایی لایەکی سلندەر دادەخەن بەهۆی پەستانی بەرزی هەوای پەستێوراو و بەرهەمەکانی سوتان و جوڵەی بەردەوامیان لەناو سلندەر لە کاتی ئیشکردنی بزوێنەرەکە. بەشی سەرەوەی پستنەکە ناودەبرێت بە (crown) کە بە گشتی ڕێک و تەختە یان ڕووقوپاوە. هەندێک لە بزوێنەرە دوو هەنگاوەکان پستن بەکاردێنن لەگەڵ سەری لادەر. پستنەکان لە بەشی خوارەوەیاندا کراوەن و بۆشن لە پێکهاتەیەکی پشتگیری تەواو. کاتێک بزوێنەرێک ئیشدەکات، پەستانی گازەکە لەناو ژووری سوتانەکەدا هێزێک دەخاتە سەر کڕاونی پستنەکە کە بەناو تۆڕەکەیدا دەگوازرێتەوە بۆ .هەر پستنێک ڕینگ(ئەڵقە)ی هەیە کە دەوری چێوەی پستنەکەی داوە و ڕێگری دەکات لە چونی گازەکان بۆناو کڕانک کەیس یان لێچونی ڕۆن بۆناو ژووری سوتان.سیستەمی هەوا گۆرکێ( ventilation system) هەلدەستێ بە بەدەست هێنانی ڕێژەیەکی بچوکی گاز کە دەربازی بوە لە پستنەکان لە ماوەی ئیشپێکردنی ئاسایی چونەدەری لە کرانکەس لەبەر ئەمە کەلەکەبونی چەوری پیس و پەیدابونی داخوران  ڕونادات. لە بزوێنەری دوو هەنگاوی گاز کرانککەس(crankcase )بەشێکە لە ڕێڕەوی هەوا و سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامی ڕۆیشتن پێیدا بۆیە پێویست بە کرانکەسی سیستەمی هەواگۆڕکێی جیاواز ناکات.

سەری سلندەر بە بلۆکی بزوێنەر بەستراوە بە ژمارەیەکی زۆر لە بورخو.کە چەندین هاوكیشەی جیاواز هەیە بۆ بەستنیان. سەری سلندەر (cylinder head) سلندەرەکان دادەخات لەولایەی کە روبەرویە لەگەل پستنەکان.سەری سلندەر رێرەوەکانی لەخۆ گرتوە کەبۆ چوونەناو و چونەدەر وەهەروەها لە رێکخستنیان کە ڕێگا بە کرانەوی دەرچەی چوونەژورەوە دەدات بۆ ناو سلندەر تا پڕبێت لە هەوا وە بە کرانەوەی دەرچەی چوونەدەر بۆ ڕێگەدان بە دەربازبوونی گازە سووتاوەکان.ئەگەرچی لە بزوێنەری دووهەنگاوی کرانککەسی پاککەر ڕێڕەوی گاز راستەوخۆ بەستراوە بە دیواری سلندەر بەبێ بوونی هیچ دەمەوانەیەک ،لە جیاتی ئەوە پستنەکە کۆنتڕۆڵی کرانەوە و داخرانی دەمەوانەکان دەکات.

سەری سلندەر سپارک پلاک دەگرێتەخۆ لەو بزوێنەرانەی کە بە پلاک ئشدەکەن وە لەگەل ئنجێکتەر بۆ بزوێنەرەکان کە ئنجێکشنی راستەوخۆ (direct injection) بەکاردێنن.

هەروەها سەری سلندەر سپارک پلاک لەخۆدەگرێت لەو بزوێنەرانەی کە داگریساندن(سووتان) بە پلاکە( SI engines) ، وە ئنجێکتەرەکانیش دەگرێتەخۆ بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە دایڕێکت ئنجێکت (ئینجێکتەری راستوخۆ لەسەر سلندەر(direct injection))بەکاردێنن.لە هەموو بزوێنەرەکانی سووتان بە پەستان(CI engine) ئینجێکتەر بەکاردێت،بەشێوەیەکی گشتی ئینجێکتەری راستەوخۆ بەکاردێنن جگەل لەهەندێکیان کە کە ئینجێکتەری ناراستەوخۆ تێیاندا بەکاردێت.بزوێنەری سووتان بە پلاک کاربرێتەر( carburetor) یاخود ئینجێکتەر بەکاردێنن وەک دەرچە یاخود ئینجێکتەری راستەوخۆ. لە بزوێنەری سووتان بە پلاک هەر سلندەرێک یەک پلاکی هەیە بەلام هەشە ٢ پلاکی هەیە. گاسکێت(کاسکێت( head gasket)) ڕێگری دەکات لە تێپەربوونی گاز لە نێوان سەری سلندەر و بلۆکی بزوێنەر . داخران و کرانەوەی دەرچەکان(ڤالڤەکان) کۆنتڕۆڵکراوە بەهۆی یەک یان زیاترلەهەریەک لە کامشەفتەکان و سپرینگەکان یاخود بەهۆی میکانیزمی دێسمۆدرۆمیک( desmodromic mechanism )(جۆرێکە بۆ کۆنتڕۆڵی ڤالڤەکان بەکاردێت) کە سپرینگ تییدا بەکارنایەت.

