شۆڕشی دەستووری ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەقی ڕاگەیاندنی یەکەمین دەستووری ئێران

شۆڕشی دەستووری ئێڕان (بە فارسی: جنبش مشروطه ایران‎) ڕووداوێکی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی قاجاڕە کە لە نێوان ساڵی ١٩٠٥ ھەتا ١٩١١ ڕووی دا و بوو بە ھۆی دامەزراندنی پەڕلەمان لە ئێران.

ئەم شۆڕشە بوو بە ھۆی گۆڕانکاریێکی بنەڕەتی لە ئێران و ڕچەشکێنیی ڕێگای سەردەمی مۆدێرن. لە ڕێگای سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەدا زۆر کەسایەتی و گرووپی سیاسی ڕۆڵیان ھەبوو و لە ئاکامیشدا تەقریبەن گشت چینەکانی کۆمەڵگا تووشی گۆڕان بوون. دوای ئەم شۆڕشە دنیای کۆنی ئێران بە سەرکردایەتی ناسرەدین شا دۆڕا و بە نووسینی دەستووری تازە دەسەڵاتی شا لە ئێران سنووردار کرا.

موزەفەرەدین شای قاجاڕ لە ساڵی ١٩٠٦دا دەستووری تازەی دوای شۆڕشی واژوو کرد و لە ماوەیەکی کورت دوای ئەم کارە، کۆچی دوایی کرد. دوای ئەو محەممەدعەلی شای قاجاڕ ھاتە سەرکار کە دەستووری تازەی ھەڵوەشانەوە و لە ساڵی ١٩٠٨ پەڕلەمانی بە پشتیوانی ھێزە ڕووسییەکان تۆپباران کرد. دوای ئەم ڕووداوە بزووتنەوەیەکی لایەنگری دەستوور لە ئێران سەری ھەڵدا کە توانیان دوای زنجیرەیەک شەڕ و پێکدادان تاران داگیر بکەن و محەممەدعەلی شا لە دەسەڵات دووربخەنەوە و لە جێگای ئەو کوڕەکەی، ئەحمەدشا، لە سەر تەختی شایەتی دابنێن و دەستوور لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ جارێکی تر دابمەزرێننوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]