بایۆدیزڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆدەلی[بەستەری مردوو] بچوکراوەی مەسیل



دیزلی سروشتی ئاماژە بەو دیزلی رووەکی یاخود گیانلەبەری ئەکات کە ئەویش چەوری لەخۆی ئەگرێت، ئەویش لەڕێی خۆی دا پێکھاتووە لە زنجیرەیەکی درێژ لە (مەسیل و ئەسیل و بروبیل). زۆر بەی جار دیزلی سروشتی دروست دەکرێت لە ڕێگەی چەوری چالاک کراو بە ڕێگای کارلێلێکی کیمیایی ئەمەش وەک (رۆنی سرووشتی و چەوری گیانلەبەری) وە لەگەل ھەندێک ئەنزیمی تر کە بەرھەمھێنەری ترشی کحولین.

بەکارھێنانی بایودیزل[دەستکاری]

گواستنەوەی[بەستەری مردوو] بایۆدیسیل

یان دەتوانرێ تێکەڵ بکرێ بە (B100) دەتوانریت بایودیزل بەشێوەیەکی خاوێن بەکاربھێنرێت لەسەر شێوەی سوتەمەنی دیزل وە ئەمەش لە بواری مەکینەی زۆر گەورەدا سوودێکی زۆری لێ دەبینرێت وەک لە ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان و گەشتی و شەمەندەفەر و تەنانەت لە بەاری گەرم کردنی خان و تاوەرەکان دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بەڵام دەبێت زۆر بە باشی خۆشمانی لێ بپارێزین

بەکارھێنانی بایودیزل لە جێنێرەیتەکان (موەلیدەکان)[دەستکاری]

بە[بەستەری مردوو] کارهێنانی بایودیزل لە جێنێرەیتەکان


بایودیزل بەکاردێت لە موەلیدە تایبەتەکانیش دەتوانرێت بەکاربھێنرێت، لە ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای (UC Riverside) ھەستا بە دانانی سیستەمێکی وزەی یەدەگ بە گوری ٦ مێگاوات کە بە تەواوەتی بەکاردەھات بە پشت بەستن بە تەواوەتی بە بایۆدیزل. وە ئەم جێنێرەیتەرانە ھەلی ئەوە بۆ کۆمپانیکان دەرەخسێنن کە لە کاتی برانی کارەبای گشتی سوود لەم ئامێرانە وەربگرن بۆ بەردەوام بوون و نەپچران لە کارەکانیان، ھەرچەندە کاریگەریەکی زۆر نەرێنیانەی لەسەر ژینگە ھەبوو بەڵام لەکاتی بەکارھێنانی جۆری (B100) توانرا ئەم ئامێرانە لە زۆرێک لەو گازە ژەھراویانە کەمبکرێتەوە کە لەکاتی داگیرسانی لێی دێنە دەرەوە وە لە لای قوتابخانە و نەخۆشخانە کە ئیشیان پێ دەکرێ بڕێکی کەمتر لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن بۆ ناو ژینگە.

سیفاتەکانی بایودیزل[دەستکاری]


بایودیزل بەوە جیادەکرێتەوە لە دیزلی کبریتی کە ڕێزبەندی سیتانی تێیدا زیاتر بەرچاوە کە ئەمەش وا دەکات تەمەنێکی زیاتر بە ماددەکە بدات وە بەھەمان شێوە پارێزگاری لە پێکھاتەی خۆی بکات لە کاتی بەکارھێنانی

درووستبوونی بایودیزل[دەستکاری]


بەشێوەیەکی گشتی بایودیزل بەرھەم دەھێنرێت لە ڕێگای رووەک و گۆشت و ئەو خواردنانەی کە بەسەرچوون و فرێدراون و بەکارناھێنرێنەوە وەک رۆنی زیادی بەکارھاتوو وە ئەو ماددە خاوانە کە بە کەلکی خواردن نایێن. وە زۆر رێگە ھەن بۆ گۆڕانکاری یەک لەوانە ناسراوە بە پاڵنەری نارێک یان رێگەی شەپۆلی سەرووی دەنگی وە ڕێگاکانی مایکرۆوەیڤیش ھەتا.