کامشەفت(camshaft) ڕاستەوخۆ لەسەر ڤالڤەکان کاردەکات یان بەهۆی ڕۆک قۆڵەکان( rocker arm) کار لەسەر ڤالڤەکان دەکات یان جگەل لەوە بەهۆی پوشرۆد (pushrod)(مەبەست لە توڵەیە کە بۆ پاڵنان بەکاردێن).

کراسنککەس بەستراوە لە بەشی خوارەوەی بزوێنەر لەگەل ئەو دەفرەی کە ڕۆنە کەوتوەکان کۆدەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی ئاسایی بزوێنەر.لەو بۆشایەی کە دروستبوە لە نێوان بلۆک سلندەر و دەفرەکانی ڕۆن کرانکشەفت جوڵەی سەرو خواری پستنەکان دەگۆرێت بۆ جوڵەی خولاوە.

کرانکشەفت بەستراوەتەوە بە بلۆکی بزوێنەر بەهۆی بیەرنگەکان (main bearings)کە رێگە بە خولانەوەی کرانکشەفت دەدەن.لە هەندێک حاڵەتدا تاک بیەرینگی دێک (main bearing deck)باشتر بەکاردێ لە چاو ژمارەیەک زۆر لە قەپاخە بچوکەکان .قۆڵەبەگنەکان لەو شوێنانە بۆهاوسەنگکردنی کرانکشەفت بەستراون

سەری سلندەر مەنیفۆڵدی چونە ژووری( intake manifold)هەیە لەگەڵ مەنیفۆڵدی چونەدەر کە بەشێوەیەکی گونجاو بەستراون لەگەڵ دەرچەکان .مەنیفۆڵدی چونە ژوور(exhaust manifold) لەگەل فلتەری هەوا بەستراوە یاخود کاربرێتەر کە ئەویش لەگەل فلتەری هەوا بەستراوە. مەنیفۆڵدی چونەدەر یەکەم پێکهاتە لە سیستەمی کردنەدەرەوە(مەبەست لەو سیستەمەیە بۆ کردنەدەرەوەی پاشماوەکانی سووتان لە بزوێنەر).کە مەنیفۆڵدی چونەدەر هەموو گازە سووتاوەکان لە سلندەر ڕادەکێشیت پاشان بەڕێیان دەکات بۆ ڕێڕەوی پێکهاتەکانی تر لە سیستەمی کردنەدەرەوە. سیستەمی کردنەدەرەوە لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان کاتالیک و موفلێڕ لە خۆدەگرێت. کۆتا بەش لە ڕێڕەوی چونەدەرەوەی گازەکان بریتیە لە کلکی گزۆز(tailpipe).

.

بزوێنەرە چوار هەنگاویەکان[دەستکاری]

خاڵی بەرزی بێجوڵەی(TDC) پستن کە نزکترین شوێنە لە دەمەوانەکان (ڤاڵڤەکان) .خاڵی نزمی بێجوڵە(BDC) کە دوورترین شوێنە لە دەمەوانەکان.هەنگاو (stroke) بریتیە لە لە جوڵەی پستن لە نێوان TDC بۆ BDC وە بەپێچەوانەوەشەوە ،کە هەردووکیان پێکەوە پڕۆسەیەکی هاوکارن. کاتێک بزوێنەر لە ئیشکردن دایە کرانک شەفت بەردەوام دەخولێتەوە بە نزیکی خێرایەکی جێگیر.لە بزوێنەرە چوار هەنگاوە ناوەکیەکان پستن دوو هەنگاو دەکەن لە سوڕانەوەی هەر خولێکی کرانک شەفت. ڕونکردنەوەی هەنگاوەکان :

هەنگاوی یەکەم دەرچەی چونە ناو : دەمەوانەکانی چونە ناو دەکرێنەوە لە ئەنجامی پرێسی کام شەفت. پستن بەرەو خوارەوە دەجوڵێت کە دەبێتە هۆی زیادکردنی قەبارەی ژووری سوتان کە ڕێگە بە هەوا دەدات بێتە ژوورەوە لە بزوێنەرە بە پەستان داگریساندن یان چوونەژوورەوەی تێکەڵەی هەوا و بەنزین لە بزوێنەرە داگریساندن بە پلاک کە ئەوان ئنجێکتەری ڕاستەوخۆ بەکار ناهێنن .هەوا یاخود تێکەڵەی هەوا و بەنزین پێدەگوترێ تێکەڵە.

