بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی بۆ کەمینە ئایینییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەکانی بازنەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران).

لە پەرلەمانی ئێران پێنج کورسی بۆ کەمینە ئایینییەکان تەرخان کراوە. دوای شۆڕشی دەستووری ئێران، بەپێی دەستووری ١٩٠٦ کەمینە ئایینییەکان بوونەتە خاوەنی کورسیی پەرلەمانی کە ھەتا دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانیش پارێزراو بووە. ئەرمەنییەکان دوو کورسییان لە پەرلەمان ھەیە و ئاشوورییەکان، جوولەکەکان و زەردەشتییەکان ھەر کامیان خاوەنی یەک کورسی لە پەرلەمانن. بەھۆی ئەوەی لە دەستووری ئێراندا دان بە ئایینی بەھایی دانەنراوە، بەھایییەکان ھیچ کورسییەکیان لە پەرلەمان نییە.[١] موسڵمانانی سوننە ھیچ کورسییەکی دیاریکراویان لە پەرلەمان نییە، بەڵام دەتوانن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئاساییدا لە ھەموو بازنەکاندا ناونووسی و بەشداری بکەن.[٢] نوێنەرانی سوننەی پەرلەمان زۆربەیان خەڵکی ھەرێمە زۆرینە سوننەکانی وەک کوردستان و بەلۆچستانن.[٢]

بازنەکان[دەستکاری]

کەمینە ئایینییەکانی ئێران خاوەنی پێنج بازنەی ھەڵبژاردنن کە بریتین لە:

  • مەسیحییە ئەرمەنییەکانی باکوور (یەک کورسی)
  • مەسیحییە ئەرمەنییەکانی باشوور (یەک کورسی)
  • مەسیحییە ئاشوورییەکان و کلدانییەکان (یەک کورسی)
  • زەردەشتییەکان (یەک کورسی)
  • جوولەکەکان (یەک کورسی)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Iran Human Rights Documentation Center (2007). "A Faith Denied: The Persecution of the Baha'is of Iran" (PDF). Iran Human Rights Documentation Center. Archived from the original (PDF) on 11 June 2007. Retrieved 3 March 2007. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا US Bureau of Democracy, Human Rights, and Labor (2007). "International Religious Freedom Report 2007: Iran". US State Department. Retrieved 19 May 2008.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)