هەنگاوی دووەم پەستان : لەم هەنگاوەدا هەردوو دەمەوانەکان دادەخرێن، پستن جوڵە بەرەو سەرەوە دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ژووری سوتان، کە قەبارە دەبێتە کەمترین نرخ لەوکاتەی پستن دەگات بە چەقی بەرزی بێجوڵە.پستن هەڵدەستێت بە کارکردن لەسەر تێکەڵەکە کە پەستێنراوە بەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی پەستان و پلەی گەرمی و چڕی بە نزیکەیی ڕەفتار دەکەن بە هۆی یاسای نمونەیی گازەکان. پێش ئەوەی پستن بگاتە چەقی بەرزی بێجوڵە تەقینەوە دەست پێدەکات.لە بزوێنەری(SI engine) سپارک پلاک زۆرترین ڤۆڵتیە وەردەگرێت کە دەبێتە هۆی تەقینەوەی تێکەڵەکە بەڵام لە بزوێنەری(CI)سوتەمەنی بەخێرایی ئنجێکت دەبێت بۆ ژووری سوتان وەک پڕژە پاشان سوتەمەنیەکە دەسوتێت لە ئەنجامی پەیدابوونی پلەیەکی گەرمی بەرز.

هەنگاوی سێیەم توانا یاخود هەنگاوی کارتێکردن: پەستانی گازە سوتاوەکان پاڵ بە پستنەکان دەنێت بەرەو خوارەوە کە وزەیەکی زۆر زیاتر بەرهەم دێت بە بەراورد بە پەستاوتنی تێکەڵەکە،کە تەواوکاری هەنگاوی پەستاوتنە. کشانی گازە سوتاوەکان دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی و پەستان و چڕی.کاتێک پستن نزیک دەبێتەوە لە خاڵی نزمی بێجوڵە ئەوا دەمەوانەکانی چونەدەرەوە دەکرێنەوە..

هەنگاوی چوارەم کردنەدەرەوە : دەمەوانەکانی کرانەدەرەوە هەر بە کراوەیی دەمێنەوە کاتێک پستن جوڵە بەرەوسەرەوە دەکات و گازە سوتاوەکان دەکاتە دەرەوە . لەو بزوێنەرانەی کە بە سروشتی هەوا دەکەنە ژوورەوە بەشێک لە گازە سوتاوەکان هەر لەناو سلندەر دەمێنەوە لە کاتی ئیشکردنی بزوێنەر چونکە پستن ناتوانێت ژووری سوتان دابخات بەتەواوەتی بەمەش کار لە تێکەڵەی هەنگاوی دواتردەکات .لە کۆتایی هەنگاوەکە دەمەوانەکانی چونەدەر دادەخرێن پاشان دەمەوانەکانی چونەناو دەکرێنەوە بەم شێوە بەردەوامی بە خولی دواتر دەدات.دەمەوانەی چونە ناو دەکرێنەوە پێش ئەوەی ئەوەی دەمەوانەکانی چونەدەرەوە دابخرێن بۆ پاکردنەوەی باشتری ژووری سوتان..

بزوێنەرە دوو هەنگاویەکان:

‎بزوێنەری دوو هەنگاوی بەوە پێناسە دەکرێت کە هەر پستنێک یەک خول دەکات لە یەک سوڕانەوەی کرانکشەفت.کە لە چوار پڕۆسە پێکدێت (چونەناو ،پەستان ، توانا، چونەدەر). دەست پێکردن لە بەرزترین خاڵی بێجوڵە کە سوڕەکە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە لە خۆدەگرێت :

هەنگاوی یەکەم توانا: کاتێک پستن دێتە خوارەوە لە ئەنجامی سوتانی گازەکان ،کە یاسای سێرمۆداینەمیک ڕەچاو دەکرێت دەربارەی کشانی گازەکان هەروەک بزوێنەری چوار هەنگاوی.

هەنگاوی دووەم پاکردنەوە : لە دەوروبەری ٧٥ پلەی سوڕانەوەی کرانک شەفت پێش نزمترین خاڵێ بێخوڵە ئەوا دەماوانەکانی چونەدەر دەکرێنەوە. لەپاش ئەوە دەمەوانەکانی چونەناو دەکرێنەوە کە ئەو هەوایەی هاتۆتە ژوور شوینی گازە سوتاوەکان دەگرێتەوە دەبێتە هۆی پاڵنان بە گازە سوتاوەکان بۆ دەرەوە بە شێوەیەکی باش .پاش ئەوەی پستن دەچێت بەرەو سەر بە مەدایەکی کەم پێش ئەوەی بگات بە بەرزترین خاڵی بێجوڵە ئەوا دەمەوانەکانی چونەدەر دادەخرێن.

هەنگاوی سێیەم پەستان: لە پاش داخرانی هەردوو دەمەوانەی چونەناو چونەدەر پستن بەرەو سەرەوە دەجوڵێت دەبێەهۆی پەستاوتنی تێکەڵەکە. تەقین دەست پێدەکات پێش ئەوەی پسن بەتەواوەتی بگات بە بەرزترین خاڵی بێجوڵە. یاسای سێرمۆداینەمیک ڕەچاو دەکرێت هەروەک بزوێنەری چوار هەنگاویەکان دەربارەی پەستاوتنی تێکەڵەکە.

کرانککەسی پاکەرەوە[دەستکاری]

هەندێک لە بزوێنەرەکانی بە پلاک سوتان کرانککەس بەکار دێنن لە جیاتی دەمەوانەکان .لە جیاتی کرانککەسەکە بەشی خوارەوەی سلندەر کاردەکات وەک پەمپ.دەرچەی چونەناو بەستراوە لەگەل کرانککەس بەهۆی دەمەوانەکانی رید یان بەهۆی دیسکی خولاوە کە بەهۆی بزوێنەر کاردەکات.بۆهەر سلندەرێک دەرچەی گوێزەرەوە بەستراوە بە کۆتایی یەکەمی کرانککەس لەگەل کۆتایەکی تر بە دیواری سلندەر .دەرچەی چونەدەر راستەوخۆ بەستراون بە دیواری سلندەر .دەرچەکانی چونەدەر و داخران کۆنترۆل کراون لەڕێگەی پستنەوە.دەمەوانەی رید دەبێتەوە کاتێک پەستانی کرانککەس کەمێک پەستانی چونەناو دەستپیدەکات بەمەش رێگادەدەت بە پڕبونی سلندەر بە تیکەڵەی نوێ، ئەوە کاتێک ڕودەدات کاتێک پستن بەرەو سەرەوە دەجوڵێت.کاتێک پستن بەرەو خوارەوە دەجوڵێت پەستانی ناو کرانککەس زیاد دەکات بەمەش دەمەوانەی ڕێد یەکسەر دادەخڕێن.پاشان تێکەڵەکە دەپەستێورێت لەناو کرانککەس .

کاتێک پستن بەرەو سەرەوە جوڵە دەکات دەرچەی چونەدەر و گوێزەرەوە  دەردەکەون ئەمە وادەکات کە پەستانی بەرزی تێکەڵەکە بچێتەناو سلندەر لەڕێگەی دەرچەی گویزەرەوە  وە ببێتە هۆی کرانەدەرەوەی گازە سوتاوەکان. ڕۆنکاری ئەنجام دەدرێ لەئەنجامی زیادکردنی ڕۆنی دوو-هەنگاو (جۆرە ڕۆنێکی تایبەتە کە زیاد دەکرێت بۆ سوتەمەنی  بزووێنەرە دوو هەنگاویەکان تاوەکو کاری ڕۆنکاری بەشەکانی ناو بزوێنەر بەئەنجام بگەیەنێت ) بۆ ناو سوتەمەنی بە ڕێژەیەکی زۆر کەم.

پتڕۆڵ بە پەسەند دادەنرێ بۆ تێکەڵکردنی گازۆلین و ئەو ڕۆنەی کە پێشتر باسمان کرد.ئەم جۆرە  بزوێنەرە دوو هەنگاویانە خاوەن چوستیەکی کەمن لەچاو بزوێنەرە چوار هەنگاویەکان لەگەل ئەوەش دەبنە هۆی دەرپەڕاندنی پاشەرۆی گازە سوتاوەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ دەرەوە.

سەرچاوەکان